جەنگەکانی ناپلیۆن
رێکەوتنی ئەمیان کەلەنێوان ناپلیۆن و بەریتانیادا بەسترا تەنیا راگرتنی شەڕ بۆ دوو ساڵ بوو چونکە هەردوولا خۆیان بۆجەنگ ئامادەکردبوو.
جەنگی لەگەڵ نەمسا[دەستکاری]
ناپلیۆن دوای پەیمان بەستنی سێیەمی ئەوروپا دوای ئەوەی لەوکاتە(ولیام پت) هاتە سەرحوکم توانی بەرەیەک لە (بەریتانیا-نەمسا-ڕوسیا-سوید)لەدژی فەڕەنسا پێک بێنێ کەبە پەیمان بەستنی سێیەم ناسرا.ناپلیۆن وازی لەداگیرکردنی بەریتانیا هێنا و لەگەڵ نەمسا جەنگا لەشەڕی ئولم بەسەر نەمسا سەرکەوت لەتشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٠٥ چووە ناو ڤیەنا.بەڵام لەهەمان کاتدا لەدەریادا بەسەرکردایەتی فەرماندە(لۆرددنلسۆن)لەشەڕی ترافلگار بەسەر کەشتیگەلی فەرەنسا زاڵبوو.
جەنگی ئوسترلیتز[دەستکاری]
ناپلیۆن بەردەوام بوو لەبەرهەڵستی کردنی دوژمنەکانی و لەو جەنگەدا لەسوپاکانی فەڕەنسیسی دووەم و ئەسکەندەری یەکەم قەیسەری رووسیا گەیشت لەکانوونی یەکەمی ١٨٠٥ ئەوجەنگەی بردەوە.
جەنگی یێنا[دەستکاری]
لەوجەنگەدا ناپلیۆن سوپای (فریدریک ویلیەمی سێیەمی) پادشای پڕوسیای شکاند لەساڵی ۱۸۰٦.ئینجا ناپلیۆن بەردەوامبوو لەجەنگ لە ڕوسیا لەپڕوسیای خۆرهەڵات بەسوپای ڕوسیا گەیشت لەساڵی ۱۸۰۷ بەسەریدا سەرکەوت و پەیماننامەی(تلست) لەنێوان ناپلیۆن و ئەسکەندەر بەسترا.
تێکشکانی ناپلییۆن[دەستکاری]
ناپلیۆن لەساڵی ۱۸۱۲ خۆی بۆهێرش بۆسەر ڕوسیا ئامادەکرد زیاتر لە ٦۰۰۰۰۰سەربازی بۆهێرشەکە ئامادەکرد ناپلیۆن لەحوزەیرانی ۱۸۱۲هێرشی بۆسەر روسیا برد.قەیسەری روسیا بڕیاری شەڕی بەرامبەر ناپلیۆن نەدا. بەڵکو کشانەوەی بەباش زانی تا دوژمنەکەی راکێشێتە دەشتە سارد و سڕەکانی ڕوسیا. ناپلیۆن هەتاوەکو ناو شاری مۆسکۆ چوو سەربازانی مۆسکۆ شاری مۆسکۆیان سوتاند وە هەموو کەلوپەل و خواردەمەنیەکانی سوپاکەەی ناپلیۆن سوتا و فەوتا. ناپلیۆن بەناچاری گەڕایەوە بۆ فەڕەنسا لەرێگای گەڕانەوەیدا نیو ملیۆن سەربازی سوپاکەی ناپلیۆن مردن.
جەنگی لایبزیک[دەستکاری]
ئەو جەنگە لەتشرینی یەکەمی ساڵی ۱۸۱۳ رویدا ناونرا(شەڕی میلەتان) ناپلیۆن لەوجەنگە زۆر بەخراپی شکا. خۆی دا بەدەستەوە و پەیماننامەیەکی مۆرکرد. دواتر ناپلیۆن لەلایان هاوپەیمانان دورخرایەوە بۆ دورگەی ئەلبا.
جەنگی واترلۆ[دەستکاری]
ناپلیۆن لەدورگەی ئەلبا زانیبووی گەل هێشا ئەویان دەوێ بۆیە بەدزی هەڵات لەساڵی ۱۸۱٥. دواتر ناپلیۆن گەڕایەوە سەرحوکم لە ۱۸حوزەیرانی ۱۸۱٥ چووە ناو بەلجیکا و جەنگی واترلۆی بەرپاکرد بەڵام لەم جەنگەی تووشی شکستبوو. دواتر لەلایان هاوپەیمانان دورخرایەوە بۆ دورگەی (سانت هێلانە) دوای پێنچ ساڵ و نیو لەودورگەیە لەساڵی ۱۸۲۱کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
٭ کتێبی مێژووی پۆلی ۱۱وێژەیی ٭ کتێبی مێژووی ئەوروپای هاوچەرخ
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |