بەکارھێنەر:Idris Baz/ئیسماعیل سەردەشتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


ئیسماعیل سەردەشتی
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەمامۆستای بەندبێژان
لەدایکبووی (١٩٧٤-٠٤-٢٤) ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤
قەڵادزێ
بنەچە کوردستان
مردووی١ی ئابی ٢٠٠٨(٢٠٠٨-٠٨-٠١) (٣٤ ساڵ ژیاوە)
ڕانیە-پردی سەنگسەر
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٧–٢٠٠٨

ئیسماعیل سەردەشتی (بە فارسی: اسماعیل سردشتی) بەندبێژ و گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد (لەدایک بووی ١٩٧٤ - کۆچی دوایی ٢٠٠٨ ) لە شاری قەڵادزێ باشووری کوردستان لە دایک بوو.

پوختەی ژیان[دەستکاری]

سەرەتای ژیان و خویندەواری[دەستکاری]

سەردەشتی ئەگەرچی بە ڕەگەز خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بەڵان لە باشوور لە ڕێکەوتی ٣ی گوڵانی ساڵی ٢٦٧٤ی کوردی (١٣٥٣ی هەتاوی) لەدایک بووە[١]

لە کاتی لەدایک بوونی ئەمەندە بێ جووڵە بووه کە بە بڕوای خەڵک وایان زانیبوو کە مردووه هەر بۆیە بە تەمای ناشتنی بوون بەڵان دووای دەمێک پژما و زانیان کە ماوە و هەر ئەم پژمینە هۆی ئەمە بوو کە کەمێک زیاتر لەسەر زەوی بژیت و لاپەڕێکی زێڕین دە مێژووی گەلی کورددا دروست کات.

خوێندنی سەرەتایی خۆی لە گوندی وەلێوی سەر بە شاری سەردەشت تێپەڕاند بەڵان چوونکە هیج عەلاقەیەکی بە خوێندن نبوو و زیاتر سەرقاڵی کوتنی ئاواز و گۆرانی بوو ، بۆیه زۆر بە کەمی نمرە و نیشەی دوو ڕەقەمی وەردەگرت. دووای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و بۆ پێداچوون و بەردەوامی خوێندن چوو بۆ شاری مەهاباد بەڵان چوونکە لەوێ جێگا و فەزای کەیف و خۆشی زۆر بوو ، زیاتریش لە دەرس و خوێندن دوور کەوتەوە و دە ئەنجامیش هەر دەستی لە خوێندن کشایەوە.

دەست پێ کردنی کاری هونەری[دەستکاری]

دووای ماوەیەکی هاوسەرگیری کرد و بە باوکی وت کە بە تەمامە بەڵان باوکی لەگەڵی هاوڕا نەبوو و هەر ئەمەش بوو هۆی دوور کەوتنەوەی لە باوکی و مانەوەی لە شاری مەهاباد . دەنگ خۆشی و زیرەکاتی سەردەشتی دە بەندبێژیدا وای کردبوو کە چەند کەسێک کە خۆیان دە مۆسیقای کوردی دا پێ لەوی شارەزاتر دەزانی لەڕووی چاوچنۆکی و بەخیلی پێ هاتن پێی بڵێن کە گۆرانی کوتن و ناسراو بوون ئەمەندە ئەستەمە کە سەرکەوتوو نابی تێی دا و ئەگەر خاوەنی یەکەک لە تۆمارگاکانی مەهاباد نەبا شایەد بەردەوام نەبووبا لە کارەکەی خۆی. دوای ماوەیەک خەڵکی موکریان زیاتریان ناسی و هەر ئەمە بوو بە هۆی پێشکەوتنی زیاتری ئەو و خەڵک زیاتر بۆ شاییەکانی خۆیان بانگهێشتی ئەویان دەکرد.

بڵاو کردنەوەی بابەتەکانی[دەستکاری]

ئەلبومی ئەممان لێ کە بە هاوکاری تۆمارگای بێورانی شاری سەردەشت بڵاو بۆوە لایانگەرێکی یەکجار زۆری بۆ ئیسماعیل سەردەشتی دروست کرد. زۆربەی بابەتەکانی ئەلبومەکەی باسی خۆشەویستیو جوانی پەرەستی بوون بەڵان دوای ماوەیەکی بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانی کە باس لە نەتەوە و گەلی خۆی بکات و ئاواز و گۆرانی مللی و بەیاد هێنانەوەی قارەمانی و پاڵەوانیەتی کانی گەلی خۆی کرد بەڵان بەداخەوە ڕێگەیان پێ نەدا و بە شەش مانگ گرتووخانە و چەندین شەلاق و ٣ ساڵ حەڕمین بێبەشی جەزا درا و دەم ٦ مانگەدا زۆرێک لە هونەرمەندانی کورد یادیان لێ دەکرد و ڕێزیان لە دادەگرت. سەردەشتی لەمەی کە زمانی لە گۆرانی کوتن کورت ببوو ئازارەکی زۆری داچێژا و دە ئاکامدا لە زستانی ٢٠٠٥ ئەلبومی خوداحافیزی بڵاو کردەوە و بەرەو باشووری وڵاتە چوارپارچەکەی ڕۆیشت.

  1. ^ http://www.smailsardashti.blogfa.com/post/6/%d8%af%d8%b1-%d9%85%d9%88%d8%b1%d8%af-%d8%a7%d8%b3%d9%85%d8%a7%d8%b9%db%8c%d9%84-%d8%b3%d8%b1%d8%af%d8%b4%d8%aa%db%8c