بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تووماج ساڵحی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تووماج ساڵحی

توماج صالحی
وێنەیەکی تووماج ساڵحی
لەدایکبوون (١٩٩٠-١٢-٠٣) ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٥ ساڵ)
نیشتەجێیئەسفەھان
نەتەوەئێرانی
پەروەردەتەواوبووی مکانیکی پتەوەکان
پیشەگۆرانیبێژی
وەکیلئەمیر ڕەئیسیان
ناسراوە بەگۆرانیی ڕاپی ناڕەزایەتیی سیاسی و کۆمەڵایەتی
کارە ناودارەکان
تورکمانچای، سووراخ مووش، نۆرمال، بازماندە و فاڵ
بەرامبەر(ەکان)کۆماری ئیسلامی
تۆمەتی تاوانباریپرۆپاگەندە لە دژی حکوومەت و سووکایەتیکردن بە دەسەڵاتی باڵای سەرکردایەتی

تووماج ساڵحی (بە فارسی: توماج صالحی؛ لەدایکبووی ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠) گۆرانیبێژێکی ڕاپی ناڕەزایەتیی ئێرانییە کە زیاتر بە گۆرانییە ناڕەزایەتییەکانی سەبارەت بە پرسە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و سیاسەتەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناسراوە.[١]

بە وتەی خۆی، کاری ڕۆژانەی وەکوو کرێکارە لە کارگەیەکی کانزاکاری.[٢]

دەستەبەرکردن

[دەستکاری]

ساڵحی لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١، لە ماڵەکەی خۆی لە ئەسفەھان دەستبەسەر کرا. ناوبراو بە «پرۆپاگەندە لە دژی حکوومەت» و «سووکایەتیکردن بە دەسەڵاتی باڵای سەرکردایەتی» تۆمەتبار کرا.[٣][٤] لە ٢١ی ئەیلوول، بە دانانی بارمتە ھەتا کاتی دادگاییکردنی ئازاد کرا. ڕۆژی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شاھینشەھر سزای شەش مانگ زیندانیکردن و غەرامەکردنی بەسەر ساڵحیدا سەپاند.[٥][٦]

ساڵحی جارێکی دیکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ئێراندا دەستبەسەر کرایەوە.[٧][٨] ئاژانسی ھەواڵی فارس کە سەر بە سپاس پاسدارانە، تۆماج ساڵحی وەکوو یەکێک لە «سەرکردەکانی ئاژاوەگێڕییەکان کە پەرە بە توندوتیژی دەدا» وەسف کرد.[٩] ھەروەھا ئەو میدیا حکوومەتییە ڕایگەیاندووە کە ساڵحی لە کاتی بەزاندنی سنووردا دەستبەسەر کراوە، وتەیەک کە لەلایەن بەڕێوەبەری پەڕەی ساڵحی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەتکرایەوە و ڕایگەیاند کە ئەو لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری دەستبەسەر کراوە نەک لە پارێزگایەکی سنووری.[٩]

دوایین ڤیدیۆکلیپی یووتیووبەکەی کە پێش دەستبەسەرکردنی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا بڵاویکردەوە، ئەو دەقەی تێدابوو: «تاوانی کەسێک سەماکردن بە قژەکانی لە بادا بوو. تاوانی کەسێک ئەوە بوو کە بوێر بوو و ڕەخنەی گرت لە ٤٤ ساڵ حکوومەتی ئێوە. ئەمساڵ ساڵی شکستی ئێوەیە».[١٠][١١]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. RV، Hrana (١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «توماج صالحی، خواننده رپ اعتراضی بازداشت شد». خبرگزاری هرانا. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «توماج صالحی خواننده معترض سبک رَپ در ایران بازداشت شد». BBC News فارسی (بە فارسی). ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. Esfandiari، Golnaz (٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «'We Are The Dead Who Can't Think Of Dying': Iranian Rapper Charged For Criticizing Regime». RadioFreeEurope/RadioLiberty. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. HRM، Iran (٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢). «Dissident rapper Toomaj Salehi sentenced to prison and fine». Iran HRM. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. Dagres، Holly (١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Down the 'Rathole': How a rapper channels Iran regime change discourse». Atlantic Council. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. «Iran: Rapper wegen kritischer Lieder von Mullah-Regime festgenommen - Politik». bild.de (بە ئەڵمانی). ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. «Iran Rearrests Popular Protest Rapper Salehi». IranWire. ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. «Meet Iran's dissident rapper helping youth circumvent regime internet crackdown - CBC News». CBC. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. 1 2 «Islamic Republic's Security Forces Arrest Dissident Rapper». Iran International. ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. «Iran to hold public trials of 1,000 people charged with involvement in Mahsa Amini protests». CNN (بە ئینگلیزی). ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. «موزیک ویدیو "فال" از توماج». YouTube (بە ئینگلیزی). Toomaj.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]