پنسە ترسناکەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
پنسە ترسناکەکان
Penny Dreadful Logo.png
چەشندراما
ترس
دڵەڕاوکێ
دانەرجۆن لۆگان
نووسەرجۆن لۆگان
دەرھێنەرجەی ئەی بایۆنا
جێمیس ھاویس
کۆکی گیدریۆک
ئەکتەرانئێڤا گرین
تیمۆثی دالتۆن
جۆش ھارتنت
ھاری تریدوای
ریف کارنی
دانی سپانی
بێلی باپبەر
رۆی کینەر
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
شانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
ژمارەی زنجیرەکان٢
ژمارەی ئەڵقەکان١٨
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرجۆن لۆگان
شوێنەکانی تۆمارکردندۆبلین، ئیرلەندا
ماوەی پەخش٥٠-٦٠ خولەک
پەخش
کەناڵشۆتایم
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١١ی مایسی ٢٠١٤ – بەردەوامە
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی
ماڵپەڕی فەرمی بەرھەمھێنان

پنسە ترسناکەکان یان پێنی درێدفول (بە ئینگلیزی: Penny Dreadful)، زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی-بەریتانییە، لە بەرھەمھێنانی تۆڕی شۆتایم بە ھاوبەشی تۆڕی سکایى بەریتانیە، لە لایەن جۆن لۆگان دروست کراوە. باس لە کۆمەڵێک تاوانی جیاواز ونادیار لە کەشێکی تەمومژاوییدا دەکات. بۆ یەکەم جار لە ١١ی مایسی ٢٠١٤ پەخشکرا.دوو وەرزى لێ پەخشکراوە و بۆ وەرزی سێیەم نوێکراوەتە.[١] ئەلقەی یەکەم و دووەمی لە تۆڕی ئەنتەرنێتدا دزەی کرد پێش پەخشکردنی بە شێوەیەکی فەرمی.[٢]

ناوی زنجیرەکە لە ناوی چەند نامیلکەیەکی خەیاڵی کۆندا وەرگیراوە، کە لە سەدەی نۆزەدەھەمدا لە لەندەن بڵاودەکرایەوە. ھەموو ھەفتەیەک دانیشتوانی لەندەن چاوەڕێی دەرچوونی نامیلکەی نوێیان دەکرد چونکە ناوەڕۆکەکەی جیاواز و خەیاڵی بوو، باسى چەند دیاردەیەکی ناسروشتی و تاوانی نائاسایی دەکرد، کە پێشتر لە ھاوشیوەی نەبیسترابوو، تەنانەت بەخەیاڵی کەسیشدا نەھاتبوو. لە ڕاستیدا ئەو نامیلکانە بوونە ھەوێنی دروستکردنی چەند کەسایەتییەکی ناسراوی ئێستا، لەوانە دراکۆلا کە نووسەرەکەی لە چیڕۆکی (ڤارنیی خوێنمژ)دا وەرگرتووە کە پێشتر لە یەکێک لەو نامیلکانە بڵاو کرابوویەوە.[٣]


ڕووداوەکان[دەستکاری]

لە کۆڵانە تاریکەکانی لەندەنى سەردەمی فیکتۆری، کۆمەڵێک تاوانی نائاسایی ڕوودەدات، کە ترس و دڵەڕاوکێی دەخاتە سەر دڵی دانیشتوانەکانی. بەڕێز مالکۆم کە کچەکەی لەلایەن خوێنمژێکەوە ڕفێنراوە، لە ھەوڵی گەڕانەوەیدایە لەگەڵ ئەو دەستەی کە خۆی دروستی کردووە (ڤانیسیا ئیڤیز، ئیثان شاندڵەر، د.فیکتۆر فرانکشتاین لەگەل سیمپنی).

کاراکتەرەکان[دەستکاری]

  • ئێڤا گرین لە ڕۆڵی (ڤانیسیا ئیڤیز)، کچێکی سەرنجڕاکێش و جوان و پڕ لە نھێنی. بەھرەیەکی ناسروشتی بەھێزی ھەیە، کە سوودبەخشە بۆ دەوروبەری، بەڵام ھەڵگری چەند گیانێکی شەرانگێزە، کە ھەڕەشەی لەدەستدانی ئەقڵ و ژیانی لێ دەکەن.
  • تیمۆثی دالتۆن لە ڕۆڵی (بەڕێز مالکۆم)، دۆزەرەوەیەکی ئەفریقییە، ھەرچەندە ماڵەکەی پڕی شتومەکی گرانبەھای گەشتەکانیەتی، بەڵام خاڵییە لە خێزان و خزمان.
  • جۆش ھارتنت لە ڕۆڵی (ئیثان شاندڵەر) گەنجێکی ئەمریکییە، خۆی لە ناو تاریکترین گۆشەی لەندەندا دەدۆزێتەوە، لەلایەن بەڕێز مالکۆم ھەڵدەبژردرێت، وەک یارمەتیدەری کەسی. ئیثان لەھەوڵداندایە لە ڕابردووی پڕ نھێنی ڕابکات.
  • ھاری تریدوای لە ڕۆڵی (د. فیکتۆر فرانکشتاین) نوژدارێکی نەشتەرگەرییە، مەسەلەی ژیان و مردن سەرنجی ڕادەکێشی. ھەموو ژیانی لە گەڕان بە دوای چۆنیەتی زیندووبوونە تەرخان دەکات.
  • ریف کارنی لە ڕۆڵی (دوریان گڕای) لاوێکی دەوڵەمەند و سەرنجڕاکێشە، بەڵام تەنیایە، دەیەوێت ھەر بە لاوی بمێنێتەوە.
  • دانی سپانی لە ڕۆڵی (سیمپنی) پیاوێکی ئەفریقی و خزمەتکاری بەڕێز مالکۆمە.
  • بێلی باپبەر لە ڕۆڵی (ڕۆنا کروفت) کچێکی ئێرلەندی کەمدەرامەتە، کۆچ دەکات بۆ لەندەن، تا لە ڕابردووە تاریک و قێزەوەنەکەی ڕابکات. پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ ئیثاندا ھەیە.
  • ڕۆی کینەر لە ڕۆڵی (کالیبیان) گیانەوەری شێواوی یەکەم، کە لەلایەن (د. فکتۆر فرانکشتاین) دروست کراوە.


پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ شۆتایم پنسە ترسناکەکان نوێدەکاتەوە [١]
  2. ^ پنسە ترسناکەکان بەپێى داواکاری [٢]
  3. ^ پنسە ترسناکەکان چییە؟ [٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی

بەستەرەکان بۆ دەرەوە[دەستکاری]