وتووێژی داڕێژە:نامەی ڕوونکردنەوە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شێوازی قاڵب[دەستکاری]

ئەمەش ڕێک وەکوو عەرەبی دروستکراوە.--Aza ٠٥:٣٦, ٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

قاڵبەکەم دەستکاری کرد کاک ئازا. پێت وانییە ڕەنگەکە زۆر تۆخە؟. --barham ٢٣:١٩, ٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

خاڵە بەرهەم دەستخۆش، بەڵام ئەو سەوزە جوان نییە هەم زەقە و هەم لەگەڵ رەنگەکانی تر گوونجاو نییە، بەهەمان شێوە قاڵبی رەوانەکردنیش (پەڕەی روونکردنەوە)، رەنگەکان لەوێش رێک ناکەون، جا بیان گۆرین باشتر نابێت بەڕای تۆ؟ --برووسک ١١:٢٣, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک ئازا ئەو قاڵبەی کە درووستت کردووە زۆر جوانە وڕەنگەکەشی زۆر جوانە تەنها دوو شتی بچووکی نەبێت ئەویش border (کە هیچ پێویست نییە) و وێنەکەیە کە پێم وایە ئەو وێنەیە جوانترە ئەگەر تەنها لە قاڵبی ڕوونکردنەوە هەبێت(هەرچەندە لە ویکیپیدیای ئەڵمانی هەروایە) کە واتا بۆ ئەوەی ویکیپیدیای کوردی مۆرکی تایبەتی خۆی وەرگرێت ئەبێ وێنەیەکی جوانی بۆ بدۆزینەوە یان بۆی درووست بکەین ڕێز--barham ١٩:٤٨, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێزان ئێستا پێتان چۆنە؟ وابزانم ئێستا مۆرکی تایبەتی خۆی هەیە؟ چاوەڕێی وەڵام --barham ٢٠:٢٣, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بڕوای من:
  • ئەو وێنەی ئێستا لە پاڵەوەیە، پێوەندی نییە و ھەروا کە دیارە ئەوە بۆ پەیامی نوێیە.
  • وێنەی پێشوو، باشتر بوو
  • ئەم قاڵبە قەراغی نەبێت، یا تەسک بێت باشترە (کە ئێستاش وایە)--MarMzok ٢٠:٤٤, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەم قاڵبە ئەبێ ئەوەنە شوێن نەگرێ وقەبارەی بچووکبێت (ئەبێ شوێنێکی کەم بگرێت لە وتارەکەدا). بۆ وێنەکەش ئەوە وەکو تاقیکردنەوەیەک دامنابوو تاکو وێنەیەکی دیکە ئەدۆزینەوە. وێنەکی پێشوو تر زۆر ناشرینە لە سەرەتای وتاردا ببینرێت. --barham ٢٠:٤٨, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

وێنەکەم گەڕانەوە. ئێستا چۆنە؟ --barham ٢١:٠٩, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ڕازاوەیە بەڕێز. دەستت خۆش Marmzok

من دەڵێم قەراخی بێت جوانترە.--Aza ٠٨:٢١, ٩ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

دەستخۆش کاک بەرهەم، وێنەکە ئێستا جوانترو گونجاوترە، بەڵام منیش وەک کاک ئازا بەقەراخەوە پێم جوانترە. بژی --برووسک ١١:٢٧, ٩ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بڕێک گۆڕانکاریم کردووە. بزانن چۆنە [١] سوپاس--MarMzok لێدوان-- ١٢:٣٦, ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

واش چاکە؛ بەڵام با پانییەکەی 70% نەبێت و 100% بێت.سپاس--Aza ١٣:١٦, ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

دەقی لار / قەبارە[دەستکاری]

  • بە بـڕوای من دەقی لار بۆ سەرجەم ئەو دەقانەی لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسرێن تەنھا دەبێتە ھۆی ناشیرینی نووسراوەکە، لەبەر ئەوە دەقی لار وەک ئەوەی دەیزانیین، دەبێ بۆ بەرەوە بچەمێتەوە لە کاتێکدا لێرەدا ئێستا ئەوە چارە سەر نەبووە و دەقەکان بۆ دواوە دەچەمێنەوە.
  • لەبەر ئەوەی ئەم قاڵبە کاتێ زیاددەکرێتە سەر وتارێک ناوەڕۆکی سەرەکی ئەو وتارە نابێت و تەنھا زانیاریی زیادە دەدات، پێموایە دەبێ قەبارەکەی بچووکتر بێت.--MarMzok لێدوان-- ١٣:٢٢, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)