دوای تۆ
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| نووسەر | جۆجۆ مۆیز |
|---|---|
| وڵات | بریتانیا |
| زمان | ئینگلیزی |
| چەشن | ڕۆمان |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢٩ سپتامبر ٢٠١٥ |
| ژپنک (ISBN) | 0-7181-5783-4 |
دوای تۆ (بە ئینگلیزی: After you) ڕۆمانێکی ڕۆمانسییە کە لەلایەن جۆجۆ مۆیز نووسراوە. کتێبەکە بۆ یەکەم جار لە بریتانیا لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١٥ چاپ کرا. ڕۆمانی دوای تۆ درێژەی ڕۆمانە پڕفرۆشەکەی پێشووی نووسەرە، بە ناوی «من بەر لە تۆ»، کە لە ساڵی ٢٠١٢ دا بڵاوکراوەتەوە. جۆجۆ مۆیز سەبارت بەم ڕۆمانەوە دەڵێت، من بەنیاز نەبووم بەردەوام بم لە نووسینی سەرکێشییەکانی ڕۆمانی «من بەر لە تۆ»، بەڵام کارکردن لەسەر فیلمنامەیەکی سینەمایی و خوێندنەوەی بڕێکی زۆر لە تویت و ئیمەیلەکان کە بەردەوام پرسیاریان دەکرد لویز (کەسایەتیی سەرەکیی ڕۆمانەکە) چی بەسەر ھات، وای لێکردم درێژە بە نووسینی ئەم پاشکۆیە بدەم. و دەڵێت کاراکتەرە سەرەکییەکانی ناو چیرۆکەکە ھیچ کات منیان جێ نەھێشت.[١]
پوختەی چیرۆک
[دەستکاری]«دوای تۆ» درێژەی ژیانی لویسا کلارکە دوای مردنی ویڵ. بەدوای ژیانێکی بەماناتردا، وەک چۆن ویڵ ھانی دابوو، لویسا دەگوازێتەوە بۆ لەندەن و کارێک لە باڕێکی فڕۆکەخانەدا دەدۆزێتەوە. شەوێک، گفتوگۆیەکی چاوەڕواننەکراو لەسەر بانی باڵەخانەکەی تووشی شۆکی دەکات، کە دەبێتە ھۆی برینداربوونێکی سەخت بەھۆی کەوتنەخوارەوە.
دوای چاکبوونەوە، لویسا دەچێتە ناو گرووپێکی پشتیوانییەوە لە کڵێسایەکی ناوچەکەدا. لە ھەمان کاتدا، لیلی، کچە نەناسراوەکەی ویڵ، لێی نزیک دەبێتەوە، کە دەیەوێت لە باوکی کۆچکردووی تێبگات و پەیوەندی لەگەڵ باپیر و داپیری لە لای باوکیەوە دروست بکات. پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی لیلی لەگەڵ خێزانە نزیکەکەیدا وای لێدەکات بچێتە لای لویسا بژی.
لە ھەمان کاتدا، لویسا لە سام نزیک دەبێتەوە، کە مامی ئەندامێکی گرووپە پشتیوانییەکەیەتی، و یەکێکە لەو فریاگوزارانەی بەرپرس بوون لە ڕزگارکردنی ژیانی دوای ڕووداوەکە. لەگەڵ قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکەیاندا، لویسا ڕووبەڕووی ھەڵبژاردنێکی قورس دەبێتەوە کاتێک ھاوڕێکەی، نەیسن، کارێکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای پێشکەش دەکات. سەرەڕای ھەستە تازە گەشەکردووەکانی بۆ سام، لویسا چاوپێکەوتنەکە دەکات و بۆ کارەکە وەردەگیرێت، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی ململانێی بەردەوامیەتی لەنێوان ڕەزامەندی کەسی و گەشەی پیشەییدا.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «After You». لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «After You (novel)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١.