جێسیکا باردن
جێسیکا باردن | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢١ی تەممووزی ١٩٩٢ |
| نەتەوە | بەریتانی |
| پیشە | ئەکتەر |
| چالاکبوون | ١٩٩٩-ئێستا |
جێسیکا باردن (لەدایکبووی ٢١ی تەممووزی ساڵی ١٩٩٢)[١][٢] ئەکتەرێکی بەریتانییە، بە نواندنی ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە درامای ڕەسەنی نێتفڵکس و کەناڵ ٤، کۆتایی دونیای نەفرەتی بە ڕۆڵی ئەلیسا ناسراوە. ھەروەھا باردن رۆڵی جەستنی لە زنجیرە درامای پنسە ترسناکەکان بینیووە.
ژیان و پیشەگەری
[دەستکاری]باردن لە نۆرتاڵرتۆن لە باکووری یۆکشیر لە ساڵی ١٩٩٢ دایک بووە،[٢] لە ساڵی شاری وتربی لە رۆژھەڵاتی یۆکشیر نیشتەجێ بووە.[٢] چووەتە دواناوەندی وتربی.[٢]
لەساڵی ١٩٩٩، دەستی بە کاری ئەکتەری کردووە، بە ڕۆڵێکی بچووک لە زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی دایک و باوکم بوونەوەری ئاسمانین.[٣][٤] دواتر لە چەند ئەڵقەیەکی دراماکانی نۆ ئەنجلیس[٤][٥] و ڕاونان دەرکەوتووە.[٤]
لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕاگەیندرا، کە باردن ڕۆڵی کێڵی مۆرتۆن لە درێژە درامای شەقامەکانی کۆرنیشن دەبینێت.[٦][٧] یەکەم دەرکەوتنی لێی لە شەممەی ١٨ ی ئاداری ٢٠٠٧ بوو. لە نیسانی ٢٠٠٨، ڕاگەیەندرا کە خێزانی مۆرتۆن دراماکە بە تەواوی بە جێدێڵن. دوای ساڵێک و نیو لە کارکردنی لەو درامایە، دوایین دەرکەوتنی باردن لە دراماکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ بوو.[٨][٩] لە دواییدا، باردن لە کۆمەڵێک دراما و شانۆ و فیلم بە چەند ڕۆڵێکی لاوەکی و بچووک بەشداری دەکرد.
لە ساڵی ٢٠١٧، لە زنجیرە درامای رەسەنی نێتفڵکس و کەناڵ ٤ کۆتایی دونیای نەفرەتی بە ڕۆڵی سەرەکی ئەلیسا لە پاڵ ئەکتەر ئەلێکس لاوتەر بەشداری کرد. ڕەخنەگران ستایشی نواندنی لە دراماکەدا کردووە.
فیلمنامە
[دەستکاری]فیلم
[دەستکاری]| ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | تێبینی |
|---|---|---|---|
| ٢٠٠٧ | شۆرشی بەێز راتکلیف | ماری راتکلیف | |
| ٢٠١٠ | تامارا درۆ | جودی لۆنگ | |
| ٢٠١١ | ھاننا | سۆفی | |
| ٢٠١٢ | ھێمن بە | کێڵی | |
| لە نیوەی تاریکی | ماریا | ||
| ٢٠١٣ | ھەڵاتنی ھۆش | ماوسی | |
| ٢٠١٤ | لایی لاییە | مێردێت | |
| ٢٠١٥ | دوور لە قەرەباڵغی خەڵک | لیدی | |
| قەرژاڵ | ژنی لووت بە خوێن | ||
| ٢٠١٦ | مایندھۆرن | جاسمین | |
| ٢٠١٧ | خوو | لیی | |
| ٢٠١٨ | ڕۆمانسی نوێ | بلەیک کۆننوەی | تەواوکراو |
تەلەفزیۆن
[دەستکاری]| ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | تێبینی |
|---|---|---|---|
| ١٩٩٩ | دایک و باوکم بوونەوەری ئاسمانیین | کچێک لە قوتابخانە | زنجیرەی تەلەفزیۆنی (ئەڵقەی: ژوان) |
| ٢٠٠٥ | نۆ ئەنجیڵس | لوسی | زنجیرەی تەلەفزیۆنی (١ ئەلقە) |
| ٢٠٠٦ | ڕاونان | ئەمی | زنجیرەی تەلەفزیۆنی (١ ئەلقە) |
| ٢٠٠٧-٢٠٠٨ | شەقامی کۆرنیشن | کێڵی مۆرتۆن | زنجیرەی تەلەفزیۆنی (٧٢ ئەلقە) |
| ٢٠١١ | نمایشی کۆمیدی | بارمەید | زنجیرەی تەلەفزیۆنی (ئەڵقەی یەکەم: مریشکەکان) |
| ٢٠١٢ | ڤێرا | ستیلا ماکۆن | زنجیرەی تەلەفزیۆنی (ئەڵقەی: باری خێو) |
| ٢٠١٣ | ھاتوو | روبی | زنجیرەی تەلەفزیۆنی (ئەڵقەی: شەڕی سامی) |
| مریشکەکان | بارمەید/پێنی | زنجیرەی تەلەفزیۆنی (٣ ئەلقە) | |
| ٢٠١٥ | شووم | کیت کارمایکل | زنجیرەی تەلەفزیۆنی (٢ ئەلقە) |
| ٢٠١٦ | کوشتن | جێس | زنجیرەی تەلەفزیۆنی (ئەڵقەی: تەقینەوە گەورەکە) |
| پنسە ترسناکەکان | جەستن | زنجیرەی تەلەفزیۆنی (٦ ئەلقە) | |
| ئێڵن | ئێڵن | فیلمی تەلەفزیۆنی | |
| ٢٠١٧ | کۆتایی دونیای نەفرەتی | ئەلیسا | کورتە زنجیرە (ڕۆڵی سەرەکی - ٨ ئەڵقە) |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «"Happy birthday Jessica Barden! Here she is with Carey Mulligan as 'Liddy' in last year's #FarFromTheMaddingCrowd."». Twitter. ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- 1 2 3 4 «MRS RATCLIFFE'S REVOLUTION». Hoyts Distribution / UK Film Council. ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە (DOC) لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Mark Quartley and Jessica Barden to Star in Finborough Theatre's ARMSTRONG'S WAR; Full Cast Announced!». broadwayworld. ١٩ی تەممووزی ٢٠١٣. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- 1 2 3 «Jessica Barden CV». Curtis Brown. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Wetherby youngster makes acting debut in TV». Harrogate Advertiser. Johnston Publishing Ltd. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Jessica set to join 'Corrie' cast». Wetherby News. ٢ی ئازاری ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ↑ «Brookside's Sinbad joins Street». BBC News. ١٥ی شوباتی ٢٠٠٧.
- ↑ WRIGHT، JADE (٦ی نیسانی ٢٠١٥). «The Scousers that shone on Coronation Street - looking back at the characters who made their mark in Weatherfield». Liverpool Echo. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Coronation Street 50 Years: Who has lived where in Weatherfield». Manchester Evening News. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٠. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی ژن
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |