بەرد-وەرەقە-مەقەست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرد-وەرەقە-مەقەست
ئەم ھێڵکارییە ئەوە پیشاندەدات کە چۆن سێ توخمی کایەکە کارلێک دەکەن
جۆرکایەی دەست
یاریزانان٢
کاتی ئامادەکردننییە
کاتی یاریکردندەستبەجێ
چانسی ھەڕەمەکینییە
توانای داواکراودەروونناسی

بەرد–وەرەقە–مەقەست (بە مەقەست–بەرد–وەرەقە یان جۆرەکانی تریش ناسراوە) کایەیەکی دەستە، کە عادەتەن لەنێوان دوو کەس دەکرێت بە جۆرێک کایەزانەکان لە یەک کاتدا بە دەستێکیان یەک لە سێ شێوەکە دەنوێنن و دەستیان بەرەو ڕووی یەکتری ڕادەکێشن. ئەم شێوانە «بەرد» (کۆڵەمشتێکی داخراو)، «وەرەقە» (دەستێکی تەخت)، و «مەقەست» (مشتەکۆڵەیەک بە بڵاوکردنەوەی پەنجەی دۆشاومژە و بەرزەلووتە، ھاوشێوەی پیتی V). «مەقەست» ڕێک وەک نیشانەی ڤی (ھەروەھا ئاماژەکردن بە «سەرکەوتن» یان «ئاشتی») وایە و سەرەڕای ئەوەش دەبێت ئاسۆیییانە ئاماژەی پێ بکرێت لەجیاتی ئەوەی بەوەستاوی لە ھەوادا بێت. لە کایەی ھاوکات و سەرجەم-سفر، تەنیا دوو ئەگەر ڕوودەدات: یەکسانبوون، یان برنەوە بۆ کایەزانێک و دۆڕان بۆ ئەوی تر.

ئەو کایەزانەی بڕیاری کایەکردن بە بەرد دەدات لە کایەزانەکەی تر دەدات کە مەقەستی ھەڵبژاردووە («بەرد مەقەست دەشکێنێت» یان ھەندێجار «کولی دەکات»[١])، بەڵام بە کەسێک دەدۆڕێت کە بە وەرەقە کایە دەکات («وەرەقە بەرد دەشارێتەوە»)؛ کایەی وەرەقە بە کایەی مەقەست دەدۆڕێت («مەقەست وەرەقە دەبڕێت»). ئەگەر ھەردوو کایەزانەکە ھەمان شێوە ھەڵبژێرن، کایەکە یەکسان دەبێت و عادەتەن ڕاستەوخۆ کایەکە دووبارە دەکرێتەوە بۆ کۆتاییپێھێنان بە یەکسانبوونەکە. چەشنی کایەکە دەگەڕێتەوە بۆ چین و بە زیادبوونی پەیوەندی بە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بڵاوبووەوە، لەکاتێکدا بەدرێژایی کات جیاوازی جیاواز لە نیشانەکان دەردەکەون. لەناو جیھانی ئاخاوتنی ئینگلیزیدا ناوی تر بەم کایەیە وتراوە لەوانە: ڕۆوشەمبۆو و ڕیزبەندییەکانی تری سێ ماددەکە، جاروبار بە "rock" وتراوە "stone".[٢][٣][٤]

بەرد–وەرەقە–مەقەست زۆرجار وەکوو ڕێگەیەکی ھەڵبژاردنی دادپەروەرانە لەنێوان دوو کەس بەکارھاتووە، ھاوشێوەی شێر و خەت، وێنەکێشانی قامیش، یان ھەڵدانی بەردەزار بۆ ئەوەی ناکۆکییەک یەکلایی بکرێتەوە یان بۆ دروستکردنی بڕیاردانێکی بێلایەن. بەتەواوی جیا لە ڕێگاکانی ھەڵبژاردنی ھەڕەمەکی، ھەرچۆنێ بێت، بەرد–وەرەقە–مەقەست دەشێت بە پلەی کارزانی لەڕێگەی ناسینەوەوە و قۆستنەوەی ڕەفتاری ناھەڕەمەکی لە ڕکابەرییەکان کایەی پێ بکرێت.[٥][٦]

کایەکردن[دەستکاری]

بەرد
وەرەقە
مەقەست
ھەر سێ ھێما بنەڕەتییەکە (لە ڕاستەوە بۆ چەپ: بەرد، وەرەقە، مەقەست) یەکێک لە دووانەکەی تر دەبەزێنێت، و بە ئەوەکەی تر دەبەزێت.

عادەتەن کایەکەرەکان بە دەنگی بەرز تا سێ دەژمێرن، یان بە قسەکردن ناوی کایەکە دەڵێن (نم. «بەرد! وەرەقە! مەقەست!» یان «ڕۆو شەم بۆو!»)، ھەرجارێک یان دەستێکیان بەشێوەی مشتەکۆڵە بەرزدەکەنەوە و لەگەڵ ژماردنەکەدا بەرز و نزمی پێ دەکەنەوە یان لەپشتەوە دەینووقێنن. پاشان بەرەو ڕووی یەکتری «ڕای دەکێشن». جیاوازییەکە لەوەدایە ئەوکاتەی کایەکەرەکان تەنیا ژماردنی ژمارەکان بەکاردەھێنن پێش ڕاکێشانی جووڵەکانیان (کەواتە ڕاکێشان بە ژماردنی «مەقەست!» یان «بۆو!»)، یان سێ جار ھەژاندنی دەستیان پێش «ڕاکێشانەکە».

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Fisher, Len (٢٠٠٨). Rock, Paper, Scissors: Game Theory in Everyday Life (بە ئینگلیزی). Basic Books. p. ٩٢. ISBN 978-0-7867-2693-6.
  2. ^ "Game Basics". Archived from the original on 22ی Marchی 2019. Retrieved 2009-12-05. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ St. John, Kelly (٢٠٠٣-٠٣-١٩). "Ready, set... Roshambo! Contestants vie for $1,000 purse in Rock, Scissors, Paper contest". San Francisco Chronicle. Retrieved 2007-11-20.
  4. ^ Wells, Steven (2006-11-24). "It's not your dad's ick-ack-ock". The Guardian. Retrieved 2013-08-13.
  5. ^ Fisher, Len (2008). Rock, paper, scissors: game theory in everyday life. Basic Books. p. ٩٤. ISBN 978-0-7867-2693-6.
  6. ^ "How to win at rock-paper-scissors". BBC News. Retrieved 2 May 2015.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]