ئەلێکس لاوتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەلێکس لاوتەر
لەدایکبوون (1995-05-04) ٤ی ئایاری ١٩٩٥ (تەمەن ٢٣)
پیتەرسفیڵد، ھەمپشر، ئینگلتەرا
پەروەردە کۆلێژی چورچەر
کۆلێژی کینگز لەندەن
پیشە ئەکتەر
ساڵانی چالاکی ٢٠١٠-ئێستا

ئەلێکس لاوتەر (لەدایک بووی ٤ی مایسی ١٩٩٥) ئەکتەرێکی بەریتانییە. بەناوبانگە لە رۆڵی لە زنحیرە درامای تۆڕی نێتفڵکس، کۆتایی دونیای نەفرەتی، ھەروەھا لە رۆڵی ئالان تورینگی بچووک لە فلیمی یاری لاسییکردنەوە (٢٠١٤) بەشداری کردووە. ئەوە بووە ھۆی ئەوەی کە خەڵاتی باشترین نواندنی لاوی ساڵی بازنەی ڕەخنەگرانی لەندەنی پێبدرێت، ھەروەھا ستایشی رۆڵی ناسراو بە کیننی لە ئەڵقەی (بێدەنگ بە و سەما بکە) ی وەرزی سێی زنجیرەی خەیاڵی زانستیی ئەنتۆلۆژی ئاوێنەی رەش کراوە.

ژیاننامە[دەستکاری]

لاوتەر لە پیتەرسفیڵد، ھەمپشر لە دایک بووە.[١] بچووکترینی سێ منداڵ بووە لە خێزانەکەی، ئەو وتی کە ئیلھامی بوون بە ئەکتەری دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی منداڵی، ئەو کاتەی کە خەریکی میکیاژ کردنی یارییەکانی بووە بۆ کات بەسەربردنی خۆی.[٢] دایک و باوکی ھەردووکیان لە بواری یاسا کار دەکەن،[٢] برا گەورەکەشی، کامیرۆن لاوتەر، کاری بەرھەمھێنانی فیلم دەکان، خوشکە گەورەکەشی ئیڵی لاوتەر لە پۆلیسی گشتی کار دەکات.[٣] لە ساڵی ٢٠١٠، ھەردوو برا پێکەوە کاریان لە فلیمی ترس کرد.

لە ساڵی ٢٠٠٩، لاوتەر کاری نوسین و ئەکتەری لە شانۆگەرییەکی یانەی دراما لە کۆلێژی چورچەر کرد.[٤][٥] لاوتەر لە قوتابخانەکەی، رۆڵی ڕاتی بینی لە شنەبای نێوان بییەکان.[٦] لاوتەر درامای لە شی سی ئێس ئی نەخوێند،[٣] ھەتاوەکو یەکەمین کاری پیشەیی خۆی لە بواری نواندن، وا دانرابوو کە مێژوو لە کۆلێژی کینگیز لەندەن بخوێنێت.[٣] لاوتەر ڕاھێنانی لەگەڵ شانۆی نیشتیمانی لاوانی کرد.

پیشەگەری[دەستکاری]

لاوتەر لە تەمەنی شازدە ساڵییەوە، دەستی بە کاری ئەکتەری پیشەگر کرد، ئەو کاتەی کە لە رۆڵی جۆن بلاکمۆر کرد لە شانۆی ساوث داونسی دەیڤید ھەیر کرد لە فیستیفاڵی چێشتەری شانۆیی.[٢] یەکەم دەرکەوتنی لە سینەما، لە فلیمی براوەی خەڵاتی ئۆسکار گەمەی لاسییکردنەوە لە ساڵی ٢٠١٤ بوو.[٢][٧][٨][٩] ئەم نواندنەی بووە ھۆی ئەوەی کە خەڵاتی باشترین نواندنی لاوی ساڵی بازنەی ڕەخنەگرانی لەندەنی ساڵی ٢٠١٥ی پێبدرێت.[١٠]

لە ساڵی ٢٠١٦، لاوتەر رۆڵی سەرەکی ناسراو بە کینی بینی لە ئەڵقەیەکی وەرزی سێی درامای ئەنتۆلۆژی بەریتانیی خەیاڵی زانستی ئاوێنەی رەش.[١١] ھەر چەندە ئەڵقەکە، پێداچوونەوەی جۆراجۆری بۆ کرا، بەلام ستایشی لاوتەر ستایشی نواندن و دەرکەوتنێکی ناوازەی تێدا کرا. لە ساڵی ٢٠١٧، لەگەڵ جێسیکا باردن، رۆڵی سەرەکی جەیمس لە درامای تەلەفزیۆنیی رەسەنی نێتفڵکس، کۆتایی دونیای نەفرەتی بینی. نواندنەکەی لاوتەر، بووە ھۆی کە ستایشی زیاتری لە لایەن ڕەخنەگرانەوە پێبەخشرێت.

ناسینەوە[دەستکاری]

لاوتەر لە لایەن ماگی سمیث لەسەر کارەکانی ستایش کراوە،[٢] پێی وتووە کە «زۆرینەمان ژیانمان تەرخان کردووە بۆ ئەوەی ئەوە بە دەست بێنین کە تۆ بەم تەمەنە بچووکە بە دەستت ھێناوە»[٢]. لاوتەر بەرواردی بین ویشاوی ئەکتەری پێ کراوە،[٢] کە خۆشی ئەوی بە ئادڵی خۆی داناوە.[١٢]

فیلمنامە[دەستکاری]

فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان رۆڵ تێبینی
٢٠١٣ بینجەمین بریتن: ئاشتی و ململانێ بینجەمین بریتن[١٣] درامای بەڵگەنامەیی
٢٠١٤ یاری لاسییکردنەوە ئالان تورنیگی لاو بردنەوەی خەڵاتی ڕەخنەگرانی فلیمی لەندەن لە بەشی باشترین ئەکتەری لاوی ساڵ[١٤]

پاڵێوڕاوبوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی فیستیفاڵی فیلم لە بەشی باشترین ئەکتەری نوێی بەریتانی[١٥]

ئێکس + وای ئیسحاق کوبەر[١٣]
٢٠١٦ ڕۆیشتن ئیللۆت[١٦]
٢٠١٧ نمایشی نامۆکان بیڵی بلۆم
ماڵئاو کریستۆفەر رۆبن کریستۆفەر رۆبنی گەورە
٢٠١٨ چیرۆکی خێوەکان سیمۆن رفکند

تەلەفزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینی
٢٠١٣ شاری ھۆڵبی فرێد بامبەر ئەڵقەی یەک
٢٠١٦ ئاوێنەی رەش کیننی ئەڵقەی: بێدەنگ بە و سەما بکە
٢٠١٧ کوشتارگە خۆبەخش: جۆزێف بەڵگەنامەیی درۆ
کۆتایی دونیای نەفرەتی جەیمس کورتە زنجیرە (ڕۆڵی سەرەکی - ھەشت ئەڵقە)
کۆتایی ھاورد تیبی کورتە زنجیرە

شانۆ[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان رۆڵ تەختەی شانۆ
٢٠١١ داونزی باشوور جۆن بلاکمۆر فیستیفاڵی شانۆی چێشستەر[١٧]
٢٠١٢ داونزی باشوور جۆن بلاکمۆر شانۆی ھارۆڵد پینتەر[١٨]
٢٠١٣ ھێڵەکانی ھەلە ڕایان شانۆی ھامپیستید[١٩]
٢٠١٤ The Glass Supper جەیمی شانۆی ھامپیستید[٢٠]
٢٠١٥ توێکی تێکشکاو و قوڕ دێریک ماڵی شانۆی ساوثوارک[٢١]
٢٠١٧ و ٢٠١٨ جەنگەڵ سام شانۆی یۆنگ ڤیک و ماڵی شانۆ[٢٢]

رادیۆ[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینی
٢٠١٣ داونزی باشوور جۆن بلاکمۆر
٢٠١٤ چۆن بە دروستی ماڵئاوا دەکەیت تۆبی[٢٣]
رۆک می ئامادیوس چارڵی[٢٤] رادیۆی بی بی سی ٤ [٢٤]
٢٠١٥ ڕەت کردنەوە و کەوتن[٢٥] پیتەر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "25 Under 25s to Look Out For". 
  2. ^ a b c d e f g Bellotti، Alex. "Teenage prodigy Alex Lawther following footsteps of Ben Whishaw and Benedict Cumberbatch". لە ڕێکەوتی ٠٤ تشرینی دووەم ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  3. ^ a b c "Actor Profile". 
  4. ^ "Bordon Post". لە ڕێکەوتی ٠٤ تشرینی دووەم ٢٠١٦ ھێنراوە.  [بەستەری مردوو]
  5. ^ "Old Churcherian Alex Lawther has continued to enjoy a successful and varied acting career since leaving Churcher's". Churcher's College. لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە 19 January 2015. 
  6. ^ Parkes، Tom (16 February 2015). "New star in the game". لە ڕێکەوتی ٠٤ تشرینی دووەم ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  7. ^ Bellotti، Alex. "Teenage prodigy Alex Lawther following footsteps of Ben Whishaw and Benedict Cumberbatch". Ham & High. لە ڕێکەوتی ٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  8. ^ Zakarin، Jordan. "Meet the Actor Who Plays a Young Benedict Cumberbatch in 'The Imitation Game'". Yahoo. لە ڕێکەوتی ٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  9. ^ Barnard، Linda. "Alex Lawther's performance as teen Turing gave director goosebumps". The Star. لە ڕێکەوتی ٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  10. ^ "'Boyhood' Wins at U.K. Critics' Awards as U.S. Talent Triumphs". Variety. 
  11. ^ "The Stories For 'Black Mirror' Season 3 Have Been Revealed (Spoiler-Free)". The Verge (بە زمانی ئینگلیزی). 9 September 2016. 
  12. ^ "Alex Lawther Tickets - Tour Dates & Artist Information - ATG Tickets". لە ڕێکەوتی ٠٤ تشرینی دووەم ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  13. ^ a b "Alex Lawther: Actor". The Stage. 
  14. ^ "Alex Lawther: Actor". The Critics Circle. لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە 18 February 2015. 
  15. ^ "Alex Lawther: Actor". British Film Institute. 
  16. ^ "Alex Lawther: Actor". Peccadillo Pictures. 
  17. ^ "South Downs/The Browning Version, Minerva Theatre, Chichester, review". The Telegraph. 
  18. ^ "South Downs/ The Browning Version, Harold Pinter Theatre - review". London Evening Standard. 
  19. ^ "Fault Lines Cast and Crew". Hampstead Theatre. 
  20. ^ "The Glass Supper, Hampstead Downstairs - theatre review". London Evening Standard. 
  21. ^ "Crushed Shells and Mud Official site". Southwark Playhouse. 
  22. ^ https://www.youngvic.org/whats-on/the-jungle
  23. ^ "Afternoon Drama on BBC R4". BBC Radio 4. 
  24. ^ a b "Rock Me Amadeus". BBC Radio 4. 
  25. ^ "Afternoon Drama". 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]