جەنگی یەکەمی چیچان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەنگی یەکەمی چیچان
بەشێکە لەChechen–Russian conflict
جێچیچان، ئینگوشیتیا، Stavropol Krai، داغستان
کاتی ڕوودان٣١ی ئابی ١٩٩٦
ڕێکەوتی دەستپێکردن١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣١ی ئابی ١٩٩٦

جەنگی یەکەمی چیچان شەڕێک بوو کە لە نێوان ڕووسیا و چیچان لە نێوان کانوونی دووەمی ١٩٩٤ و ئابی ١٩٩٦. بووە ھۆی سەربەخۆیی ڕاستەقینە و نا فەرمی چیچان لە ڕووسیا و دامەزراندنی کۆماری چیچانی ئیچکیریا.

دوای ھێرشە سەرەتاییەکانی ساڵانی ١٩٩٤–١٩٩٥ و شەڕی وێرانکەری گرۆزنی، ڕووسیا ناچار بوو ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ناوچەی شاخاوی چیچان بدات، بەڵام بەھۆی شەڕی کۆمەڵە چەکدارەکانی چیچان پووچەڵکرانەوە، سەرەڕای ھێزی زۆری ڕووسیا لە ژمارەکەدا لە سەرباز و چەک و پشتیوانی ئاسمانی. ئەمەش ورەی سوپای ڕووسیای لاواز کرد، جگە لە بەرھەڵستکارییەکی شێوە گشتگیر لە دژی ڕووس بۆ ململانێ دڕندانەکەی، بەھۆیەوە وای لە حکوومەتی بۆریس یێڵتسین کرد لە ساڵی ١٩٩٦ ئاگربەست ڕابگەیەنێت و دوای ساڵێک پەیمانی ئاشتی واژوو دەکات.

سەرچاوەی شەڕی چیچان[دەستکاری]

چیچان لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا و یەکێتیی سۆڤیەت[دەستکاری]

ڕووسیا بۆ یەکەمجار لە سەردەمی پیتەری گەورەدا، لە سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمدا، ھێرشی کردە سەر بەرزاییەکانی چیچان. دوابەدوای بەرخۆدانێکی درێژخایەن و توند لەکاتی جەنگی قەفقازدا، دواجار ڕووسیا لە ساڵی ١٨٧٠دا چیچانی شکست پێھێنا و خستییە نێو ئیمپراتۆریەتەکەیەوە. دواتر چیچان ھەوڵی بەدەستھێنانی سەربەخۆیی دا دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا، بەڵام چیچان لە ساڵی ١٩٢٢دا شکستی ھێنا چونکە خرایە نێو ڕووسیای بەلشەفیک و دواتر کەوتە نێو یەکێتیی سۆڤیەت. لە ساڵی ١٩٣٦ جۆزێف ستالین خۆبەڕێوەبەری چیچانی و ئینگوشی دامەزراند. لە ساڵی ١٩٤٤ بە فەرمانی لاڤرێنتی بێریا، زیاتر لە ملیۆنێک چیچانی و ئینگوش و ژمارەیەک لە گەلانی دیکەی باکووری قەوقاز گواسترانەوە بۆ سیبیریا و ئاسیای ناوەڕاست، وەک سزای فەرمی بەھۆی ھاوکاریکردن لەگەڵ ھێزە داگیرکەرەکانی ئەڵمانیای نازی؛ کۆماری ئینگوشێتیا و چیچان ھەڵوەشایەوە. لە کۆتاییدا وەزیری یەکەمی سۆڤیەت نیکیتا خرۆشۆف مافی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆیان و گەڕاندنەوەی کۆمارەکەیان لە ساڵی ١٩٥٧ بە گەلانی چیچان و ئینگوش بەخشی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الحرب الشيشانية الأولى»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی ٨ی ٢٠٢٣.