باھۆز ئەرداڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەھمان حوسێن
نازناو(ەکان)دکتۆر باھۆز ئەرداڵ
لەدایکبوون١٩٦٩ (تەمەن ٥٤–٥٥)
دێرک، پارێزگای حەسیچە، ڕۆژاوای کوردستان
دڵسۆزی پارتی کرێکارانی کوردستان
ساڵانی خزمەت١٩٩٢-ئێستا
پلەفەرماندار
پێکدادانەکان/جەنگەکانناکۆکیی تورکیا و کورد (١٩٧٨ - ئێستا)

باھۆز ئەرداڵ، ھەروەھا ناسراو بە فەھمان حوسێن[١] (لەدایکبووی ١٩٦٩) فەرماندارێکی پارتی کرێکارانی کوردستانە و لە ڕێچکەدا خەڵکی شاری دێرکە لە ڕۆژاوای کوردستان.[٢][٣]

ژیان[دەستکاری]

باھۆز ئەرداڵ لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٩ی شاری دێرکی ڕۆژاوای کوردستانە و بەشی دەرمانی لە زانکۆی دیمەشق خوێندووە ھەربۆیە بە نازناوی دکتۆر بانگ دەکرێت. دوای دەستگیرکردنی سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩ باھۆز سەرکردایەتی پەکەکەی گرتە دەست بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ موراد قەرەیلان و جەمیل بایک، ئەرکی باھۆز زیاتر سەرکردایەتی ھەپەگە بوو کە باڵی سەربازی پەکەکەیە.[٤][٥]

لە ماوەی نێوان حوزەیرانی ٢٠٠٤ بۆ تەممووزی ٢٠٠٩ باھۆز ئەرداڵ سەرۆکی ھێزەکانی ھەپەگە بوو[٦] بەڵام دواتر سۆفی نورەددین جێگای گرتەوە.[٧]

لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە باھۆز ئەرداڵ یەکێکە لەو ٣ ئەندامەی کۆمیتەی بەڕێوەبردنی پەکەکە ھاوکات لەگەڵ سەرۆکی پەکەکە موراد قەرەیلان و جەمیل بایکی ھاودامەزرێنەر.[٨]

ھەندێک سەرچاوەی تورکی دەڵێن باھۆز ئەرداڵ سەرۆکی ھەڵۆکانی ئازادی کوردستانە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "56 PKK militants killed in last ten days". World Bulletin. 2 January 2013. Retrieved 12 January 2013.
  2. ^ "Rebels vow to step up Turkey raids". The Times. 13 October 2007. Retrieved 20 August 2015.
  3. ^ Today'S Zaman ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ PKK terrorist group's armed wing commander 'Bahoz Erdal' killed in northern Syria Daily Sabah, 9 July 2014
  5. ^ PKK'nın üst düzey sorumlularından 'Bahoz Erdal' öldürüldü AA News Agency, 9 July 2016
  6. ^ "Leading PKK Commander Cemil Bayik Crosses into Iran". The Jamestown Foundation. Retrieved 23 January 2015.
  7. ^ "How Kurdish PKK Militants Are Exploiting the Crisis in Syria to Achieve Regional Autonomy". The Jamestown Foundation. Retrieved 23 January 2015.
  8. ^ "New PKK Leadership 11111111Takes Over Insurgency". MiddleEastNewsline. Archived from the original on 26 June 2015. Retrieved 20 August 2015. ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.