جۆناس ساڤیمبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆناس مالھیرۆ ساڤیمبی
بە پورتوگالی: Jonas Malheiro Savimbi
لەدایکبوون٣ی ئابی ١٩٣٤
Moxico Province، ئەنگۆلا
مردن٢٢ی شوباتی ٢٠٠٢(٢٠٠٢-٠٢-٢٢) (٦٧ ساڵ ژیاوە)
Moxico Province، ئەنگۆلا
دڵسۆزیNational Liberation Front of Angola
ناوی کاتی لەدایکبوونJonas Malheiro Savimbi
ھۆی مەرگکوژراو لە شەڕدا
شوێنی ناشتنLuena
منداڵNazar
زمانەکانی ئاخاوتنUmbundu، پۆرتووگالی، ئینگلیزی، فەڕەنسی
پیشەسیاسەتوان، partisan
پەروەردەUniversity of Lausanne
دەستپێکی چالاکی١٩٦٤
ئەندامی حیزبیNational Union for the Total Independence of Angola
پلەی سەربازیژەنەڕاڵ
ناکۆکیAngolan War of Independence، Angolan Civil War

جۆناس مالھیرۆ ساڤیمبی (بە پورتوگالی: Jonas Malheiro Savimbi) ڕامیارێکی ئەنگۆلی بوو (٣ی ئابی ١٩٣٤ – ٢٢ی شوباتی ٢٠٠٢)، سەرکردە و دامەزرێنەری بزووتنەوەی دژە کۆمۆنیستی یونیتا بوو.[١] [٢]

ساڤیمبی و پارتەکەی یونیتا شەڕێکی درێژخایەنیان دژی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی ئیمبلا لە شەڕی ناوخۆی ئەنگۆلادا کرد تا لە ساڵی ٢٠٠٢ لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی حکوومەتدا کوژرا.

ساڤیمبی پاڵپشتی لە حکوومەتەکانی ئەمریکا و کۆماری گەلی چین و باشووری ئەفریقا وەردەگرت، ھەروەھا پشتگیریی دیکەی لە چەندین سەرکردەی ئەفریقا وەرگرت، وەک فێلیکس ھۆفێت بۆینی سەرۆکی کۆتدیڤوار و سەرۆکی زەئیر مۆبوتو سێسێکۆ کە ھەمیشە ئەم پشتگیرییەی ڕەتدەکردەوە. ھەروەھا لەنێو لایەنگران شا حەسەنی دووەمی مەغریب و سەرۆکی زامبیا کینێس کاوندا بوون. وڵاتانی ئەورووپاش ھاتنە ناو ئەم بوارە پشتیوانییە، وەک پورتوگال و فەڕەنسا.

ساڤیمبی زۆربەی ژیانی لە شەڕکردن لەگەڵ حکوومەتە مارکسیستەکانی ئەنگۆلا بەسەر بردووە و پشتگیری و چەک و ڕاوێژکاری سەربازی لە یەکێتیی سۆڤیەت و کوبا و نیکاراگوا وەرگرتووە کە لەلایەن پارتی ساندەنسیستە کۆمۆنیستەکانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکرا. شەڕی ئەنگۆلا بووە یەکێک لە دیارترین ململانێکانی جیھانی سێیەم و جەنگی سارد.

مردن[دەستکاری]

دوای ئەوەی لە زیاتر لە شەش ھەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو، و لایەنیکەم ١٧ جار ھەواڵی کوژرانی بڵاوکراوەتەوە، ساڤیمبی لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٠٢ کوژرا، لە شەڕێکدا لەگەڵ سەربازانی حکوومەتی ئەنگۆلا بەدرێژایی کەنارەکانی ڕووبارەکان لە پارێزگای مۆکسیکۆ کە شوێنی لەدایکبوونی بوو. لە شەڕەکەدا ساڤیمبی ١٥ فیشەک بەر سەر و قوڕگ و بەشی سەرەوەی جەستەی و قاچەکانی کەوت کاتێک ساڤیمبی دەیویست وەڵامی تەقەکانی دووژمن بداتەوە، برینەکانی ئەوەندە کوشندە بوون کە دەتوانین بڵێین ھەر لەو کاتەدا کۆچی دوایی کرد.[٣][٤]

ناوبانگێکی تا ڕادەیەک نامۆی ساڤیمبی بۆ خۆدزینەوە لە سوپای ئەنگۆلا و ڕاوێژکارە سەربازییەکانی سۆڤیەت و کوبا وای کرد زۆرێک لە ئەنگۆلاکان گومان لە ڕاپۆرتەکانی مردنەکەی بکەن لە ساڵی ٢٠٠٢ تا وێنەکانی جەستە خوێناوی و فیشەک بەرکەوتووەکەی لە تەلەڤیزیۆنی ویلایەتی ئەنگۆلان دەرکەوت، و لە دواییدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم دەنگۆیانەی پشتڕاستکردەوە. ساڤیمبی لە گۆڕستانی سەرەکی لوێنا لە شاری لوێنا لە پارێزگای مۆکسیکۆ بە خاک سپێردرا. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ گۆڕەکەی تێکدرا و چوار ئەندامی باڵی گەنجانی پارتی بزووتنەوەی جەماوەری بۆ ڕزگارکردنی ئەنگۆلا تاوانبار کران و دەستگیرکران. تەرمی ناوبراو بە شێوەیەکی ئاشکرا لە ساڵی ٢٠١٩ ھەڵکەندرا و بەخاک سپێردرایەوە.[٥][٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Contested Power in Angola: 1840s to the Present". 2006.
  2. ^ "Angolan rebel Jonas Savimbi's family lose Call of Duty case". 24 March 2016.
  3. ^ https://web.archive.org/web/20140809223508/http://www.economist.com/node/1010682
  4. ^ http://news.bbc.co.uk/1/hi/world/africa/1839252.stm
  5. ^ http://www.mg.co.za/article/2008-01-23-jonas-savimbis-tomb-vandalised-says-unita
  6. ^ https://www.bbc.com/news/world-africa-48483246