ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/ئەرشیڤی ١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گۆڕانکارییەکانی نوێی ماڵپەڕەکانی ویکیپیدیا

خەریکن بڕێ گۆڕانکاری (Usability Initiative) لە شێوازی دەرکەوتنی ماڵپەڕەکان و پەڕەی دەستکاریکردنی ویکیپیدیاکان دەکەن. تا ئێستا بۆ ١٠ ویکیپیدیای گەورە ئەو کارانەیان کردووە. بڕیار وایە لە داھاتوودا بۆ گشت ویکیپیدیاکانیش بکرێ. چوار کار دەبێ بکرێ بۆ ھەر زمانێک:

  1. بەکارھێنەرێک ببێت بالیۆز
  2. دەقی ئەو پەیامانە و ئەو ئامرازانە وربگێڕدرێتەوە بۆ کوردی
  3. ھەواڵی ھەڵەکانی تایبەتمەندییە نوێکان لە ویکیپیدیای کوردیدا بدرێت
  4. بیروڕای بەکارھێنەران سەبارەت بە تایبەتمەندییە نوێکان (باشتر وایە بە ئینگلیزی) بنووسرێت

زانیاریی زیاتر.

تکایە بەشی تاقیکردنەوەکە چالاک بکەنەوە، سوپاس --ئاسۆ ٠٦:١٤, ٢٤ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

داوای ئاڵای بۆت MariBot

بۆ خێراکردنەوەی ھێندێ لە دەستکارییەکان پێویستم بە ئاڵای بۆتە. تکایە بەدانانی {{ok}} لەگەڵبوونی خۆتان دەربڕن.

  • ئەوەی لەکاتی ئێستادا دەتوانێ جێبەجێی بکات:
    • چاککردنەوەی ڕه‌وانکەرەکان
      • ڕەوانەکەرە دووپاتکراوەکان (پەڕەیەک ڕەوانەکراوە بۆ پەڕەیەک کە خۆی ڕەوانەکراوە بۆ پەڕەیەکی دیکە)
      • ڕەوانەکراوە بازنەییەکان (١ بۆ ٢ - ٢ بۆ ١)
      • ڕەوانەکراو بۆ پەڕەیەک کە بوونی نییە
    • ناسینی بەستەرە دەرەکییەمردووەکان و ڕاپۆرتکردنیان
    • بەویکیکردنی خشتەکانی html
    • دانانی برووسکەی بەخێرھاتن بۆ بەکارھێنەرە نوێکان
      • بە کۆمەڵێک ھەڵبژاردەوە...
    • گواستنەوەی پەڕەکان
    • جێگۆڕکردنی دەقێک لەگەڵ دەقێکی دیکە، داڕێژەیەک لەگەڵ داڕێژەیەکی دیکە، پۆلێکی لەگەڵ پۆلێکی دیکە و ھتد...
    • ...
لە پرۆسەی ئامادەبوون:
  • دۆزینەوەی ئەو پەڕانەی لە ناوەکەیاندا نووسەی ھەڵە بەکارھاتووە و گواستنەوە بۆ ناوی درووست (و بە شێوەیەک لە داھاتوودا خۆکاربێت)


فەرموون لۆگی دەستکارییەکان تا ئێستا؛ دەتوانن لە خوارەوە ڕای خۆتان بنووسن. سوپاس--MarMzok لـێدوان-- ٢١:٠٧, ١٣ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

دەنگەکان

  • سەحی سەوزY سوپاس، زۆر پێویستمان بوو بە بۆتێکی خۆماڵی. بەڵام پێش ھەر دەستکارییەکی بەرچاو و گرینگ دەبێ ھەواڵ بدەیت بە بەکارھێنەرە چالاکەکان. لە ژێر چاودێری بوونی بۆتەکان زۆر گرینگە.--ئاسۆ ١٥:١٤, ١٤ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
  • سەحی سەوزY دەست خۆش ، بەڕاستی پێویستە ئەم بوتە.جوتیار ٠٩:٠١, ١٥ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
  • سەحی سەوزY--Ara Qadir ٠٩:٤٧, ١٥ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

ئەنجام: سوپاس بۆ بەڕێزان، ئاڵاکە وەرگیرا.--MarMzok لـێدوان-- ١٣:٣٢, ١٥ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

بەشی نوێ لە پەڕەی دەستپێک

پێموایە لە پەڕەی دەستپێکی پڕۆژەکەماندا کەم بایەخیمان کردوو بە زاراوەکانی دیکەی کوردی. بەشێکی زۆر لە پەڕەی دەسپێک بەتاڵە و بەشێکی بە لاساییکردنەوەی پەڕەکانی فارسی و عەرەبی تەرخان کراوە بۆ لینکی پڕۆژەکانی چینی و یاغوری و تایلەندی و ھتد. پێموایە جێگەی خۆیەتی شوێنێک بۆ پڕۆژەکانی زاراوەکانی دیکەی کوردی لە ویکیپیدیا(کورمانجی و زازاکی) بکەینەوە. ھەروەک ئەوەی لە ویکی کورمانجی و زازاکیش کراوە. داڕێژەکەی ئامادە دەکەم و کاتی دایدەنەم. تکایە بیر و ڕاتان سەبارەت بەوە دەربڕن تاکوو لەسەر مانەوەی بڕیار بدرێت. سوپاس.--MarMzok لـێدوان-- ١٨:٥٨, ١٨ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

بێتا، ڤێکتۆر و لۆگۆ

زۆرێک لە پڕۆژەکانی دیکەی ویکیپیدیا، گواستنەوەیان کردووە بە ڕواڵەتی نوێ (ئەوەی پێشتر بێتا بوو)، و لەم ڕواڵەتە نوێیەدا ڕووبەرگی ڤێکتۆر، ڕواڵەتی بنەڕەتە. تکا دەکەم لە ھەموان بۆ یارمەتیدان، بۆ ماوەیەک بێتا بەکاربێنن و ھاوکات لە بەشی ھەڵبژاردەکان ڕووبەرگی ڤێکتۆر ھەڵبژێرن؛ بۆ خوێندنەوە و دەستکاری، و بەگشتی بۆ بەکارھێنانی ویکیپیدیا؛ تاکوو کێشەکانی دەرکەوێت. ویکی خۆی داوای ئەوەی لێمان کردووە بەڵام کەمبایەخیمان کردووە. ئەگەر کێشەیەکی دەبینن ڕاستەوەخۆ لە باگزیلا دەریبڕن یا ھەر لێرەدا بینووسن.

ھاوکات لە زۆربەی پڕۆژەکانی وا گواستنەوە کراون، لۆگۆی نوێیان داناوە. لە پڕۆژەی خۆمان بەداخەوە ھێندێ کەم و کورتی بوو کە ئەوە نەکرا. ئێستا لۆگۆم ئامادەکردووە، داوام کردووە بۆ گۆڕینی ھەمیشەیی. بۆ تاقیکردنەوە ئێستا ئەو لۆگۆ دانراوە. ئەگەر نایبینن، کەشەکەتان بەتاڵ بکەنەوە (زۆربەی وێبگەڕەکان بە ctrl+r یان ctrl+F5). قەبارەی لۆگۆ، قەبارەی تۆپەکەی و نووسراوەکەی ستانداردە. ھەر فۆنتێک ناکرێ بەکاربێت و ئەو فۆنتەی بەکارھاتووە پێشنیاری یەکێ لە بەڕێوبەرانی مێتایە. ئەگەر ھەر کێشەیەک ھەیە سەبارەت بە لۆگۆ تکایە لێرەدا باسی بکەن. سوپاس--MarMzok لـێدوان-- ١٩:٤١, ٢٦ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

مێدیاویکی لۆگۆی ھەمیشەیی دانا. لۆگۆی کاتی لابرا.--MarMzok لـێدوان-- ٠٤:٤٨, ٢٨ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

بۆچوونەکان

سپاس کاک مارمزۆک بۆ خۆ ماندوو کردنت. ئەگەر ڕاستییەکەت دەوێ کەمێک ڕواڵەتی فۆنتەکە بە عەرەبی دەزانم. فۆنتی تر و کوردیتر بوونی نییە؟--:)چالاکلێدوان ٠٧:١٣, ٢٧ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

کاک چالاک فۆنتی بەکارھێنراو دەبێ ئازاد بێت؛ ژمارەیەکی زۆر کەم لە فۆنتە ئازادەکان دەتوانن پیتەکانی ئێمە نیشان بدەن. لەناو فۆنتە ئازادەکانی وا دەتوانن پیتەکانی ئێمە نیشان بدەن، ئەمە لەگشتی باشتربوو؛ کە بۆ زۆرێک لە پڕۆژەکانی دیکەش (بە نەختێ دەستکارییەوە) بەکارھێنراوە.--MarMzok لـێدوان-- ٠٧:٢٠, ٢٧ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
ھەق بە ئێوەیە، ئەوانەم نەزانی بوو، سپاس و ڕێز.--:)چالاکلێدوان ٠٨:٥٧, ٢٧ ئاب ٢٠١٠ (UTC)