تەقینەوە گەورەکە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بە پێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە گەردوون لە تەنێکی زۆر گەرمەوە دروست بووە و پاشان بە خێراییەکی زۆر کشاوە و تا ئەمڕۆشمان بەردەوامە لە فراوان بوون

تەقینەوە گەورەکە (بەئینگلیزی: Big Bang) بریتییە لە ئەو بیردۆزەی کە باس لە دروست بوونی گەردوون دەکات لە سەرەتادا کە بە تەقینەوەیەک دەستی پێ کردووە.[١] بە پێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە گەردوون لە سەرەتادا تەنێک بووە لە دۆخێکی زۆر گەرمدا و پاشان بە خێراییەکی زۆر کشاوە. ئەو کشانە خێرایە وای لە گەردوون کردووە کە بەرەو سارد بوونەوە بڕوات و وەکو ئەم بارەی ئێستای لێبێت کە بەردەوامە لە کشان. بە پێی دوایین لێکۆڵینەوە ئەم بار و دۆخەی گەردوون دەگەڕێتەوە بۆ (١٣.٧) ملیار ساڵ پێش ئێستا ،[٢][٣] کە دانراوە بە تەمەنی گەردوون و ئەو کاتەی کە تەقینەوە گەورەکە ڕوویداوە.[٤][٥] دوای ئەو کشانە ناوخۆییەی کە تیایدا ڕوویدا گەردوون سارد بووەوە بۆ گۆڕینی وزە بۆ توخمە کیمیایی و بەشە گەردیلەکان. ئەمە ھەزاران ساڵی دەوێت تا (پرۆتۆن و نیوترۆن و ئێلەکترۆن) یەک بگرن و گەردیلە پێک بھێنن کە یەکەی درووست بوونی ماددەن. یەکەم توخمی کیمیایی کە دروست بوو (ھایدرۆجین) بوو بە دواشیدا (ھێلیوم و لیسیۆم) پێکھاتن.

زاناکان دەڵێن سەرەتای درووست بوونی بوونەوەر بە تەقینەوەیەکی مەزن دەستی پێکرد، پاشان ئەستێرە و گەلە ئەستێرەکان دەستیان بە پێکھاتن کردووە، بەڵام لەلای زاناکان درکیان بە بوونی گرفتێک کرد، دەبوو تەقینەوە مەزنەکە بونەوەر ڕوناک بکاتەوە و پاشان بەدوایدا بونەوەر بەردەوام بەرەو ڕووناک بوونەوە بچێت، بەڵام دۆزینەوە نوێیەکان ئەوەیان دەرخست کە بونەوەر لەسەرەتادا بە چەند چاخێکی تاریکیدا تێپەڕ بووە کە ملیۆنان ساڵی خایاندووە! دوای ئەوە ئەستێرەکان و گەلە ستێرەکان دەستیان بە درووست بوون کردووە کە بۆتە ھۆی کۆتایی ھێنانی چاخی تاریکی و دەستپێکردنی چاخی ڕووناکی.

خێرایی فراوانبوونی گەردوون[دەستکاری]

لە گرنگترین نھێنیەکانی ئەم تەقینەوە گەورەیە خیراییەکی مۆلەقە کە فراوانبوونە گەردوونییەکە ھەیەتی لەو ساتەوەی تەقینەوەکە ڕوویداوە ، لەم ڕووەوە پۆل دیفز زانای بەریتانی ناسراو دەڵێ : ھەڵسەنگاندنەکان سەلماندوویانە خێرایی فراوانبوونی گەردوون ڕێڕەوێکی ھاوسەنگی ھەیە ئەگەر فراوانبوونی گەردوون کەمێک ھیواشتر بووایە لەو خێراییەی ئێستا ئەوە دەبووە ھۆی داڕمانی ناوەکی بەھۆی ھێزی کێشکردنەوە ، ئەگەر ئەو خێراییە کەمێک زیاتر بوایە لەو خێراییە کەمێک زیاتر بوایە لەو خێراییەی ئێستا ئەوا ماددەکانی گەردوون بڵاو دەبوونەوە و گەردوون ھەڵدەوەشایەوە ، ھەروەھا ئەگەر خێرایی تەقینەوەکە جیاواز بێت لەو خێراییەی ئێستا بە بڕی بەشێک لە ملیارێک*ملیارێک بەش ، ئەوە بەسە بۆ تێکدانی ھاوسەنگی پێویست ، چونکە تەقینەوە گەورەکە ئاسایی نییە ، بەڵکو ڕووداوێکی نەخشە بۆ کێشراوە زۆر بە وردی لە ھەموو ڕووەکانەوە کردارێکی ڕێکخراوە.


پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. http://map.gsfc.nasa.gov/universe/
  2. Komatsu, E.; et al. (2009). "Five-Year Wilkinson Microwave Anisotropy Probe Observations: Cosmological Interpretation". Astrophysical Journal Supplement 180 (2): 330. Bibcode 2009ApJS..180..330K. DOI:10.1088/0067-0049/180/2/330. 
  3. Menegoni, E.; et al. (2009). "New constraints on variations of the fine structure constant from CMB anisotropies". Physical Review D 80 (8): 087302. arXiv:0909.3584. Bibcode 2009PhRvD..80h7302M. DOI:10.1103/PhysRevD.80.087302. 
  4. Origins: CERN: Ideas: The Big Bang. Exploratorium (٢٠٠٠). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠١٠-٩-٣.
  5. تەقینەوە گەورەکە. ناسا/ وێستگەی فڕینی ئاسمانی گۆدارد (لە ڕێکەوتی November 8, 1997). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠١٠-٩-٣.

سەرچاوە[دەستکاری]