بەرەی ئازادیخوازانی بەلۆچ
بلۏچستان آجوییءِ مئیدان | |
دامەزران | ١٩٦٤ |
---|---|
دامەزرێنەر | جومعە خان |
شوێنی دامەزران | دیمەشق، سووریا |
دۆخی یاسایی | چالاک |
ئامانج | ئازادی گەلی بەلۆچ |
شوێن | |
دەڤەری خزمەت | بەلۆچستان |
سکرتێری گشتی | شێر محەممەد مەڕی (کۆچی دوایی کردوە) ئەڵڵا نەزەر بەلۆچ (٢٠٠٩‒ئێستا) |
بەرەی ئازادیخوازانی بەلۆچ (بە ئوردوو: بلوچستان لبریشن فرنٹ، بە Balochi: بلۏچستان آجوییءِ مئیدان، کورتکراوە: BLF) گرووپێکی چەکدارییە و لە ناوچەکانی بەلۆچستان لە باشووری ڕۆژاوای ئاسیا چالاکی دەکات. ئەم گرووپە لەلایەن جومعە خان، لە ساڵی ١٩٦٤ لە دیمەشق دامەزراوە، و ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە یاخیبوونی ساڵانی ١٩٦٨‒١٩٧٣ لە پارێزگای سیستان و بەلۆچستانی ئێران و یاخیبوونەکانی ١٩٧٣‒١٩٧٧ لە پارێزگای بەلۆچستانی پاکستان.[١] بەڵام یاخیبوونی ئەم گرووپە لە ھەردوو وڵاتی پاکستان و ئێران شکستی ھێنا و تا ساڵی ٢٠٠٤ دۆخی ئەو گرووپە نادیار مایەوە، لە ساڵی ٢٠٠٤ دووبارە کەوتەوە چالاکی، دوای ئەوەی ئەڵڵا نەزەر بەلۆچ لە ساڵی ٢٠٠٣ فەرماندەیی گرووپەکەی گرتە ئەستۆ؛[١] لەو کاتەوە گرووپەکە بەرپرسیارە لە ھێرشکردنە سەر کەسایەتی، ڕۆژنامەنووسان، بەرپرسانی حکوومەت و کارمەندانی سەربازی.[٢][٣]
بەرەی ئازادیخوازانی بەلۆچ زیاتر لە بەلۆچستان کە گەورەترین پارێزگای پاکستانە کاردەکات، و لەوێوە ھێرش دەکاتە سەر ھێزە چەکدارەکانی پاکستان و سوپای پاکستان.
دارایی
[دەستکاری]بێجگە لە پاکستان، ھەندێک لە چاودێرانی ڕۆژئاوایی بانگەشەی ئەوەیان کردووە، کە ھیندستان پارەی BLF تەرخان دەکات و پشتگیری داراییان دەکات. بەڵام لە مانگی ئابی ٢٠١٣، جەیمس دۆبینز، دیپلۆمات و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا وتی: «دزەکردنی یارمەتی چەکداری لە ئەفغانستانەوە بۆ پاکستان ھەیە، بەڵام ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە یارمەتی چەکدارە یاخیبووەکان لە ئاراستەیەکی دیکەشەوە ھەیە».[٤][٥]
دەست تێوەردانی بیانی
[دەستکاری]ھیندستان
[دەستکاری]ڕۆژنامەی ھیندوو لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردوەتەوە، کە فەرماندەکانی BLF بە بەکارھێنانی جلوبەرگ و ناسنامەی ساختە داوای چارەسەری پزیشکییان لە نەخۆشخانەکانی ھیندستان کردووە. فەرماندەیەکی چەکداری گرووپەکە شەش مانگ لە شاری دەلھیی پایتەختی ھیندستان ماوەتەوە، و چارەسەری نەخۆشییەکانی گورچیلەی بۆ کراوە.[٦] بێجگە لەوەش، چەندین فەرماندەی دیکەی گرووپەکە سەردانی ئەو وڵاتەیان کردوە.[٧][٨][٩]
ئەفغانستان
[دەستکاری]ئەفغانستان دانی بە پشتیوانی نھێنی خۆیدا ناوە بۆ BLF. دوای مردنی ئەسلەم بەلۆچ، لە قەندەھار، بەرپرسانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە عەبدولڕازق ئاچکزای، بەرپرسی پۆلیسی ئەفغانستان، ساڵانێکە ئەسلەم بەلۆچ و یاخیبووانی دیکەی بەلۆچی لە قەندەھار داڵدە داوە. لە بڵاوکراوەیەکدا ھاتووە، کە ئەسلەم بەلۆچ لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە ئەفغانستان نیشتەجێ بووە.[١٠]
چین
[دەستکاری]دوای ھێرشەکانی سوپای ڕزگاریخوازیی بەلۆچستان[ئ] بۆ سەر ھاووڵاتیانی چین، بەرپرسانی چین داوایان لە حکوومەتی پاکستان کرد کە چالاکییەکانیان لە دژی گرووپە بەلۆچییەکانی ناوچەکە، چڕتر بکاتەوە.[١١][١٢]
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ بەشێک لە BLF
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Balochistan Liberation Front | Mapping Militant Organizations». web.stanford.edu. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Security forces kill 'BLF commander involved' in Turbat massacre». The Express Tribune (بە ئینگلیزی). ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «BBC correspondent in Quetta threatened by Baloch Liberation Front | RSF». rsf.org (بە ئینگلیزی). ١ی ئابی ٢٠١٢. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Admin (١٨ی تەممووزی ٢٠١١). «[Archive Material] Pakistan: Unveiling the Mystery of Balochistan Insurgency - Part Two». News Central Asia (nCa) (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ APP (٧ی ئابی ٢٠١٣). «US acknowledges Pakistan's fears of Indian presence in Afghanistan». DAWN.COM (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Balochistan Liberation Front | Mapping Militant Organizations». web.stanford.edu. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Bhattacherjee، Kallol (2019-07-03). «Explained: The Baloch Liberation Army». The Hindu (بە Indian English). ISSN 0971-751X. لە 2024-02-10 ھێنراوە.
- ^ «Chinese consulate attack 'mastermind' being treated at New Delhi hospital». The Express Tribune (بە ئینگلیزی). ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Correspondent، The Newspaper's (٢٤ی نیسانی ٢٠٠٩). «India denies helping BLA». DAWN.COM (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ «Baloch Separatist Leader Killed In Kandahar Attack: Reports». TOLOnews (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Beijing demands action after terrorist slays Chinese academics in Karchi». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Call for China to launch airstrikes on Baloch militants after Karachi attack». The Week (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- ئەو پەڕانەی ژێدەری Indian Englishیان ھەیە (en-in)
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: generic name
- Infoboxes without native name language parameter
- وتارەکان بە دەقی زمانی Balochi
- Pages using Lang-xx templates
- بەلۆچستان
- بەلۆچ
- ئێران
- پاکستان
- ئەفغانستان
- ئەو ڕێکخراوانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بەتیرۆریست دەستنیشانکراون