پێواژۆکردنی زمانی سروشتی
Jump to navigation
Jump to search
پێواژۆی زمانی سروشتی (بە ئینگلیزی: Natural Language Processing) لقێکی زانستی کۆمپیوتەرە کە تێیدا زمانناسی و ژیریی دەستکرد بە کار دەھێنرێت تا کۆمپیوتەر بتوانێت لە زمانی ئاسایی تێ بگات. مەبەست لە زمانی سروشتی، زمانی ئاسایی خەڵکە بۆ نموونە زمانی کوردی یاخود ھەر زمانێکی دیکە کە مرۆڤ بە کاری دەھێنن. بەشێکی گرنگی زانستی کۆمپیوتەرە کە تێیدا مەکینە فێر دەکرێ لە زمانی ئاسایی مرۆڤ تێ بگات.
بەشەکانی[دەستکاری]
- پێواژۆی دەق یان (پێواژۆی خۆکارانەی زمان)
- کورتکردنەوەی خۆکارانەی دەق
- جیاکردنەوەی خۆکارانەی دەق
- وەرگێڕانی خۆکارانەی دەق
- ناسینەوەی نووسەی ڕووناکی - OCR, Optical Character Recognition
- دروستکردنی کۆکراوەی دەق یان کۆرپەس بە ئینگلیزی
- فێربوونی مەکینە (Machine Learning)
پەراوێزەکان[دەستکاری]
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |