لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لەشکرکێشی فەڕەنسا بۆ سەر ڕووسیا یان ھەڵمەتی ڕووسی، کە لە ڕووسیا بە شەڕی نیشتمانیی ساڵی ١٨١٢ ناسراوە (بە ڕووسی: Отечественная война 1812 года)، قۆناغی یەکەمی شەڕی ھاوپەیمانی شەشەم بوو لە شەڕەکانی ناپلیۆندا، لەم ماوەیەدا ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا بە سەرۆکایەتی ناپلیۆن بۆناپارت لە مانگی حوزەیران لە ساڵی ١٨١٢ ھێرشی کردە سەر ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا. ھۆکاری سەرەکیی ئەم لەشکرکێشییە ناتەبایی ڕووسیا بوو لەگەڵ ناپلیۆن لەسەر گەمارۆی ئابووری ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا کە بە گەمارۆدانی کیشوەری ناسراوە.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «تهاجم فرانسه به روسیه»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٩ی ٨ی ٢٠٢٣.