بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نواکشۆت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نواکشۆت
شار
نواکشوط
دیمەنێکی شاری نۆئاکشۆت
دیمەنێکی شاری نۆئاکشۆت
وڵات مۆریتانیا
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٨٨١٬٠٠٠

نواکشۆت پایتەخت و گەورەترین شاری مۆریتانیایە، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٣ ژمارەی دانیشتووانی ٩٨٥٬٠٠٠ کەس بووە کە دەکاتە ڕێژەی ٪‏٢٧ ھەموو دانیشتووانی مۆریتانیا. لە ساڵی ١٩٥٧ بۆیەکەمجار ناوچەی کەناراوییەکانی نواکشۆت ھەڵبژێردرا بۆ دروستکردنی شارێک تا ببێتە پایتەخت. بە گەورەترین شاری ھەموو ناوچەی بیابانی گەورە دادەنرێت و ناوەندێکی گرنگی کارگێری و ئابووری مۆریتانیایە. کەوتووەتە سەرھێلی ١٨ و ٦ ی باکوور، ١٥ و ٥٧ خۆڕئاوا. ھەریەک لە موختار وەلەد دادا (یەکەم سەرۆکی مۆریتانیا) وسەرۆکی ئەوکاتی فەڕەنسا شارڵ دیگڵ بەردی بناغەی شارەکەیان داڕشت لە ٥مارچی ١٩٥٨ و بڕیاریاندا ناوچەکە لە گوندێکی بچووکەوە بیکەن بە شارێکی مەزن و گرنگ، ناوچەی نەواکشۆت ناوچەیەکی وشکی بیابانی چۆڵەوان بوو بەدەست کەمی ئاوی خواردنەوە دەیناڵاند، بەڵام لە ماوەی تەنھا سێ ساڵ گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆوە بینی.

مێژوو

[دەستکاری]

کۆنترین شوێنەواری مێژوویی کە دۆزرابێتەوە لەناوچەکە شوێنەواری کۆمەڵە مرۆڤێکی ڕەشپێستی ئەفریقایین کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە سەردەمی بەردین. ھۆزە ئەفەریقایییەکان ھەر لەکۆنەوە لە کەناراوەکانی خۆڕھەڵاتی نیشتەجێ بووینە و توانیویانە گوندێک دروستبکەن بەناوی «ئیمراگن» بەڵام سەرچاوەی مێژوویی تر ھەیە کە ئاماژە بەوە دەکەن ئەمازیغییەکان کۆنترین مرۆڤی نیشتەجێی ناوچەکەن.

مێژووی دێرین

[دەستکاری]

لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایین ھۆزە خێلەکییەکان لە باکووری ئەفریقیاوە کۆچیان کردەوە بۆ ناوچەکە، ئەم ھۆزانە حوشتر و کەلوپەلەکانیان لەگەڵ خۆیان ھێنا و دامەزراون لەناوچەکە و توانیویانە ھەژموونیان بەسەر ڕەشت پێستەکانی ئەفریقیا زیادبکەن. دوای سەدەیەک لە نیشتەجێ بوونیان توانیویانە دەست بەسەر ڕێگا بازرگانییەکانی ناوچەکەدا بگرن.

ھاتنی ئیسلام

[دەستکاری]

لەسەرەتای سەدەی سێزدەھەم ھۆزە عەرەبییەکان ڕوویان لەناوچەکە کرد. لەسەدەی شازدەھەم ھۆزەکانی بەنی حەسەن دەستیان بەسەر تەواوی ناوچەکەدا گرت.

چاخەکانی ناوەڕاست

[دەستکاری]

نواکشۆت بەشێک بووە میرنشینی تەرارزە، کە میرنشینێکی بچووک بوون پشتیان دەبەست بە ماسی گری و ڕاوشکاری.

دیمەنێکی کەشی نواکشۆت

کەشوھەوا

[دەستکاری]
زانیاریی کەشوھەوا بۆ «نواکشۆت»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
نێونجی بەرزترین پلە ٨٤ ٨٨ ٩٠ ٩٠ ٩٣ ٩١ ٩٠ ٩٠ ٩٣ ٩١ ٩٠ ٨٢ ٨٩٫٣
نێونجی کەمترین پلە ٥٧ ٥٩ ٦٣ ٦٤ ٧٠ ٧٣ ٧٣ ٧٥ ٧٥ ٧٢ ٦٤ ٥٥ ٦٦٫٧
نێونجی بارین ئینچ ٠ ٠٫١٢ ٠ ٠ ٠ ٠٫١٢ ٠٫٥١ ٤٫٠٩ ٠٫٩١ ٠٫٣٩ ٠٫١٢ ٠ ٦٫٢٦
Average high °C ٢٩ ٣١ ٣٢ ٣٢ ٣٤ ٣٣ ٣٢ ٣٢ ٣٤ ٣٣ ٣٢ ٢٨ ٣١٫٨
Average low °C ١٤ ١٥ ١٧ ١٨ ٢١ ٢٣ ٢٣ ٢٤ ٢٤ ٢٢ ١٨ ١٣ ١٩٫٣
Average precipitation میلیمەتر ٠ ٣ ٠ ٠ ٠ ٣ ١٣ ١٠٤ ٢٣ ١٠ ٣ ٠ ١٥٩
سەرچاوە: بی بی سی BBC Weather[١]
کۆمەڵە ترومبێلێک لە نواکشۆت.
بازاڕێکی میللی.
باڵاخانەیەکی نیشتەجێبوون لە نواکشۆت.
یاریگای نواکشۆت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Average Conditions Nouakchott, Mauritania». BBC Weather. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠٠٩ ھێنراوە.

کتێبنامە

[دەستکاری]
بە ئینگلیزی
بە فەرەنسی

Veguherandina tezê bo pirtûkekê Veguherandina teza di pirtûkê de pêvajoyek dijwar e ku hewildan, sebir û motîvasyonê hewce dike. Di vê pêvajoyê de, nivîskar divê naveroka tezê analîz bike û ji bo xwendevanên gelemperî veguherîne formek balkêş û têgihîştî. Ev pêvajo ji nûvekirin, başkirin û berfirehkirina mijaran, lêzêdekirina materyalên nû, nûavakirin, û ji nû ve nivîsandina paragraf û beşan pêk tê. Her weha divê nivîskar ji pêvajoya çapkirina pirtûkê û kirrûbirra wê bi tevahî haydar be. Ji bo weşandina tezek di pirtûkekê de hevkarî bi edîtor, rexnegir û weşanxaneyan re hewce dike ku ne tenê pirtûkek bi kalîte çêbike, di heman demê de ji bo bazarê jî bike û temaşevanên rast bikişîne. Free to read

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]