حوسێن کوڕی عەبدوڵڵای دووەم
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| Hussein | |||||
|---|---|---|---|---|---|
| شازادەی جێنشینی ئوردن | |||||
حوسێن ساڵی ٢٠٢١ | |||||
| |||||
| خێزان | ھاشمی | ||||
| باوک | عەبدوڵڵای دووەم | ||||
| دایک | ڕانیا ئەلیاسین | ||||
| لەدایکبوون | ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ عەممان، ئوردن | ||||
| ئایین | موسڵمانی سوننە | ||||
| واژوو | |||||
حوسێن کوڕی عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حسێن (٢٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ / ١٩ی موحەڕڕەم ١٤١٥ی کۆچی) شازادەی جێنشینی شانشینی ھاشمی ئوردن لە ٢ی تەممووزی ٢٠٠٩ ەوە، (بەپێی ھێڵی جێنشینی بۆ تەختی ئوردن) میراتگری تەختی شانشینی ھاشمی ئوردنە دوای باوکی پاشا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسێن، ئەو یەکێکە لە ئەندامەکانی بنەماڵەی ھاشمی کە لە ساڵی ١٩٢١ فەرمانڕەوایی ئوردنیان کردووە، لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینییەوە شازادە حوسێن گەیشتە تەمەنی پێگەیشتنی یاسایی، لە ھەندێک کاتدا وەک حاکمێک لەسەر تەختی شانشینی ئوردن چەندین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرت، ھەروەھا لە ژمارەیەک سەردانی نێودەوڵەتی و ناوخۆییدا یاوەری باوکی شا عەبدوڵڵای دووەم بووە، شازادە حوسێن لە ساڵی ٢٠١٥ کە گەیشتە بیستەمین ساڵی تەمەنی بوو بە گەنجترین کەس کە سەرۆکایەتی دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو، ھەروەھا دەرکەوتنێکی جیھانی کرد کاتێک لە مانگی ئەیلوولی ئەو ساڵەدا وتارێکی پێشکەش بە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە ساڵی ٢٠١٩دا کە باسی لە توندڕەوی و تیرۆر و چۆنییەتی پاراستنی گەنجان لە گرووپە تیرۆریستییە توندڕەوەکان کرد، شازادە حوسێن کوڕی عەبدوڵڵا چل و دووەمین نەوەی پێغەمبەر محەممەدە.[١][٢][٣]
ڕەچەڵەکی
[دەستکاری]ناوی حوسێنی کوڕی عەبدوڵڵای دووەمی کوڕی حوسێنی کوڕی تەلالی کوڕی عەبدوڵڵای یەکەمی کوڕی حوسێنی کوڕی عەلی عونی عەبدەلی قەتتادی حوسێنی، عەلەوی ھاشمی قورەیشییە.[١]
ژیانی
[دەستکاری]منداڵی و فێربوونی
[دەستکاری]شازادە حوسێن بن عەبدوڵڵای دووەم لە عەممان لە ١٩ی موحەڕەمی ساڵی ١٤١٥ی کۆچی کە ھاوتایە لەگەڵ ٢٨ی تەممووزی ١٩٩٤ی زایینی، کوڕە گەورەکەی شا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسێنە لە ھاوسەرەکەی شاژن ڕانیا ئەلعەبدوڵڵا، خاوەنی یەک برایە بە ناوی شازادە ھاشم، و دوو خوشک بە ناوەکانی شازادە ئیمان و شازادە سەلمە، حوسێن لە ساڵی ٢٠١٢ خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەی کینگز ئەکادیمی لە شاری مەدابە لە ئوردن تەواو کردووە، ھەروەھا خوێندنی لە زانکۆی مێژووی نێودەوڵەتی لە شاری جۆرج تاون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستھێناوە، کە لە ساڵی ٢٠١٦دا تێیدا دەرچووە، و شازادە حوسێن دەرچووە لە ئەکادیمیای سەربازی شاھانەی ساندھێرس لە بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٧، لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ پلەی کاپتنی لە ھێزە چەکدارەکانی ئوردن - سوپای عەرەبی بەدەستھێناوە.[٤][٥]
کە ھەمان ئەکادیمیایە کە باوکی شا عەبدوڵڵای دووەم و باپیرەی خوا لێخۆشبوو شا حوسێن کوڕی تەلال لێی دەرچوون، بەشداری لەگەڵ ئەندامانی ھێزە چەکدارەکانی ئوردن کردووە لە زۆرێک لە خولی ڕاھێنانی سەربازی و تایبەتمەند لە بواری مەیدان و بازدانی پەرەشوت و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان و ھێزی دەریایی، ھەروەھا ڕاھێنانی لە جۆرەھا کارامەیی و ئۆپەراسیۆنی شەڕەکاندا کردووە، خولێکی سەرکردایەتی بەلەم و خولێکی تاکتیکی ژێردەریایی(غەواسە) لە ھێزی دەریایی شاھانەی ئوردن وەرگرت، ھەروەھا بەشداری لە کۆمەڵێک بەلەمی شەڕکەردا کردووە لە ئەرک و دەوریە و مەشقەکاندا لە ساڵی ٢٠١٩، ھەروەھا بەشداری لە مەشقەکانی بازدانی پەرەشوت کردووە لە ئەمریکا، و شانبەشانی ئەندامانی ھێزە چەکدارەکانی ئوردن بەشداری کردووە، و لە چەندین خولی مەشقی سەربازی و تایبەتمەندی مەیدانیدا.[٦][٧][٨]
مارەیی
[دەستکاری]ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢، دادگای شاھانەی ھاشمی دەستگیرانی شازادە حوسێنی لەگەڵ خاتوو ڕەجوە خالید کوڕی موساعید کوڕی سەیف کوڕی عەبدولعەزیز ئەلسەیف ڕاگەیاند.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «شجرة العائلة | الموقع الرسمی لجلالة الملک عبداللە الثانی ابن الحسین». لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ https://alrai.com/article/516930/ألمانیا-نحو-القمة-
- ↑ «الخطابات». سمو الأمیر الحسین بن عبد اللە الثانی، ولی العھد (بە عەرەبی). لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «مع العائلة | سمو الأمیر الحسین بن عبد اللە الثانی، ولی العھد». web.archive.org. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ↑ «إرادة ملکیة بترفیع الأمیر الحسین بن عبداللە الثانی ولی العھد إلی رتبة نقیب». web.archive.org. ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ↑ «الملک یرعی حفل تخریج فوج ضباط الأکادیمیة العسکریة الملکیة ساندھیرست الذی یضم ولی العھد | سمو الأمیر الحسین بن عبد اللە الثانی، ولی العھد». web.archive.org. ٣١ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣١ی ئابی ٢٠١٧. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ↑ «الملک وولی العھد بعد القفز المظلی (صورة) | شرق وغرب | وکالة عمون الاخباریة». web.archive.org. ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ↑ «شاھد.. ولی العھد ینھی دورة الغطس وقیادة القوارب فی قیادة القوی البحریة والزوارق الملکیة (فیدیو)». web.archive.org. ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ↑ webmaster (١٧ی ئابی ٢٠٢٢). «خطوبة سمو ولی العھد». سمو الأمیر الحسین بن عبد اللە الثانی، ولی العھد (بە عەرەبی). لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.