لەیلا حاتەمی
لەیلا حاتەمی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی ئابی ١٩٧٢ |
| نەتەوە | ئێرانی |
| پیشە | خانمەکتەر |
| چالاکبوون | ١٩٩٦ – ئێستا |
| ھاوسەر | عەلی موسەففا (لەوەتەی ١٩٩٨) |
| مناڵ(ەکان) | مانی (لەدایکبووی ٢٠٠٧) عەسەل (لەدایکبووی ٢٠٠٨) |
| وێبگە | ماڵپەڕی نافەرمی |
لەیلا حاتەمی (فارسی: لیلا حاتمی؛ لەدایکبووی ١ی ئابی ١٩٧٢ لە تاران) خانمەکتەر و دەرھێنەرێکی ئێرانییە. کچی دەرھێنەر عەلی حاتەمییە، و ھاوسەری ئەکتەر؛ عەلی موسەففایە. چەندان خەڵاتی فێستیڤاڵە نێوخۆیی و جیھانییەکانی بەدەست ھێناوە.
ژیاننامە
[دەستکاری]دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، دەچێتە سویسڕا و دەست دەکا بە خوێندنی ئەندازیاریی میکانیکی. دوای دوو ساڵ خوێندنەکەی گۆڕیوە بۆ ئەدەبی فەڕەنسی، دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی گەڕاوەتەوە ئێران. لەپاڵ زمانە زگماکییەکەی کە فارسییە، زمانەکانی فەڕەنسی، ئینگلیزی و ئەڵمانی بەتەواوی دەزانێت.
دوای ماوەیەک لە وچان، دەچێتە نێو بواری سینەما بە بەشداریکردنی لە فیلمی لەیلا، ڕۆڵبینیەکەی لەم فیلمە پێشوازیێکی ئەرێنی لێ کرا لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە.
لە ساڵی ١٩٩٩ ھاوسەرگیری لەگەڵ عەلی موستەففا کرد، کە ئەویش ئەکتەرێکی سەرەکیی فیلمی لەیلا بوو. دوو مناڵیان ھەن؛ کوڕێک بە ناوی مانی (لەدایکبووی ٢٠٠٧) و کچێک بە ناوی عەسەل (لەدایکبووی ٢٠٠٨).

فیلمنامە
[دەستکاری]ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای ئینگلیزی، «Leila Hatami»، ئازاری ٢٠١٦.
- ویکیپیدیای فارسی، «لیلا حاتمی»، ئازاری ٢٠١٦.