جەلال زەنگابادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەلال زەنگابادی
لەدایکبوون١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥١
کوڵەجۆی زەنگاباد، گەرمیان
مەرگ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣
نیشتەجێیھەولێر
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر، وەرگێڕ، شاعیر، مامۆستا، توێژێنەر
چالاکبوون١٩٦٧-٢٠٢٣

جەلال حسێن محەممەد پاڵانی ناسراو بە جەلال وەردە و دواتر بە جەلال زەنگابادی[١] (١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥١ لە کوڵەجۆی زەنگاباد - ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە ھەولێر) شاعێر، نووسەر، توێژێنەر و وەرگێڕی کوردی باشووری کوردستان بوو. ئەو کارەکانی بو دو زمانی کوردیی سۆرانی و عەرەبی دەنووسی.

جەلال زەنگابادی زمانەکانی عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی و ئیسپانی زانیوە و وەکوو وەرگێڕ دەیان بەرھەمی نووسەرانی دیکەی لەو زمانانە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.[٢]

زەنگابادی لە ماوەی ژیانیدا ١٩ کتێبی چاپ کردەوە و لە ٨ کتێبی دیکەشدا لەگەڵ نووسەرانی دیکە ھاوبەشی کردوە. بجگە لە ئەمانە نزیکەی ٥٠ کتێبی دەسنووسی دیکەی چاپ نەکراون و ١٠ لەو کتێبانەی بۆ چاپ ئامادەن.[٣]

ژیان[دەستکاری]

جەلال حسێن محەمەد پاڵانی لە ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥١ لە ناوچەی کوڵەجۆی زەنگاباد لە سنووری گەرمیان لە دایک بوو.[١] خانەی مامۆستایانی کەرکوکی تەواو کرد و ساڵانێکی زۆر مامۆستا بوو.[٤] لە ساڵی ١٩٦٧وە دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا. ئەو تا کۆتایی ژیانی نیشتەجێی شاری ھەولێر بوو. لە ساڵانی دواھەمیی ژیانی نزیکەی ١٠ ساڵ گیرۆدەی نەخۆشی بوو. لە ساڵی ٢٠١٧ لە پۆستێکی فەیسبووکدا ڕایگەیاند کە دەیەوێت کتێبخانە تاقەکەسییەکەی خۆی کە نزیکەی ١٥ ھەزار کتێب و گۆڤاری تێدا بوو بفرۆشێت، و نووسیبووی: «بەھۆی خراپیی دۆخی ئابووری و گواستنەوەمان بۆ ماڵێکی بچووکتر، ھەروەھا لەپێناو دابینکردنی نان و دەرماندا ناچارم زۆربەی کتێبەکانم بفرۆشم. نامەوێت وەک بەزەیی پێداھاتنەوەش پارەم بدرێتێ‌. بەڵکو ویستم لەو رێگەیەوە خاوەن کتێبخانەکان‌و دەزگا رۆشنبیرییەکان ئاگادار بکەمەوە بۆ کڕینی کتێبەکانی ناو کتێبخانەکەم کە لەماڵە بچوکە نوێیەکەماندا جێگەیان نابێتەوە»[٤] [٥]

کۆچی دوایی[دەستکاری]

لە ڕۆژی ھەینی ١ی ئەیلولی‌ ٢٠٢٣ تووشی جەڵتەی مێشک بوو و ڕۆژی سێشەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی ھەولێر کۆچی دوایی کرد[٦] و لە گۆڕستانی کەسنەزان بە خاک سپێردرا.[١]

بەدوای مردنی، ھەریەک لە یەکێتیی نووسەرانی کورد[٧]، قوباد تاڵەبانی[٨]، غەفوور مەخمووری[٩]، مەسعوود بارزانی[١٠] و مەسروور بارزانی[١١] پەیامی سەرەخۆشی و پرسەیان ئاراستەی بنەماڵەکەی کردین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب کوردیپێدیا: جەلال زەنگابادی (کورمانجیی ناوەندی)، نووسراو لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  2. ^ شەفەق: مردن ئەدیب و نویسەر کورد جەلال زەنگابادی (کورمانجیی باشووری)، نووسراو لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  3. ^ وێستگەنیوز: جەلال زەنگابادی نووسەر و وەرگێڕی کورد کۆچی دوایی کرد (کورمانجیی ناوەندی)، نووسراو لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  4. ^ ئ ا زوومنیوز: ئەو نووسەرەی لەپێناو نان و دەرماندا کتێبخانەکەی دەفرۆشت کۆچی دوایی کرد (کورمانجیی ناوەندی)، نووسراو لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  5. ^ سپیمیدیا: نووسەرێکی کورد ڕووبەڕووی ژیانێکی سەخت دەبێتەوە (کورمانجیی ناوەندی)، نووسراو لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٧؛ سەردان لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  6. ^ خەندان: جەلال زەنگابادی کۆچی دواییکرد (کورمانجیی ناوەندی)، نووسراو لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  7. ^ کوردیپێدیا: پرسەنامەی یەکێتیی نووسەرانی کورد بۆ کۆچی دوایی جەلال زەنگابادی (کورمانجیی ناوەندی)، نووسراو لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  8. ^ دەزگای میدیایی کەرکووک: قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی جەلال زەنگبادی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکات (کورمانجیی ناوەندی)، نووسراو لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  9. ^ کوردیپێدیا: پەیامی ھاوخەمی غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی یەنەدەکە بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو (جەلال زەنگابادی) (کورمانجیی ناوەندی)، نووسراو لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  10. ^ گوڵان میدیا: سەرۆک مەسعود بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی جەلال زەنگابادی بڵاو کردەوە (کورمانجیی ناوەندی)، نووسراو لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  11. ^ نووچەنێت: مەسرور بارزانى سەرەخۆشى لەبنەماڵە و ھاوڕێیانى نووسەرى کورد جەلال زەنگابادی دەکات (کورمانجیی ناوەندی)، نووسراو لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.