جولیۆس مارتۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جولیۆس مارتۆڤ
بە ڕووسی: Юлий Осипович Мартов
لەدایکبوون٢٤ی تشرینی دووەمی ١٨٧٣
قوستەنتینە، ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی
مردن٤ی نیسانی ١٩٢٣(١٩٢٣-٠٤-٠٤) (٤٩ ساڵ ژیاوە)
Schömberg, Calw، ئەڵمانیا
ناوی کاتی لەدایکبوونЮлий Осипович Цедербаум
شوێنی ناشتنUrnenfriedhof Gerichtstraße
باوکJoseph Alexandrovich Tsederbaum
خوشک و براEvgeniya Iosifovna Yakhnina، Lidija Ossipowna Dan
زمانی زگماکیڕووسی
زمانەکانی ئاخاوتنڕووسی
پیشەسیاسەتوان، ڕای ڕۆژنامەنووس
پەروەردەزانکۆی ویلایەتی سانت پترسبۆرگ
ئەندامی حیزبیپارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا
نەژادجوو
بەشداربووە لە2nd Congress of the Russian Social Democratic Labour Party، 5th Congress of the Russian Social Democratic Labour Party
ئەندامیکۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی سەرتاسەری ڕووسیا

جولیۆس مارتۆڤ (بە ڕووسی: Ю́лий О́сипович Мартов) (١٨٧٣–١٩٢٣) جوولەکەیەکی ڕووسی شۆڕشگێڕ و سەرۆکی مێنشەڤیکەکان (کۆمەڵەی مۆنشەڤیکەکان). ناوبراو لە ئەستەمبوڵ لە دایک و باوکێکی دەوڵەمەندی جوولەکە لەدایکبووە، باپیری نووسەر و سەرنووسەری یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانە بووە کە بە زمانی عیبری لە ڕووسیا دەردەچوو، بەناوبانگ بووە بە سەرۆکایەتیکردنی باڵی کەمینەی مۆنشەڤیک، کە بەھۆیەوە لە پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا جیابوونەوە بۆ ئەو ناکۆکییە ناوخۆییانەی کە حیزبەکەیان تووشی بوو، کە تێیدا جولیۆس وەک سەرۆکی مێنشەفییەکان لەبەردەم ڤلادیمێر لینین، سەرۆکی بەلشەفییەکان وەستابوو.

شەڕی ناوخۆ[دەستکاری]

لەکاتی شەڕی ناوخۆیی ڕووسیادا، مارتۆڤ پشتگیری لە سوپای سوور دەکرد لە دژی سوپای سپی؛ و بەردەوامیش بوو لە سەرکوتکردنی چەوساندنەوەی نەیارە سیاسییە ناتوندووتیژەکانی بەلشەفییەکان، چ سۆسیال دیموکراتەکان بێت، سەندیکاگەرەکان، ئەنارکیستەکان، یان ڕۆژنامەکان.

لە یەکێک لە وتارە ڕۆژنامەییەکاندا لە ساڵی ١٩١٨، ئاماژەی بەوەدا کە ستالین شایستەی ئەوە نییە پلەیەکی باڵا لە حیزبی کۆمۆنیستدا ھەبێت، و بانگەشەی کرد کە بەھۆی تێوەگلانی لە «دەستبەسەرداگرتنی» ساڵی ١٩٠٧دا لە حیزبی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا دەرکراوە. ستالین تاوانباری کرد بە بووختان، و داوای کرد دادگایەک بۆ گوێگرتن لە تۆمەتەکان پێکبھێنرێت، و مارتۆڤ وتی کە گەواھیدەرەکان دێنێت، بەڵام بەھۆی سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆوە دانیشتنەکە ئەنجام نەدرا.[١]

لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢٠ مارتۆڤ مۆڵەتی پێدرا کە بە شێوەیەکی یاسایی ڕووسیا بەجێبھێڵێت و بچێتە ئەڵمانیا. مارتۆڤ لە کۆتایی ئەو مانگەدا لە کۆنگرەی ھالی پارتی سۆسیال دیموکراتی سەربەخۆی ئەڵمانیا قسەی کرد. مارتۆڤ بەنیازی ئەوە نەبووە تا کاتێکی نادیار لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە تەنیا دوای مانگی ئازاری ساڵی ١٩٢١دا نەبێت کە تێیدا مێنشەڤیکەکان بە لە یاسا دەرچوو دانران دوای کۆنگرەی دەیەمی حیزبی کۆمۆنیستی دەسەڵاتدار لە ساڵی ١٩٢٢دا کاتێک لینین زانی کە مارتۆڤ نەخۆشە، داوای لە ستالین کرد پارە بگوازێتەوە بۆ بەرلین بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە چاودێری پزیشکی مارتۆڤ، بەڵام ستالین ڕەتیکردەوە. مارتۆڤ لە نیسانی ساڵی ١٩٢٣ لە شاری شۆمبێرگ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، پێش نەخۆشییە کوشندەکەی، ڕۆژنامەی «Sotsialisticheskiy vestnik» (نامەی سۆسیالیستی)ی بڵاوکردەوە، کە وەک بڵاوکراوەی مێنشەفیکە دەربەدەرەکان بوو لە بەرلین و پاریس تا دواجار لە نیویۆرک بڵاودەکرایەوە، پاشان وەستێندرا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Radzinsky, Edvard (1997). Stalin. London: Hodder and Stroughton. p. 61. ISBN 0-340-68046-6.
  2. ^ Service, Robert (2005). Stalin: A Biography. Harvard University Press. p. 156.

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «يوليوس مارتوف»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٨ی ٩ی ٢٠٢٣.