بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تورکمانەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەییەکی داواکراوی تورکمانەلی لەسەر شوێنەوارێک لە پردێ
پیاوێکی تورکمانی عێراقی پارچەیەکی پێیە کە لێی نووسراوە تورکمانەلی

تورکمانەلی، هەروەها ناسراو بە ھەرێمی تورکمانەکان[١] و لە مێژوودا بە تورکمانیا[٢] (بە تورکی: Türkmeneli، بە مانای خاکی تورکمانەکان)، زاراوەیەکی سیاسییە کە بەشێوەی نافەرمی بۆ پێناسەکردنی ئەو ھەرێمانە کە تورکمانەکانی عێراق لێی دەژین یان لە ڕووی مێژوویییەوە دانیشتووانێکی بەرچاویان تێدا بووە بەکاردێت.[٣] ئەم زاراوەیە خاکی تورکمانەکانی عێراق لەخۆدەگرێت کە لە سنووری عێراق لەگەڵ تورکیا و سووریا بەرەو سنووری ئێران درێژ دەبێتەوە.[٢]

تورکمانەکان پایتەختی تورکمانەلی بە شاری کێشە لەسەری کەرکووک دەزانن و پێیان وایە کە شارەکانی تەلەعفەر، مووسڵ (دووەم شاری گەورەی عێراق)، ھەولێر (پایتەختی ھەرێمی کوردستانمەندەلی و دووزخورماتوو دەگرێتەوە.[٢][٤]

تورکمانەکانی عێراق بەگشتی چەند شارێکی گەورە و قەزای بچووکی پەیوەندیدار بەو شارانە، بە بەشێک لە زێدی خۆیان دەزانن.[٥] ئەو شارە گەورەیانەی کە لەلایەن تورکمانەکانەوە بانگەشە دەکرێت بەشێکن لە تورکمانەلی، لە باکوورەوە بۆ باشوور بریتین لە: مووسڵ، ھەولێر، کەرکووک، دووزخورماتوو، تکریت (ھەندێک جار)، تەلەعفەر، پردێ، کفری، خانەقین، سەعدیە، بەعقووبە و مەندەلی.[٥] لە ئەنجامدا ناوچەی تورکمانەلی دەکەوێتە نێوان ناوچە عەرەبییەکان لە باشوور و ناوچە کوردییەکان لە باکوور.[٥]

ئاسۆی ھەرێمێکی سەربەخۆ

[دەستکاری]
تورکمانێکی عێراقی لە کەرکووک بە ئاڵای تورکمانەکانی عێراقەوە
ژنێکی تورکمانی عێراقی نووسراوەیەکی بەدەستەوەیە کە بە زمانی تورکی نووسراوە: «Kerkük'ü hiçbir güç Kürtleştiremez» (ھیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت کەرکووک بکاتە کوردنشین).

بەوتەی خەلیل عوسمان «ڕافتێک لە پلانی فێدڕاڵی» ھەبووە کە لەلایەن لایەنە سیاسییە جیاوازەکانی تورکمانییەوە پێشنیار کراوە.[٤] بۆ نموونه یەکێک له پێشنیازە مشتومڕاوییەکان لە ساڵی ١٩٩٩ بوو کە داخوازی دانانی تورکمانەلی وەکوو ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەریی تورکمانی دەکرد، کە ناوچەکانی باکووری ڕۆژاوای عێراقی له تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا، له ڕێگای پارێزگای کەرکووک و دووزخورماتوو له پارێزگای سەلاحەددین له باکووری ناوەڕاستی عێراقی ھەتا مەندەلی لە پارێزگای دیالە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی بەغدای دەگرتەوە.[٤]

ھەروەھا گوتراوە کە ڕەوانەکردنی بیرۆکەی دانپێدانانی تورکمانەلی لەلایەن بەرەی تورکمانی عێراقەوە، ڕەنگە ڕێگا خۆش بکات بۆ ململانێی داھاتووی نێوان کورد و تورکمان.[٦] لە ساڵی ٢٠١٦دا لە ڕاپۆرتێکدا ڕاگەیەندراوە کە تورکمانەکان لە قەزای تەلەعفەر داوای پارێزگای سەربەخۆی خۆیان دەکەن.[٧] داواکارییەکانیان ھاوکات بوو لەگەڵ بانگەوازی دامەزراندنی پارێزگای نوێی دیکە بۆ کەمینەکانی مەسیحی و ئێزیدی.[٧]

لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٧دا، نوێنەرانی تورکمان پێشنیاریان کرد کە تەلەعفەر و دووزخورماتوو ببنە ھەرێمێکی خۆبەڕێوەبەریی تورکمانی و لە کۆبوونەوەی ئەم لوتکەیەدا لە بەغدا لەژێر ناوی «داھاتووی تورکمان لە عێراقی یەکگرتوو» داوای پێگەیەکی تایبەتیان بۆ کەرکووک کرد.[٨] ھەروەھا داوای مەشقکردن و تەیارکردنی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی تورکمانیان کرد.[٩]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Rich, Paul J. (2008), Iraq and Rupert Hay's Two Years in Kurdistan, Lexington Books, p. x, ISBN 978-1461633679
  2. ^ ئ ا ب Anderson & Stansfield 2009.
  3. ^ Strakes, Jason E. (2009), "Current Political Complexities of the Iraqi Turkmen", Iran & the Caucasus, Brill Publishers, vol. 13, no. 2, p. 369, doi:10.1163/157338410X12625876281505
  4. ^ ئ ا ب Osman, Khalil (2015), Sectarianism in Iraq: The Making of State and Nation Since 1920, Routledge, p. 243, ISBN 978-1317674870Osman, Khalil (2015), Sectarianism in Iraq: The Making of State and Nation Since 1920, Routledge, p. 243, ISBN 978-1317674870
  5. ^ ئ ا ب Oğuzlu, Tarik H. (2004), "Endangered community:The Turkoman identity in Iraq", Journal of Muslim Minority Affairs, Routledge, vol. 24, no. 2, p. 313, doi:10.1080/1360200042000296681
  6. ^ Petrosian, Vahram (2003), "The Iraqi Turkomans and Turkey", Iran & the Caucasus, Brill Publishers, vol. 7, no. 1/2, p. 305, doi:10.1163/157338403X00150
  7. ^ ئ ا Bassem, Wassim (2016). "Iraq's Turkmens call for independent province". Al-Monitor.
  8. ^ Iraqi Turkmen to propose "special status" for Kirkuk, Anadolou Agency
  9. ^ Iraq meeting tackles Turkmens' future in post-Daesh era, Anadolou Agency

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]