ژیریی گشتیی دەستکرد
Part of a series on |
ژیریی دەستکرد |
---|
ژیریی گشتیی دەستکرد (بە ئینگلیزی: Artificial general intelligence) بریتییە لە توانای گریمانەیی بریکارێکی زیرەک بۆ تێگەیشتن یان فێربوونی ھەر ئەرکێکی فیکری کە مرۆڤ بتوانێت بیکا.[١] ئەمە ئامانجێکی سەرەکییە لە ھەندێک توێژینەوەی ژیریی دەستکرد و بابەتەکانی ھاوبەش لە زانستی خەیاڵی و خوێندنی داھاتوو.
ژیریی گشتیی دەستکرد ھەروەھا دەتوانرێت بە «ژیریی دەستکردی بەھێز»، «ژیریی دەستکردی تەواو»، یان «کاری زیرەکی گشتی» ناوببرێت (ھەرچەندە ھەندێک لە سەرچاوە ئەکادیمییەکان زاراوەی «ژیریی دەستکردی بەھێز» بۆ ئەو بەرنامە کۆمپیوتەرانە بە کار دەھێنن کە ئەزموون لە ڕووی ئاگایی دەکەن).[٢] بەپێچەوانەی ژیریی دەستکردی بەھێزەوە، «ژیریی دەستکردی لاواز» یان «ژیریی دەستکردی تەسک» بەنیاز نییە توانای گشتیی مەعریفی ھەبێت، بەڵکوو ژیریی دەستکردی لاواز ھەر بەرنامەیەکە کە دیزایین کراوە بۆ چارەسەرکردنی یەک کێشە (سەرچاوە ئەکادیمییەکان ژیریی دەستکردی لاواز بە کار دەھێنن بۆ ئەو بەرنامانەی کە ئەزموون لە ڕووی ئاگایی ناکەن بە ھەمان مانا کە خەڵک دەیکەن یان مێشکیان نییە بە ھەمان مانا کە خەڵک ھەیانە).[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Hodson، Hal (1 March 2019). «DeepMind and Google: the battle to control artificial intelligence». 1843. لە 7 July 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 7 July 2020 ھێنراوە.
AGI stands for Artificial General Intelligence, a hypothetical computer program...
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «The Age of Artificial Intelligence: George John at TEDxLondonBusinessSchool 2013». لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «The Open University on Strong and Weak AI». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.