ئەنفلۆنزا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنفلوەنزا
وێنەی میکرۆسکۆپی ئێلێکترۆنی لە ڤایروسی ئەنفلوەنزا
ICD-10J10, J11
ICD-9487
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان6791
مێدلاین پلەس000080
ئی مێدیسینmed/1170 ped/3006
MeSHD007251

ئەنفلۆنزا یان ئەنفلوەنزا(بە ئینگلیزی: Influenza)، نەخۆشییەکی گیرۆیە کە بە ھۆی ڤایرووسی ئار ئێن ئەیەوە (لە خێزانی Orthomyxoviridae) تووشی مرۆڤ دەبێ. ئەم جۆرە ڤایرووسانە لە پەلەوەران و گواندارانیشدا کاریگەرە. ئەم نەخۆشییە دەبێتە ھۆی چڵک و تەشەنای تووشی کۆئەندامی ھەناسە، کە بە سەرێشە، ئێشی ماسوولکەکان، تا،[١][٢] بێ ھێزی و بێ حاڵی توندەوە دەردەکەوێت.
ئەنفلۆنزای تووش، بەتایبەت لە مناڵاندا، لەوانەیە ببێتە ھۆی نەکسۆ (ذات الریە).
سێ جۆر ڤایرووسی ئەنفلۆنزا بە ناوەکانی A B C ھەیە. لە دۆخی ئاساییدا ماوەی نەخۆشی ٣ تا ٤ ڕۆژە.

ڕابردەی نەخۆشی[دەستکاری]

لە سەدەی بیستەم، لە ساڵی ١٩٨١ (ز)، ڤایرووسی ئەنفلۆنزا تەشەنای کرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامە. سەرەتا ٤٠ میلیۆنی لە ساڵێکدا قڕ کرد، بەڵام ئەم ئامارە نەختە نەختە ڕووی لە کەمی نا. ئەمڕۆکە جۆرەکانی تازەتری ئەم ڤایروسە؛ وەک ئەنفلۆنزای پەلەوەر یا ئەنفلۆنزای بەراز سەری ھەڵداوە.

ئەوانەی لە بەر ھێرشی ئەنفلۆزادان[دەستکاری]

نەخۆشییەکانی دڵ، کۆئەندامی ھەناسە، گورچیلە، شەکرە، دووگیانی و پیری، شیمانەی تووش بون بە ئەنفلۆنزا بەرز دەکەنەوە. منداڵان بەھۆی لاوازی کۆئەندامی بەرگری پتر مەترسییان لە سەرە. لەبەر گیرۆ بوونی ئەم نەخۆشییە، مەترسی تووش بوون لە شوێنە گشتییەکاندا زۆرترە.

نیشانەکانی نەخۆشی[دەستکاری]

تاو لەرز، سەرێشە، ئێشی ماسوولکەکان بەتایبەت کەمەر، کۆکە (لەوانەیە خڵتی بێ)، گەروو ئێشە، دەنگ گیران، ڕشانەوە، خورین و کوتراوی لەش لە نیشانە ناسراوەکانی ئەنفلۆنزایە. ئەنفلۆنزا لە ھەموو تەمەنێک، بێجگە ساوایی، ڕوو دەدات. ئەو کەسانەی پێشتر تووشی ئەنفلۆنزا نەبوون، پتر لە مەترسیدان. ھەر زستانێک چەندین جۆر ئەنفلۆنزا بڵاو دەبێتەوە کە توندی و تووشییان جیاوازە.

مەترسی[دەستکاری]

ئەم نیشانانە مەترسیدارن و پێویستیان بە چاودێریی پزیشکی ھەیە:

  • زۆربوونی تا یا کۆکە
  • بوونی خوێن لە خڵتدا
  • ئێشی گوێ
  • ھەناسەسواری یا ئێشی سینگ
  • دەرداوەی خەست لە لووت، ساینووسەکان یا گوێکان
  • ئێشی ساینووس
  • ئێش و ڕەپی مل

لێکەوتەکانی نەخۆشی[دەستکاری]

ھەرچەن ماوەی ئاسایی نەخۆشی ئەنفلۆنزا ٣ تا ٤ ڕۆژە، بەڵام بەھۆی دەرفەت ھێنانی میکرۆبەکان، چڵک و تەشەنای تر کۆئەندامی ھەناسە دەگرێتەوە. ھۆی سەرەکی ئەمەش، لاواز بوونی کۆیەندامی بەرگری لەش بەھۆی نەخۆشی ئەنفلۆنزایە. بەکار ھێنانی ماسک، دژگەن کردنی ھەوای ژووری نەخۆش و جیاکردنەوەی خێرای نەخۆش لە کەسانی ساخ، تا ڕادەیەکی ڕێگا لە تەشەناکردنی نەخۆشی دەگرێت.

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ http://www.merck.com/mmhe/sec17/ch198/ch198d.html
  2. ^ Eccles, R (2005). "Understanding the symptoms of the common cold and influenza". Lancet Infect Dis 5 (11): 718–25. doi:10.1016/S1473-3099(05)70270-X. PMID 16253889.

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکی فارسی