بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تاتیانە سمیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاتیانە سمیس
بە ئینگلیزی: Tatjana Schoenmaker
لەدایکبوون (١٩٩٧-٠٧-٠٩) ٩ی تەممووزی ١٩٩٧ (تەمەن ٢٧ ساڵ)
جۆھانسبێرگ، ئەفریقای باشوور
وڵاتی وەرزشئەفریقای باشوور
خزمەکانRachel Kolisi، Siya Kolisi
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
پیشەswimmer
وەرزشمەلەوانی
بەشداربووە لە2018 Commonwealth Games، swimming at the 2020 Summer Olympics – women's 100 metre breaststroke، swimming at the 2020 Summer Olympics – women's 200 metre breaststroke، swimming at the 2020 Summer Olympics – women's 4 × 100 metre medley relay


تاتیانە سمیس (بە ئینگلیزی: Tatjana Smith ;لەدایکبووی ٩ی تەممووزی ١٩٩٧) مەلەوانێکی پیشەگەری ئەفریقای باشوورە لە سینگەمەلە.[١] ئەو خاوەنی ژمارەی پێوانەیی جیھانییە لە پێشبڕکێی ٢٠٠ مەتری سینگەمەلە و خاوەنی ژمارەی پێوانەیی ئەفریقییە لە کۆرسی درێژ و کۆرسی کورتدا.[٢][٣][٤] ئەو پێشتر خاوەنی ژمارەی پێوانەیی ئەفریقییە لە ٥٠ مەتری سینگەمەلە.[٣][٢] میدالیای زێڕ و ژمارەی پێوانەیی جیھانی تۆمارکرد لە ٢٠٠ مەتری سینگەمەلە و ھەروەھا میدالیای زیوی لە ١٠٠ مەتری سینگەمەلە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2020.[٥] لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤ لە پاریس، میدالیای زێڕی بۆ پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری سینگەمەلە بەدەستھێنا.[٦]

ئۆڵۆمپیاد

[دەستکاری]

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠

[دەستکاری]

سمیس وەک پلەی یەکەم بەشداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ی لە تۆکیۆی ژاپۆن کرد و پێشبینی براوەی پێشبڕکێی ٢٠٠ مەتری سینگەمەلە کرد.[٧][٣]لە یارییەکانی پێشبڕکێی پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری سینگەمەلە، سمیس پلەی یەکەمی لە ھەموو یارییەکان بەدەستھێنا و سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی ئۆڵۆمپیاد و ژمارەی پێوانەیی نوێی ئەفریقای لەم پێشبڕکێیەدا تۆمارکرد بە کاتەکەی 1:04.82.[٣][٨][٩][١٠][١١] ژمارەی پێوانەیی ئۆڵۆمپیادی شکاند بە ١:٠٤٫٩٣ بوو کە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ لەلایەن لیلی کینگی ئەمریکییەوە تۆمارکرابوو.[٨][١٠][١١] کاتەکەی کە ٣٠٫٢١ چرکە بوو بۆ یەکەم بەشی ٥٠ مەتری پێشبڕکێکە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە ئەفریقا و باشووری ئەفریقا تۆمارکرد لە پێشبڕکێی ٥٠ مەتری سینگەمەلە.[٣] لە قۆناغی پێش کۆتاییدا پلەی یەکەمی بەدەستھێنا و گەیشتە یاری کۆتایی.[١٢] لە یاری کۆتاییدا سمیس میدالیای زیوی بەدەستھێنا، کە یەکەم میدالیای ژنێکی ئەفریقای باشوور بوو لە مەلەکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە.[١٣][١٤]

لە ٢٠٠ مەتری سینگەمەلە لە ڕۆژی پێنجەمی پێشبڕکێکەدا، سمیس بە ٢:١٩٫١٦ مەلەوانی کرد و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی ئۆڵۆمپیادی تۆمارکرد، بە گشتی سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و پلەی یەکەمی بەدەستھێنا.[١٥][١٦] لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، سمیس بە ٢:١٩٫٣٣ پلەی یەکەمی بەدەستھێنا و سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی.[١٧] لە یاری کۆتاییدا سمیس ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی جیھانی تۆمارکرد لە ٢٠٠ مەتری سینگەمەلە بە ٢:١٨٫٩٥ و میدالیای زێڕی بەدەستھێنا.[٤][١٨][١٩] ژمارەی پێوانەیی جیھانی ئەو یەکەم ژمارەی پێوانەیی جیھانی تاکەکەسی بوو کە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ لە وەرزشی مەلەوانیدا تۆمارکرا.[٤] میدالیای زێڕی ئەو یەکەم میدالیای زێڕ بوو کە وەرزشوانێکی ئەفریقای باشوور لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ بەدەستیھێنا و یەکەم میدالیای زێڕ بوو لە پێشبڕکێی مەلەوانی تاکەکەسی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لەلایەن ژنێکی ئەفریقای باشوورەوە لە دوای پێنی ھاینز لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٩٦.[١٩][٢٠][٢١] ھاوڕێکەی کایلین کۆربێتیش گەیشتە یاری کۆتایی، ئەمەش یەکەمجارە لە دوای سیدنی ٢٠٠٠ەوە دوو ژنە ئەفریقای باشوور بگەنە یاری کۆتایی ھەمان پاڵەوانێتی.[٢٢]

ئۆلۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤

[دەستکاری]

سمیس بۆ جاری دووەم لەسەر یەک بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەکرد، لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری سینگەمەلە مەدالیای زێری بەدەستھێنا بە ١:٠٥٫٢٨(١خولەک و ٥ چرکە و ٢٨ لە سەدی چرکە) پێشبڕکێیەکەی کۆتایی پێھێنا،[٢٣]ئەمەش یەکەم مەدالیای ئەفریقای باشوور بوو لە خولەکەدا.[٢٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Tatjana Schoenmaker». Eurosport. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا "Tatjana Schoenmaker".
  3. ^ ئ ا ب پ ت Isaacson, David (25 July 2021).
  4. ^ ئ ا ب "Tatjana Schoenmaker sets world record to win gold in 200-meter breaststroke".
  5. ^ fscentralnews. «Tokyo Olympics: Schoenmaker breaks world record to win gold in women's 200m breaststroke | Free State Central News» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ Hemmonsbey، Keanan (٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Tatjana Smith strikes first gold for South Africa in 100m breaststroke». Daily Maverick (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ^ Forde, Pat (23 July 2021).
  8. ^ ئ ا "Tatjana Schoenmaker sets new Olympic record in 100m breaststroke to ignite Team SA Olympic campaign".
  9. ^ Nackstrand, Jonathan (25 July 2021).
  10. ^ ئ ا Pitjeng, Refilwe (25 July 2021).
  11. ^ ئ ا DeGeorge, Matthew (25 July 2021).
  12. ^ Rieder, David (25 July 2021).
  13. ^ Isaacson, David (27 July 2021).
  14. ^ «Tatjana Schoenmaker bags silver at Tokyo Olympics». FS News Online (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  15. ^ Harris, Beth (28 July 2021).
  16. ^ Lohn, John (28 July 2021).
  17. ^ "SA's Schoenmaker, Corbett set up dream Olympic final in 200m breaststroke".
  18. ^ Brennan, Christine (29 July 2021).
  19. ^ ئ ا "Tatjana Schoenmaker wins South Africa's first gold medal at Tokyo 2020 Olympic Games".
  20. ^ Pecoraro, Nick (30 July 2021).
  21. ^ «Schoenmaker scoops SA's first gold medal at Tokyo Olympics». FS News Online (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  22. ^ «SA's Schoenmaker smashes 200m breaststroke world record and claims Olympic gold». Eyewitness News. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  23. ^ «Tatjana Smith glitters at Paris Olympics | SAnews». www.sanews.gov.za (بە ئینگلیزی). ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  24. ^ «Tatjana Smith has secured SA's first gold at the Olympics». www.glamour.co.za (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.