تیۆریی تەقینەوە گەورەکە
تیۆریی تەقینەوە گەورەکە | |
---|---|
چەشن | سیتکەم |
دانەر | |
دەرھێنەر | Mark Cendrowski |
ئەکتەران | |
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر | Barenaked Ladies |
بابەتی کردنەوە | "Big Bang Theory Theme"[١][٢] |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ۱۲ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ۲۷۹ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) | Faye Oshima Belyeu |
مۆنتاژ | Peter Chakos |
کامێرا | Multi-camera |
ماوەی پەخش | ۱٨-۲۲ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | Warner Bros. Television Distribution |
پەخش | |
تۆڕ | CBS |
فۆرماتی وێنە | HDTV 1080i |
فۆرماتی دەنگ | Dolby Digital 5.1 |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ | – ١٦ی ئایاری ٢٠١٩
ڕیزبەندی کاتی | |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | Young Sheldon |
بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە سیتکەمێکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە لە لایەن چەک لۆری و بیڵ پرادی دروستکراوە، کە لەگەڵ ستیڤن مۆلارۆ وەک بەرهەمهێنەری جێبەجێکار خزمەتیان کردووە، کە هەموویان وەک سەرنووسەر خزمەتیان کردووە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لەسەر سی بی ئێس بۆ یەکەم جار پەخشکرا، و لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٩، بە ٢٧٩ ئەڵقە بەدرێژایی ١٢ وەرز، هەڵوەشێنرایەوە.[٣]
نمایشەکە لە سەرەتادا سەرنجدەخاتە سەر پێنج کەس کە لە پاسادینای کالیفۆرنیا دەژین: لێۆنارد هۆفستادتەر (جۆنی گالیکی) و شێڵدۆن کووپەر (جیم پارسۆنز) کە هەردووکیان فیزیکزانن لە کاڵتیچ، کە هاوبەشی شوقەیەک دەکەن؛ و پێنی (کاڵی کوکۆ)، گارسۆنێک و ئەکتەرێکی بەهیوا لە شوقەی بەرامبەر دەژی؛ و هاوڕێ سەیروسەمەر و شەرمەزارە کۆمەڵایەتییەکانی لیونارد و شێڵدۆن و هاوکارەکانیان، ئەندازیاری فڕۆکەوانی هۆوارد وۆڵۆویتز (سیمۆن هێڵبێرگ) و ستێرفیزیک ڕاج کووسراپاڵی (کوناڵ نەیار).[٤][٥] لەگەڵ کاتدا، هەندێک کەسایەتی پاڵپشتیکەر بۆ سەرەکی بەرزکرانەوە، زانای مێشک ئەیمی فەرەح فۆوڵەر و (مایەم بیالیک) زیندەوەرزانی ورد بێرنەدەیت ڕۆستێنکۆوشکی (مێڵیسا ڕاچ) و خاوەنی دووکانی کتێبی کۆمیک ستوارت بڵووم (کێڤن سوسمان) دەگرێتەوە.
نمایشەکە لە بەرامبەر ستۆدیۆی بینەر تۆمارکراوە، و لەلایەن ستۆدیۆکانی تەلەڤیزیۆنی واڕنەر بڕازەرز و بەرهەمهێنانەکانی چەک لۆری بەرهەمهێنراوە. بەسەرداچوونەوەی تێکەڵی وەرگرت بۆ وەرزی یەکەمی، بەڵام لەگەڵ وەرزی دووەم و سێیەمدا زیاتر ئەرێنی وەرگرت. لەگەڵ ئەوەی بەسەرداچوونەوەی تیکەڵی هەبوو، حەوت وەرزەکان لەنێو دە باشترین لە نرخاندنی کۆتایی وەرزەکاندا نرخێنرا، لە کۆتاییدا گەیشتە ژمارە ١ی یازدە وەرزەکانی. زنجیرەکە ١٠١١ بۆ ٢٠١٤ بۆ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین زنجیرەی کۆمیدی پاڵێورا و خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی کۆمیدی چوار جار بۆ پارسۆنز بردەوە. لە کۆتاییدا، زنجیرەکە حەوت خەڵاتی ئێمی لە ٤٦ پاڵاوتن بردەوە. پارسۆنز هەروەها گۆڵد گڵۆبی بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی مۆسیقی یان کۆمیدی لە ٢٠١١دا بردەوە. لە ٢٠١٧دا، زنجیرەکە زنجیرەیەکی پێشەکی بەرهەمهێنا، شێڵدۆنی بچووک، کە لەسەر کەسایەتییەکەی پاسۆنز شێڵدۆن کووپەر دروستکرا و هەر لەسەر سی بی ئێس پەخشکرا. پایڵتێکی جیاواز بۆ وەرزی تەلەڤیزیۆنی ٢٠٠٦-٠٧ بەهەمهێنرا بەس پەخشنەکرا.
بەرهەمهێنان
[دەستکاری]
ئەڵقەی پایڵتی زنجیرەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ بۆ یەکەم جار پەخشکرا. ئەمەیان دووەم پایڵت بوو بۆ نمایشەکە بەرهەمبهێنرێت. شێوەی پایڵتە پەخشنەکراوە لە پایڵتەکە جیاوازبوو. تەنها کەسایەتی سەرەکی کە لە هەردوو پایڵتەکەدا مانەوە لێۆنارد هۆفستادتەر (جۆنی گالیکی) و شێڵدۆن کووپەر (جیم پارسۆنز)، کە لەسەر شێڵدۆن لێۆنارد ناوینراوە، کە کەسایەتییەکی گەورەی تەلەڤیزیۆنی بوو وەک بەرهەمهێنەر و دەرهێنەر و ئەکتەر. کەسایەتییەکی لاوەکی، ئەلیسیا (ڤێنی واتسۆن جۆنسۆن)، لە دیمەنی سەرەتایی هەردوو پایڵتەکە دەرکەوت کە بەشێوەیەکی گشتی وەک خۆی مایەوە.[٦] پایڵتی یەکەم دوو کەسایەتی مێینەی سەرەکی تێدابوو - کەیتی، "ژنێکی ڕەقی جادەی خاوەن جێگیرییەکی ناوەکی لاواز" (لەلایەن ئەکتەری کەنەدی ئەماندا واڵاش ڕۆڵەکەی گێڕدرا)،[٧][٨] و جیڵدا، هاوکارێکی زانا و هاوڕێی کەسایەتییە سەرەکییە نێرەکان (لەلایەن ئایریس باهر ڕۆڵی گێڕدراوە). شێڵدۆن و لێۆنارد کەیتی دوای جیابوونەوە لە هاوڕێ کوڕەکەی دەبینن، و بۆ هاوبەشیکردنی شوقەکەیان بانگی دەکەن. بینەرەکانی تاقیکردنەوە نەرێنییانە وەڵامی کەیتییان دایەوە، بەڵام شێڵدۆن و لێۆناردیان خۆشویست. پایڵتی یەکەم گۆرانییە سەرکەوتووەکەی تۆماس دۆڵبی «کوێری کردم بە زانست» وەک گۆرانی کردنەوە بەکارهێنا.
لەگەڵ ئەوەی پایڵتی یەکەم هەڵنەگیرایەوە، بەڵام دروستکەرەکانی هەلی دروستکردنەوەی و بەرهەمهێنانی پایڵتێکی تریان پێدرا. ئەکتەرە ماوەکانیان هێنا و نمایشەکەیان بۆ شێوەی کۆتایی ڕێکخستەوە. کەیتی بە پێنی (کاڵی کوکۆ) گۆڕی. پایڵتەکەی یەکەم جار هەرزگیز بە فەرمی بڵاونەکرایەوە، بەڵام لەسەر ئینتەرنێت ئاڵوگۆڕ کرا. لە پێشکەوتنی نمایشەکەدا، چەک لۆری وتی «ئێمە پێش دەوری دوو ساڵ و نیو 'پایڵتی تەقینەوە گەورەکەمان' کرد، وە خراب بوو … بەڵام دوو شتی سەرنجڕاکێش هەبوو بە نایابی کاری دەکرد، ئەویش جۆنی و جیم بوو. ئێمە شتەکەمان بە تەواوەتی نووسیەوە، و دواتر بە کاڵی و سیمۆن و کوناڵ پیرۆزکراین». دەربارەی ئەوەی کا ئایە جیهان پایڵتە سەرەتاییەکە دەبینێت لە دەرچوونی دیڤیدیی داهاتوو، لۆری وتی «واو، ئەوە شت دەبێت. دەبینین. شکستەکانت پیشان بدەن...»[٩]
پایڵتی یەکەم و دووەم لەلایەن جەیمس بورۆز دەرهێنرا، بەڵام لەگەڵ نمایشەکەدا بەردەوام نەبوو. پایڵتی دووەمی نوێکراوە بووە هۆی داواکردنی ١٣ ئەڵقە لەلایەن سی بی ئێس لە ١٤ی ئایاری ٢٠٠٧.[١٠] پێش پەخشکردنی لەسەر سی بی ئێس، ئەڵقەی پایڵتەکە لەسەر دووکانی ئای تیونز بە بەلاش پەخشکرا. نمایشەکە بۆ یەکەم جار لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ پەخشکرا، و لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ بە ٢٢ ئەڵقە هەڵگیرایەوە.[١١] نمایشەکە لە بەرامبەر نمایشی زیندوو تۆمارکرا،[١٢] نمایشەکە لەلایەن ستۆدیۆکانی تەلەڤیزیۆنی واڕنەر بڕازەرز و بەرهەمهێنانەکانی چەک لۆری بەرهەمهێنراوە.[١٣] بەرهەمهێنان لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧دا لەبەر مانگرتنی سەندیکای نووسەرانی ئەمریکا وەستا. دوای نزیکەی سێ مانگ، لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٨دا، زنجیرەکە بۆ ماوەیەکی کورت بە زنجیرەی بەخێربێیت بۆ کاپتن گۆڕدرا. لە کۆتاییدا زنجیرەکە لە ١٧ی ئازاری ٢٠٠٨ لە کاتێکی زووتردا گەڕایەوە،[١٤] و لە کۆتاییدا تەنها ١٧ ئەڵقە بۆ وەرزی یەکەم بەرهەمهێنرا.[١٥][١٦]
دوای تەواوبوونی بایکۆتەکە، نمایشەکە بۆ وەرزی دووەم هەڵگیرایەوە، لە وەرزی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ پەخشکرا، و لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە هەمان کاتی پێشتر دەستی بە پەخشکردن کرد.[١٧] لەگەڵ زیادبوونی نرخاندنەکان، نمایشەکە بۆ دوو ساڵ لە وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ لە ٢٠٠٩دا نوێکرایەوە.[١٨][١٩] لە ٢٠١١دا، نمایشەکە بۆ سێ وەرزی تر نوێکرایەوە.[٢٠] لە ئازاری ٢٠١٤دا، نمایشەکە دیسانەوە بۆ سێ ساڵی تر لە ڕێگەی وەرزی ٢٠١٦-١٧ نوێکرایەوە. ئەمە دووەم جار بوو نمایشەکە بۆ سێ ساڵ نوێبکرێتەوە.[٢١] لە ئازاری ٢٠١٧دا، زنجیرەکە بۆ دوو وەرزی تر نوێکرایەوە، و گەیاندییە کۆکراوەی ١٢ وەرز، و بە درێژایی وەرزی تەلەڤیزیۆنی ٢٠١٨-١٩ پەخشکرا.[٢٢]
زۆرێک لە ئەکتەرانی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە پێشتر لە سیتکەمی ڕۆزان بەیەکەوە بەژداریان کردبوو، کە جۆنی گالیکی، و سارا گیڵبێرت، و لوری مێتکاف (کە ڕۆڵی دایکی شێڵدۆنی گێڕا) و میگن فای (کە ڕۆڵی دایکی بێرنەدەیتی گێڕا). هەروەها، لۆری لە چەند وەرزێکی زنجیرەکەدا نووسەر بوو.
ڕاوێژکاری زانست
[دەستکاری]دەیڤد ساڵتزبێرگ، پڕۆفیسۆرێکی فیزیا و ئەستێرەناسی لە زانکۆی کالیفۆرنیا، بەسەر سیناریۆ چوویەوە و گوفتوگۆ و هاوکێشەی بیرکارییانە و وێنەی هێڵکاری وەک پاڵشتیکەر پێشکەش کرد.[٤] بەپێی بەرهەمهێنەری جێبەجێکار/یەکێک لە دروستکەرەکان بیڵ پرادی «ئێمە لەسەر پێدابی کارێکی ڕاستەقینە شێڵدۆن کار دەکەن کە ئەو بە درێژایی وەرزی [یەکەم] خەریکی شیکارکردنی بێت تا بەرەوپێشتوونی ڕاستەقینە لە دەستەی بەڕێوبردن هەبێت … ئێمە زۆر قورس کارمان کرد تا زانستەکە بەڕاستی وەربگرین.»[٥] دەیڤد ساڵتزبێرگ، کە لە فیزیادا دکتۆرای هەیە، وەک ڕاوێژکاری زانست بۆ شەش وەرز خزمەتی کرد و ئامادەیی هەموو تۆمارکردنێک بوو.[٢٣] ئەو سیناریۆی پێشکەشنەکراوی دەبینی کە زانیاری زانستی پێویستبوو بۆی زیادبکرێت، پاشان ئاماژەی بۆ هەڵەی نووسەرەکان دەبرد، کە خۆشیان زانستیان دەزانی. ئەو زۆربەی کات لە تۆمارکردن پێویست نەبوو مەگەر زۆرێک لە زانست، بەتایبەتی بۆ بۆردە سپییەکە، تێیدابێت.[٢٤]
ساڵتزبێرگ هەندێک جار پێویستی بە یارمەتی دەبوو لە زیندەزانی لە مایەم بیالیک، کە دکتۆرای لە زانستی دەماردا هەیە.[٢٤]
گۆرانی دەستپێک و کۆتایی
[دەستکاری]باندی بەیرنەیکد لەیدیس کەنەدیی ئاڵتەرنەتڤ ڕۆک گۆرانی دەستپێک و کۆتایی نووسی و تۆماریکرد، کە تێیدا مێژوو و دروستبوونی گەردوون و زەوی تێدایە. لۆری و پرادی داوایان لە گۆرانیبێژی سەرەکی ئێد ڕۆبەرتسۆن کرد گۆرانی دەستپێک و کۆتایی بۆ نمایشەکە بنووسێت دوای ئەوەی بەرهەمهێنەرەکان ئامادەی ئاهەنگێکی باندەکەبوون لە لۆس ئانجلەس. بەڕێکەوت، ڕۆبەرتسۆن کتێبی تەقینەوە گەورەکەی سیمۆن سینگ خوێندبووە،[٢٥][٢٦] و لە ئاهەنگێکدا دەربارەی ڕاستی گەردوون بەشێوەی ئازادی ڕاپ لەسەری دووا. دوای ماوەیەکی کورت لێی لۆری و پرادی پەیوەندیان پێوەکرد و داوای نووسینی گۆرانی دەستپێکیان لێ کرد. لەبەر ئەوەی پێشتر دەربارەی نووسینی گۆرانی بۆ فیلم و نمایش پێی وترابوو، بەڵام بە ڕەتکردنەوەی تەواو دەبوو لەبەر ئەوەی بەرهەمهێنەرەکان گۆرانی هونەرمەندانی تریان بەدڵدەبوو، ڕۆبەرتسۆن تەنها ئەو کاتەی دەزانێت کە لۆری و پرادی تەنها بەویان وتووە ڕازی دەبێت.
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧دا، گۆرانییەکە بە تەواوی (١ خولەک و ٤٥ چرکە) بە بازرگانی دەرچوو.[٢٧] لەگەڵ ئەوەی هەندێک لاپەڕەی نافەرمی ناوی گۆرانییەکە بە «مێژووی هەموو شتێک» تۆمار دەکات،[٢٨] بەرگی هونەریی بۆ دیاریکردنی ناونیشانەکە بە «گۆرانی دەستپێکی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە» دیاری دەکات. مۆسیقایەکی ڤیدیۆیی هەروەها لە ڕێگەی تایبەتمەندی تایبەت لەسەر دیڤیدییەکی تەواوی وەرزی چوارەمی زنجیرەکە و بلو رەی دەرچوو.[٢٩][٣٠] گۆرانی دەستپێکەکە خرایە ناو سەرکەوتوترین ئەلبوومی باندەکە، سەردان لە دوێنێ و ڕۆژی پێشتری، لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١١ دەرچوو.[٣١] لە ئەیلوولی ٢٠١٥دا، تی ئێم زێد چەند بەڵگەنامەیەکی دادگای ئاشکراکرد تێیدا دەردەکەوێت ستیڤن پەیج، ئەندامێکی پێشووی باندەکەی ڕۆبەرتسۆن، لەسەر گۆرانییەکە داوای بەرزکردۆتەوە، دەڵێت بەڵێنی لە ٢٠٪ لە داهاتەکانی پێدراوە، بەڵام ڕۆبەرتسۆن بۆخۆی هەڵگرتووە.[٣٢]
مووچەی ئەکتەرەکان
[دەستکاری]بۆ سێ وەرزی یەکەم گالیکی و پارسۆنز و کوکۆ، سێ کەسایەتی سەرەکیی وەرزەکە، بۆ هەر ئەڵقەیەک ٦٠.٠٠٠$ وەرگرت. مووچەکەیان بۆ وەرزی چوارەم بۆ ٢٠٠.٠٠٠$ بەرزبووەوە، پاشان تا سێ وەرز بۆ هەر وەرزێک ٥٠.٠٠٠ تر چووە سەر موچەکەیان، تا لە وەرزی حەوتەمدا گەیشتە لوتکە بە ٣٥٠.٠٠٠$ بۆ ئەڵقەیەک.[٣٣][٣٤] لە ئەیلوولی ٢٠١٣دا، بیالیک و ڕاوچ دانوستانیان لەسەر ڕێکەوتنەکانیان لە ٢٠١٠ەوە کردەوە. لە ڕێکەوتنە کۆنەکانیاندا، هەر یەکێک لێیان ٢٠.٠٠٠-٣٠.٠٠٠$ بۆ ئەڵقەیەک دەست دەکەوت، لە کاتێکدا لە ڕێکەوتنە نوێکاندا دووقاتیان وەردەگرت، و بە ٦٠.٠٠٠$ دەستیان پێکرد، تا گەیشتنە کۆتاییی ڕێکەوتنەکە بە ١٠٠.٠٠٠$ بۆ هەر یەکێکیان، هەروەها لەگەڵیدا زیادکردنی ساڵی نوێی لەسەر بێت.[٣٥]
لەگە گەیشتن بە وەرزی حەوتەم، گالیکی و پارسۆنز و کوکۆ ٠.٢٥ی پارەی پشتەوەی زنجیرەکەیان وەردەگرت. پێش ئەوەی بەرهەمهێنانی وەرزی هەشتەم دەست پێبکات، سیانەکە لەگەڵ هێڵبێرگ و نەیار دەیانویست ڕێکەوتنەکەیان نوێ بکەنەوە، لەگەڵیدا گالیکی و پارسۆنز و کوکۆ ١$ میلیۆنیان دەویست بۆ ئەڵقەیەک، هەروەها پارەی زیاتری پشتەوەیان دەویست.[٣٦] ڕێکەوتنەکان لە سەرەتای ئابی ٢٠١٤دا واژووکران، و بە سێ ئەکتەرە سەرەکییەکە بۆ هەر ئەڵقەیەک نزیکەی ١$ میلیۆن پێدان بۆ سێ ساڵ، و ئەگەری ئەوەش هەبوو بۆ چوار ساڵ درێژبکرێتەوە. ڕێکەوتنەکە هەروەها پارچەی گەورەتا لە نمایشەکە، و خەڵاتی گۆرانی، ڕێکەوتنەکانی بەرهەمهێنان، و قوڵبوونەوە بەرەو کۆتایییەکانی پشتەوە دەگرێتەوە.[٣٧] هێڵبێرگ و نیار هەروەها توانیان بەسەر ڕێکەوتنەکانیاناد بچنەوە، بۆ هەر ئەڵقەیەک ژمارەیەکی شەش ڕەقەمی وەرگرن، بۆ نزیکەی ١٠٠.٠٠٠ بۆ ئەڵقەیەک بەرزبووەوە کە لە ساڵانی پێشوودا وەریان دەگرت. دووەکە، کە دەیانویست موچەکەیان لەگەڵ گالیکی و پارسۆنز و کوکۆ یەکسان بکەنەوە، واژوویان لەسەر ڕێکەوتنەکە کرد دوای ئەوەی ستۆدیۆکە هەڕەشەی نووسینی کەسایەتی نوێ لە دەرەوەی زنجیرەکە کرد ئەگەر ڕێکەوتنەکە پێشهاتنی کاتی بەرهەمهێنانی وەرزی هەشتەم واژوو نەکرێت.[٣٨] لەگەڵ هاتنی وەرزی دەیەمدا، هێڵبێرگ و نیار گەیشتنە ١$ میلیۆن بۆ ئەڵقەیەک کە لەگەڵ گالیکی و پارسۆنز و کوکۆ یەکسان بوونەوە لەبەر ڕێکەوتنەکەیان لە ٢٠١٤دا.[٣٩]
لە ئازاری ٢٠١٧دا، پێنج کەسایەتی سەرەکی (هێڵبێرگ و نیار و گالیکی و پارسۆنز و کوکۆ) لە سەدا ١٠ی مووچەکەیان کەمکردەوە تا ڕێگەبدەن بیالیک و ڕاچ داهاتەکەیان زیادبکات.[٤٠] ئەمە هێڵبێرگ و نیار و گالیکی و پارسۆنز و کوکۆ خستە نزیکەی ٩٠٠.٠٠$ بۆ ئەڵقەیەک، و لەگەڵیدا گالیکی و پارسۆنز و کوکۆ ڕێکەتنەکانی تەلەڤیزیۆنی واڕنەر بڕازەرز وەردەگرت.[٢٢] لەگەڵ گەیشتن بە کۆتاییی نیسان، بیالیک و ڕاچ ڕێکەوتنیان بە ٥٠٠.٠٠٠$ بۆ ئەڵقەیەک واژوو کرد. ڕێکەوتنەکە وای مووچەی دوانەکە کرد لە ١٥٠.٠٠٠-٢٠٠.٠٠٠$ بۆ ئەڵقەیەک زیادبکات بۆ ئێستای.[٤١]
بابەت و پێکهاتە دووبارەبووەکان
[دەستکاری]زانست
[دەستکاری]زۆربەی زنجیرەکە سەرنج دەخاتە سەر زانست، بەتایبەتی فیزیا. هەر چوار کەسایەتییە سەرەکییە نێرینەکانی زنجیرەکە لە کاڵتیچ کار دەکەن و لە ئیشی پەیوەندیدار بە زانستەوە کار دەکەن، هەروەها بێرنەدەیت و ئەیمی لە بواری زانستیدا کار دەکەن. زۆربەی کات کەسایەتییەکان دەربارەی بیردۆزی زانستی یان هەواڵەکان (بە تایبەتی لەسەرەتای دەستپێکردنی ئەڵقەکاندا) گاڵتە دەکەن و گاڵتەی زانستی دەکەن.
زانست هەروەها تێکەڵی ژیانی ڕۆمانسیی کەسایەتییەکان دەبێت. لێزڵی لە لێۆنارد جیادەبێتەوە کاتێک لێۆنارد لە پشتی سێڵدۆن دەگرێت لە بارەی بیردۆزی تەزوو لەباتی کێشکردنی ئەڵقەی گەردیلەیی.[٤٢] کاتێک لێۆنارد لەگەڵ شێڵدۆن هاوار و رافدا بۆ بەستەڵەکی باکوور دەڕۆن بۆ گەشتێکی زانستی، لێۆنارد و پێنی ناچار دەبن لێکدوور بکەونەوە ئەمەش کاتێک پەیوەندییەکەیان بەرەوپێشتوون پیشان دەدات. ئەو کاتەی بێرندایت گرنگی بە کارەکەی لێۆنارد دەدات، هەر یەکێک لە هاوارد و پێنی ئیرەیی دەیانگرێت، هاوارد ڕووبەڕووی لێۆنارد دەبێتەوە و پێنی داوای فێرکردنی فیزیا لە شێڵدۆن دەکات. [٤٣] هەروەها شێڵدۆن و ئەیمی بۆ ماوەیەک پەیوەندییەکەیان کۆتایی پێهێنا لەبەر وتووێژێک لەسەر ئەوەی کام بوواریان بەرزترە.[٤٤]
میدیای "نێرد"
[دەستکاری]هەر چوار کەسایەتییە سەرەکییەکە برسی خەیاڵی زانستی و فەنتازیان، ئاشقی کتێبە کۆمیکسەکانن و کۆکەرەوەی کەلوپەلی سەیروسەمەرن.
ستار ترێک، بابەتێکی بەناوبانگی ناو زنجیرەکەیە، شێڵدۆن بەهێزانە هۆگری کەسایەتی سپۆکە، ئەوەندە کە دەستەسڕێکی واژووکراوی لێۆنارد نیمۆی وەک دیاری چەژنی کریسمەس لەلایەن پێنییەوە پێیدرا ئەو نقوومی وروژان و سووپاسگوزاری دەبێت («من دی ئێن ئەی لێۆنارد نیمۆیم لایە؟!»).[٤٥] ئەکتەرانی ستار ترێک: زە ئۆرجیناڵ ستۆری ویڵیام شەتنەر و جۆرج تاکی دەرکەوتنیان ئەنجامدا، لێۆنارد نیمۆی وەک دەنگی کەسایەتییە خۆشەویستەکەی شێڵدۆن میستەر سپۆک دەرکەوت. ئەکتەرانی ستار ترێک: نەوەی دواتر برێنت سپینەر و لێڤار بورتۆن وەک خۆیان دەرکەوتن،[٤٦][٤٧] وێڵ وێتۆن وەک کەسایەتییەکی خۆی بۆ نمایشەکە گەڕایەوە. لێۆنارد و شێڵدۆن چەند جارێک بە زمانی کڵینگۆن قسەیان کردووە.
هەروەها سەرسامبووانی جەنگی ئەستێرەکان و باتڵستار گالاکتیکا و دکتۆر ھو هەن، و جەیمس ئێڕڵ جۆنز و کاری فیشەر و ماڕک هامیڵ دەرکەوتنی میوانیان ئەنجامدا. لە ئەڵقەی «بڵاوبوونەوەی ترسی باڵنە»دا، کاتێک دواخستنێک لە سەیرکردنی ستار ترێک لەسەر بلە رەی ڕوودەدات، هاورد ناڕەزای دەردەبڕێت و دەڵێت «ئەگەر زوو سەیری نەکەین، جۆرج لوکاس دیسانەوە دەیگۆڕێتەوە» (مەبەستی گۆڕانکارییەکانی لوکاسە لەسەر فیلمەکان). لە «لادانی تڕۆڵە گەرمەکە»دا، کاتی ساکۆفی باتڵستار گالاکتیکا وەک کچی خەونەکانی هاورد دەرکەوت. کەسایەتییەکان حەزوئارەزووی جیاوازیان هەیە بۆ زنجیرەکان، وەک پیاهەڵدانی شێڵدۆن بۆ فایەرفڵای و ناڕەزای بۆ حەزی لێۆنارد بۆ بابیلۆن ٥.[٤٨] بۆ خەیاڵیش، چوارەکە بە بەردەوامی ئاماژە بۆ فیلمەکانی شای ئەنگوستیلەکان و هاری پۆتەر دەکەن. هەروەها هاورد دەتوانێت سیندرەین قسە بکات، کە یەکێک لە دوو زمانی ئێلڤێژی فیلمەکانی شای ئەنگوستیلەکانە.
ڕۆژانی چوار شەممە «ڕۆژی کتێبی کۆمیکس»ی گروپەکەیە،[٤٩] لەبەر ئەوەی لەم ڕۆژەدا حەفتانە کتێبی کۆمیکسی نوێ بڵاودەبێتەوە. ئەو دوکانەی کۆمیکەکان کە ئەوان بۆی دەچن لەلایەن هاوڕێ نێردەکەیان ستوارت بەڕێودەبرێت. لە هەندێک لە بۆنەدا، کەسایەتییەکان جلی کەلتووری پۆپیان لەبەرکرد، کە فلاش و ئاکوامان و فرۆدۆ باگنز و سووپەرمان و باتمان و سپۆک و دکتۆرەکە و گرین لانتێرن و تۆر دەگرێتەوە.[٥٠] کاتێک گرەوێک لەگەڵ ستوارت وێڵ وێتۆندا دەدۆڕێنن، گروپەکە ناچار دەکرێن وەک ژنی پشیلە و وەندەر ومن و کچی شەمشەمەکوێرە و سووپەرگێرڵ جل لەبەر بکەن.[٥١] دی سی کۆمیکس ڕایگەیاند کە، بۆ ڕیکلامکردن بۆ کۆمیکەکانی، کۆمپانیاکە سپۆنسەری شێڵدۆن دەکات کاتێک تی شێرتی گرین لانتێرنی لەبەرە.[٥٢]
چەند جۆرێک یاری جیاواز پێشکەش کرا، و هەروەها ئاماژەی بۆ کرا، لە زنجیرەکەدا (نموونە: وۆرد ئۆف وەرکرافت، و هێلۆ، و ماریۆ، و دۆنکی دۆنگ و هیتر)، تێیدا یارییە فەنتازیاکانی وەک میستیک وارلۆردس ئۆف کا (کە لە ٢٠١١دا بوو بە ڕاستی)[٥٣] و بەرد-وەرەقە-مەقەست بە شێوەی خۆیان دەگرێتەوە.
پەیوەندی لێۆنارد و پێنی
[دەستکاری]پەیوەندی شێڵدۆن و ئەیمی
[دەستکاری]"سۆفت کیتی"
[دەستکاری]لە نمایشەکەدا، شێڵدۆن باسی گۆرانییەکەی کردووە وەگۆرانییەک کە دایکی کاتێک نەخۆش دەبێت بۆی دەڵێت. زۆرێتی دووبارەبوونەوەی گۆرانییەکە لە زنجیرەکەدا وای لێکرد بەناوبانگ بێت.[٥٤] گرتەیەک ڕەچەڵەکی گۆرانییەکە پیشان دەدات لە منداڵی شێڵدۆندا لە ئەڵقەیەکی شێڵدۆنی بچووک تۆمارکرا، کە لە ١ی شوباتی ٢٠١٨دا پەخشکرا. و تێیدا دایکی شێڵدۆن ماری پیشان دەدات بۆ کوڕەکەی گۆرانییەکە دەڵێت، کە ئەنفلۆنزای هەیە.[٥٥]
دایکی هاورد
[دەستکاری]لەو گرتانەی لە ماڵی هاورد تۆمارکراوە، لەگەڵ دایکە کەم بینراوەکەی مامەڵە دەکات (لەلایەن کارۆڵ ئان سوسی ڕۆڵی دەنگی گێڕدرا) لە ڕێگەی هاوارکردن لە ژوورێکەوە بۆ ژوورێکی تر. لەگەڵ کەسایەتییەکانی تردا هەر بەم شێوەیە مامەڵە دەکات.[٥٦] ئەو وینە بڵاوەکەی دایکێکی جوولەکە دەداتەوە، وەک نازدانە زیادەکەی بە هاورد یان هەستپێکردنی بە تاوان کاتێک هاورد کێشەی بۆ دروست دەکات. ئەو پشت بە هاورد دەبەستێت، کاتێک بەیانیان داوای یارمەتی لێ دەکات بۆ قژە دەستکردەکەی و مکیاجەکەی. هاورد، بەڕۆڵی خۆی، بە دایکییەوە خۆی بەستۆتەوە، تا ئەو ڕادەی گۆشتی بۆ لەت دەکات، بۆ لای پزیشکی ددان دەیبات، جلەکانی بۆ دەشوات و «سزا»ی دەدات کاتێک بۆ ماوەیەک لە دەرەوە دەمێنێتەوە.[٥٧] تا هاوسەرگیری هاورد لەگەڵ بێرنەدەیت لە کۆتایی وەرزی پێنجەمدا، وای لە دایکی نێۆنارد کە پزیشکێکی دەروونی بوو کرد پێشبینی ئەوە بکات جۆرێک لە نەخۆشی هەبێت،[٥٨] و شێڵدۆن پەیوەندییەکەی ئەو دووانە بە ئۆدیپ ناو دەبات.[٥٩] لە وەرزی ٨دا، دایکی هاورد لە کاتی خەتنیدا دەمرێت، کە هاورد و ستیوارد لەناودەبات، کە بۆ ماوەیەک لەگەڵ دایکی هاورددا دەژیا.
ئەسانسۆری بینای شوقەکەیان
[دەستکاری]لەو بینایەی شێڵدۆن و لێۆنارد و پێنی (دواتر ئەیمی) دەژین، ئەسانسۆرەکە بە درێژایی زۆربەی زنجیرەکە ئیشی نەدەکرد، و کەسایەتییەکانی ناچار دەکرد قادرمە بەکاربهێنن. گوفتوگۆ لە نێوان کەسایەتییەکاندا لە کاتی قادرمەکاندا نزیکەی هەموو ئەڵقەکان ڕوو دەدات، زۆربەی کات وەک گواستنەوە لە نێوان دیمەنە درێژەکان خزمەت دەکات. لە ئەڵقەی وەرزی سێیەم «جێبەجێکردنی قادرمە»دا ئەوە دەرخرا کە ئەسانسۆرەکە لە کاتی جێبەجێکردنی لێۆنارد تاقیکردنەوە لەگەڵ سووتەمەنی ساروخ شکا.[٦٠] لە ئەڵقەی پێش کۆتایی زنجیرەکە، ئەسانۆرەکە دەست بە ئیش دەکاتەوە، کە شێڵدۆن تووشی هەندێک دوودڵی دەکات، تا ئەوەی بۆ دەرکەوت کە ئەسانسۆرێکی چاککراو واتە «حاڵەتی کوۆ».
لۆگۆی بەرهەمهێنان
[دەستکاری]وەک زۆربەی ئەو نمایشانەی لەلایەن چەک لۆری دروستکراوە، بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە بە بە یەک چرکە پیشاندانی لۆگۆیەک لۆری خۆی دوای بینینی ڕەخنەکان نووسیویەتی تەواو دەبێت، بە دوایدا لۆگۆی داخستنی تەلەڤیزیۆنی واڕنەر بڕازەرز دێت. ئەم لۆگۆیانە لەسەر ماڵپەڕی ئینتەرنێتی لۆری ئەرشیفکراوە.[٦١] کۆتا لۆگۆی زنجیرەکە بە کورتێکی دەخوێنرێتەوە بە «کۆتایی».[٦٢]
پێشوازیکردن
[دەستکاری]پێشوازی ڕەخنەگران
[دەستکاری]لەگەڵ ئەوەی پێشوازیکردنی نێودەوڵەتی تێکەڵبوو،[٦٣] نمایشەکە بەردەوامبوو لە وەرگرتنی پێشوازی ئەرێنییانە. کۆکراوەی بەسەرداچوونەوەی ڕاتن تۆمەیتۆز ڕایگەیاند لە ٨١٪ ڕەزامەندیان لە ڕەخنەگرانەوە وەرگرتووە.[٦٤] لەسەر مێتاکریتیک، زنجیرەکە بووە خاوەنی ٦١ لە ١٠٠، کە لەسەر ٢٧ بەسەرداچوونەوە لە ڕەخنەگرانەوە ئامادەکراوە، و بە گشتی بەسەرداچوونەوەیەکی ئەرێنییە.[٦٥] لە ٢٠١٣دا، تیڤی گاید زنجیرەکەی بە #٥٢ لە لیستەکەی بۆ باشترین زنجیرەکانی مێژوو نرخاند.[٦٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Big Bang Theory Theme – Single». iTunes Store. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ٩ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Big Bang Theory Theme». Amazon UK. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ "The Big Bang Theory: Cast & Details". TV Guide. Retrieved January 28, 2013.
- ^ ئ ا Strauss، Gary (April 11, 2007). «There's a science to CBS' Big Bang Theory». USA Today. لە September 22, 2009 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە November 7, 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Pierce، Scott D. (٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧). «He's a genius». Deseret News. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ Lorre، Chuck (١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧). «CLP – Vanity Card #187». Chuck Lorre Productions. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Breaking News – Development Update: May 22–26 (Weekly Round-Up)». TheFutonCritic.com. لە ٢ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ «'Big Bang Theory': 'We didn't anticipate how protective the audience would feel about our guys'». Variety. May 8, 2009. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە January 15, 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «CCI: "The Big Bang Theory"». Comic Book Resources. ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٨. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «CBS PICKS UP 'BANG,' 'POWER' PLUS FOUR DRAMAS». The Futon Critic. ١٤ی ئایاری ٢٠٠٧.
- ^ «Breaking News – Cbs Gives Freshman Comedy "The Big Bang Theory" And Drama "The Unit" Full Season Orders» (ھەواڵ). CBS. October 19, 2007. لە December 13, 2008 ھێنراوە.
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «The Big Bang Theory Tickets». لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Pierce, Scott D. (September 22, 2007). «Yes, it's a 'Big Bang.'». Deseret Morning News. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە December 13, 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «"The Big Bang Theory" And "How I Met Your Mother" to Swap Time Periods» (ھەواڵ). The Futon Critic; CBS. February 20, 2008. لە February 20, 2008 ھێنراوە.
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «CBS Sets Series Return Dates». Zap2it. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی شوباتی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «Strike brings prime time to halt; Production stopped on at least 7 shows». Charleston Daily Mail. Associated Press. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە April 6, 2016 ھێنراوە – via HighBeam Research.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «CBS Picks Up 11 Series». The Futon Critic. ١٥ی شوباتی ٢٠٠٨. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی شوباتی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «Big Bang Theory: Deal Is Done for Two More Seasons!». ١١ی ئازاری ٢٠٠٩. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Andreeva، Nellie (March 18, 2009). «CBS renews 'Men,' 'Big Bang'». The Hollywood Reporter. لە September 1, 2011 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Crider، Michael (١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). «'The Big Bang Theory' Gets 3 More Seasons; 'Raising Hope' Renewed». screenrant.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Goldman، Eric (١٢ی ئازاری ٢٠١٤). «The Big Bang Theory Renewed For Three More Seasons, Up to Season 10». IGN. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Goldberg، Lesley (٢٠ی ئازاری ٢٠١٧). «'Big Bang Theory' Officially Renewed for Two Seasons as Mayim Bialik, Melissa Rauch Await Deals». The Hollywood Reporter. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Goldberg، Lesley (May 17, 2013). «'Big Bang Theory': A Behind the Scenes Diary of the Sweet Season 6 Finale». The Hollywood Reporter. لە December 25, 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە May 19, 2013 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Watercutter، Angela (September 22, 2011). «TV Fact-Checker: Dropping Science on The Big Bang Theory». Wired. لە December 25, 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە May 31, 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Barenaked Ladies' Ed Robertson talks "Big Bang Theory" theme song». ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Barenaked Ladies Talk about Big Bang Theme Song». ٢ی نیسانی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی نیسانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Barenaked Ladies. «Big Bang Theory Theme». Amazon Digital Services, Inc. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ «History Of Everything Lyrics». metrolyrics.com. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «The Big Bang Theory: The Complete Fourth Season (2010)». Amazon. ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «The Big Bang Theory: The Complete Fourth Season [Blu-ray] (2010)». Amazon. ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Hits From Yesterday & The Day Before: Barenaked Ladies: Music». Amazon. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Barenaked Ladies—My Ex-Bandmate Is Screwing Me Out of 'Big Bang' Money». TMZ. September 11, 2015. لە December 25, 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 13, 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Rice، Lynette (November 23, 2010). «'The Big Bang Theory' salary renegotiations: Do they all deserve the same pay?». Entertainment Weekly. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Andreeva، Nellie (١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٠). «EXCLUSIVE: 'Big Bang Theory' Stars Score Huge Paydays After Hardball Bargaining; Jim Parsons Told 'Take It Or Leave It' Today». Deadline Hollywood. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
That effectively adds another $50,000 to their per-episode paycheck over the life of the deal.
- ^ Andreeva، Nellie (١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «'Big Bang' Co-Stars Mayim Bialik & Melissa Rauch Get Major Salary Bumps As Show Faces License Fee & More Cast Negotiations». Deadline Hollywood. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Andreeva، Nellie (١٦ی تەممووزی ٢٠١٤). «'The Big Bang Theory' Production Start In Limbo As Cast Contract Negotiations Drag On». Deadline Hollywood. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Andreeva، Nellie (٤ی ئابی ٢٠١٤). «'Big Bang Theory' Stars Jim Parsons, Johnny Galecki & Kaley Cuoco Close Big New Deals». Deadline Hollywood. لە ٥ی ئابی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «'Big Bang Theory': Production to Resume as Simon Helberg, Kunal Nayyar Set New Deals». Variety. ٥ی ئابی ٢٠١٤. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Goldberg، Lesley (٢٩ی ئازاری ٢٠١٧). «Why the 'Big Bang Theory' Stars Took Surprising Pay Cuts». The Hollywood Reporter. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Littleton، Cynthia (١ی ئازاری ٢٠١٧). «'The Big Bang Theory' Stars Mayim Bialik and Melissa Rauch Seek Parity in New Contract». Variety. لە ٣ی ئازاری ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Holloway، Daniel (٢٨ی نیسانی ٢٠١٧). «'The Big Bang Theory': Mayim Bialik, Melissa Rauch Reach New Deals». Variety. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «The Codpiece Topology». The Big Bang Theory. وەرزی 2. ئەڵقەی 2. September 29, 2008. CBS.
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The Gorilla Experiment». The Big Bang Theory. وەرزی 3. ئەڵقەی 10. December 7, 2009. CBS.
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The Zazzy Substitution». The Big Bang Theory. وەرزی 4. ئەڵقەی 3. October 7, 2010. 12:00 minutes in. CBS.
I move our relationship terminate immediately
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The Bath Item Gift Hypothesis». The Big Bang Theory. وەرزی 2. ئەڵقەی 11. December 15, 2008. Event occurs at 18:00. CBS.
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The Russian Rocket Reaction». The Big Bang Theory. وەرزی 5. ئەڵقەی 5. October 13, 2011. Event occurs at 19:48. CBS.
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The Toast Derivation». The Big Bang Theory. وەرزی 4. ئەڵقەی 17. February 24, 2011. 20:47 minutes in. CBS.
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The Large Hadron Collision». The Big Bang Theory. وەرزی 3. ئەڵقەی 15. February 8, 2010. 12:02 minutes in. CBS.
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The Hofstadter Isotope». The Big Bang Theory. وەرزی 2. ئەڵقەی 20. April 13, 2009. 1:01 minutes in. CBS.
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The Middle-Earth Paradigm». The Big Bang Theory. وەرزی 1. ئەڵقەی 6. October 29, 2007. CBS.
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The Wheaton Recurrence». The Big Bang Theory. وەرزی 3. ئەڵقەی 19. April 12, 2010. CBS.
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Did You Notice Sheldon's Green Lantern T-Shirt Last Night?». DC. ٤ی ئایاری ٢٠١٢. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ "Big Bang Theory" Fake Game Turns Real February 23, 2014 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Chris Marlow, Digital Media Wire, September 23, 2011
- ^ Seidman، Robert (November 16, 2010). «CBS.com Launches "Soft Kitty" Contest Inspired by Popular Song From CBS Hit 'The Big Bang Theory'». TV by the Numbers. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە August 4, 2013 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «'Young Sheldon' reveals the origin story of the 'Soft Kitty' song». Fox News Channel. February 2018. لە ٢ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «The Countdown Reflection». The Big Bang Theory. وەرزی 5. ئەڵقەی 24. May 10, 2012. 19:54 minutes in. CBS.
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The Cohabitation Formulation». The Big Bang Theory. وەرزی 4. ئەڵقەی 16. February 17, 2011. CBS.
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The Maternal Capacitance». The Big Bang Theory. وەرزی 2. ئەڵقەی 15. February 9, 2009. CBS.
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The Apology Insufficiency». The Big Bang Theory. وەرزی 4. ئەڵقەی 7. November 4, 2010. CBS.
{{cite episode}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ The Staircase Implementation، May 17, 2010، لە December 25, 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە، لە March 8, 2019 ھێنراوە
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Chuck Lorre Productions – Vanity Cards». Chucklorre.com. ١٩ی ئایاری ٢٠١١. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «CLP - Vanity Card #622». www.chucklorre.com. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «The Big Bang Theory: Season 1». Rotten Tomatoes. Fandango. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «The Big Bang Theory». Rotten Tomatoes. Fandango. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «The Big Bang Theory». Metacritic. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «TV Guide Magazine's 60 Best Series of All Time». TV Guide. CBS Interactive. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە October 2016
- بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- ئەو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییانەی کە تەلەڤیزیۆنی واڕنەر بڕۆز بەرھەمیھێناوە
- بەرنامەکانی سی بی ئێس
- کلتووری گەمژە
- ئەو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییانەی کە خەڵاتی پرایم تایم ئێمیان وەرگرتووە
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان دەربارەی بلیمەتەکان
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان کە وەسفی دەنگییان تێدایە