بەرزان ئیبراھیم تکریتی
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| بەرزان ئیبراھیم تکریتی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٧ی شوباتی ١٩٥١ تکریت، عێراق |
| مردن | ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ (٥٥ ساڵ ژیاوە) بەغدا، عێراق |
| ھۆی مەرگ | ھەڵواسین |
| دایک | Subha Tulfah al-Mussallat |
| تاوانبار بە | کوشتنی بە مەبەست، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی |
| پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات |
| پۆستەکان | باڵیۆز |
| ئەندامی حیزبی | حیزبی بەعسی عێراق |
| ناکۆکی | شەڕی عێراق |
بەرزان ئیبراھیم حەسەن تکریتی (١٧ی شوباتی ١٩٥١ – ١٥ی ١ی ٢٠٠٧)، سیاسەتوانێکی عێراقی و نیوەبرای سەددام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق. پلەی جێگری بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری گشتی وەرگرتووە و دواتر پلەی سەرۆکایەتی دەزگاکەی وەرگرتووە. بەھۆی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە کۆمەڵکوژی دوجەیل لەسێدارە دراوە.
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەحلام خەیروڵڵا کردووە کە نازناوی «شەجەرەتی دوور» بوو، خوشکی عەدنان خەیروڵڵا و ساجیدە تیلفاح لە باوکەوە و شەش منداڵی ھەبووە: محەممەد، سەجا، عەلی، نوور، خەولە و سەرییە، ژنەکەی لە سویسرا لە ساڵی ١٩٩٨ کۆچی دوایی کرد بەھۆی شێرپەنجەی مەمک.[١]