جەزائیر (شار)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەزائیر
بە عەرەبی: الجزائر
بەشێکە لەCentral franche
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٠٩٤٤
ناو بە زمانی فەرمیالجزائر، Lezzayer، Alger
ناسناوی خەڵکAlgérois، Algéroise
زمانی فەرمیعەرەبی، زمانی ئەمازیغی
وڵاتجەزائیر
پایتەختیجەزائیر
دابەشکاریی کارگێڕیAlgiers Province
ناوچەی کاتیUTC+01:00
پۆتانی شوێن٣٦°٤٦′٣٥″N ٣°٣′٣١″E
نووسینگەی بەڕێوەبردنMayor of Alger
دانیشتووان٣٬٤١٥٬٨١١
بەرزی لە ئاستی دەریا٠ مەتر
ڕووداوە بەرچاوەکانInvasion of Algiers in 1830، Invasion of Algiers، Siege of Algiers، Algiers expedition، Siege of Algiers
ڕووبەر٣٦٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە16000–16132
کۆدی تەلەفۆن213
Map

جەزائیر پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی جەزائیرە. بە بەپێی ئامارەکان ژمارەی دانیشتووانەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٣،٣٣٥،٤١٨ ملیۆن کەس بووە.

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی دامەزرانی ئەم شارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەفسانەی یۆنانی، کە باس لەوە دەکات کە شارەکە لەلایەن ٢٠ ھاوەڵانی ھێرکۆلیسەوە دامەزراون و لە سەردەمی نیشتەجێبوونی فینیقییەکان لە جەزائیر، شوێنێکی بچووکی بازرگانی بووە، و لە سەردەمی کارتاجیدا ھەمان گرنگی ھەبوو.

لە ساڵی ٢٠٢ پێش زایین ڕۆمەکان دەستیان بەسەردا گرت و لەژێر دەسەڵاتی یوبای یەکەم و بەتلیمۆسدا بوو، کە ھەوڵیان دا ھۆزەکانی مەغراوە بەربەرەکان کۆنتڕۆڵ بکەن کە لە دەوروبەری شارەکەدا بوون.

جەزائیری پایتەخت گەواھیدەری شەڕی زۆر بوو لە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنیدا، ھەروەھا گەواھیدەری فەتحە ئیسلامییەکان بوو لە ساڵی ٧١٠ی زایینیدا، ئەو کاتەی کەوتە ژێر ڕکێفی مەغراوییە زەناتییەکانەوە، ئەوانیش لەلایەن زیری بن مەنادی سەنھاجی شکستیان ھێنا کە دڵسۆزی فاتمییەکان بوو.

بەپێی ئەوەی ئیبن خەلدون باسی کردووە، ھۆزەکانی سەنھاجە لەگەڵ فەرمانڕەوایەتی بنەماڵەی زەیرییەکان لە جەزائیر ژیاون و لەسەر دەستی ئەبی زەیری بن مەناد سێ شاریان دامەزراندووە، کە بریتین لە دوورگەکانی بەنی مەزغەنە، مێدیا، و میلیانە لە دوای دەرکردنی زەناتەکان.

لە ساڵی ١١٥١ ئەمیری ئەلموەحیدەکان عەبدولموئمین کوڕی عەلی ئەلکومی توانی جەزائیر کۆنتڕۆڵ بکات دوای ئەوەی لە دەستی مورابیتەکانی دەرھێنا و دواتر وڵاتانی مەغریب و ئەندەلوسی لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا یەکخست.

لە سەدەی سێزدەھەمدا سوڵتانەکانی بەنی زەیان لە تلێمسێنەوە کۆنترۆڵی جەزائیریان کرد و وەک بەشێک لە سوڵتانییەتی تلێمسێن ناسرا.[١]

ناو[دەستکاری]

ناوی جەزائیر بە زمانی فینیقی ئیکۆسیم بووە، لە زمانی یۆنانییشدا ناوەکەی ئیکۆزیۆن بووە کە بە واتای بیست دێت و یەکەم کەس کە پێشنیاری ناوی ئیکۆسیمی کردووە لە جەزائیردا جۆن ھاردوین بووە.

ئەو ناوانەی پێشتر باسمان کرد تەنیا ئەو ناوانە نەبوون کە بە شاری جەزائیر دراوە، لە سەدەی سێیەمی پێش زایین پونیسییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون و ناویان لێنابوو «یکسۆم»، و پێیان وایە واتای ناوی یکسۆم دوورگەی کوندەپەپووە کە وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی لاتینی.[١]

دانیشتووان[دەستکاری]

جەزائیری پایتەخت بەپێی ئامارەکان ژمارەی دانیشتووانەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٣،٣٣٥،٤١٨ ملیۆن کەسە، بەڵام کۆبوونەوەی شارەکان نزیکەی ٦.٧ ملیۆن کەسە.

ئەمەش بەپێی پۆلێنکردنی ١٠٠ گەورەترین شاری جیھان ھاتووە، سەبارەت بە ھۆکاری چڕی دانیشتوانی شاری جەزائیر، چونکە ناوەندێکی گەورەی ئابووری و کۆمەڵایەتییە لەو وڵاتەدا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "عدد سكان العاصمة جزائر 2022 - الموسوعة العربية" (بە عەرەبی). 2022-03-23. Retrieved 2023-07-28. ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.