لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلایەتە یەکگرتووەکان یەکێک یوو لە وڵاتە بەشدابووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ وڵاتی یۆنان کە یارییەکانی لە ٦ بۆ ١٥ی نیسان بەڕێوەچوون، وەرزشوانانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سێ وەرزشدا بەشدارییان کرد. لەگەڵ ئەوەش ژمارەیان ١٤ کەس بوو بەڵام سەرکەوتووترین تیمی یارییەکان بوو لە ڕووی بەدەستھێنانی مەدالیای زێڕەوە، بە ئەنجامی ١١ بە ١٠ لە وڵاتی یۆنان خانەخوێ بردەوە. وەرزشوانانی ویلایەتە یەکگرتووەکانلە کۆی گشتی مەدالیاکان ٢٠ مەدالیای بردەوە و پلەی یەکەمی یەکەم خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێنا لە دوای ئەو وەرزشوانانی یۆنان ھاتن.[١][٢] زۆربەی وەرزشوانانی ویلایەتە یەکگرتووەکان خوێندکاری زانکۆی ھارڤارد، زانکۆی پرینستۆن، ئەندامی کۆمەڵەی وەرزشی بۆستن بوون. تۆماس بێرک یەکەم مەدالیای زێری ولاتەکەی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەدەستھێنا.[٣]