ئەیسا بەتەرفیێڵد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیسا بەتەرفیێڵد

Asa Butterfield
ئەیسا لە ٢٠١٩
لەدایکبوون
ئەیسا ماکسوێڵ ثۆرنتن فار بەتەرفیێڵد

(١٩٩٧-٠٤-٠١) ١ی نیسانی ١٩٩٧ (تەمەن ٢٦ ساڵ)
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٦–ئێستا

ئەیسا ماکسوێڵ ثۆرنتن فار بەتەرفیێڵد (بە ئینگلیزی: Asa Maxwell Thornton F. Butterfield) (/ˈsə/؛[١][٢] لەدایکبووی ١ی نیسانی ١٩٩٧) ئەکتەرێکی بەریتانییە. بەھۆی نواندنی ڕۆڵی سەرەکی برونۆ لە فیلمی ھۆڵۆکستیی کوڕە بێجامە خەتخەتەکە (٢٠٠٨) ناسرا، و بەھۆشیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتەکانی British Independent Film Awards و لە London Film Critics Circle Award بۆ نواندنکاری لاوی ساڵ لە تەمەنی ١١ ساڵیدا.

بۆ ڕۆڵە سەرەکییەکەی بۆ کاراکتەری ھوگۆ کابرێت لە فیلمی درامیی ھوگۆ (٢٠١٠) لە دەرھێنانی ماڕتن سکۆڕسێزی، بەتەرفیێڵد ستایشێکی زۆری لێکرا و خەڵاتی Young Hollywood Awardی بۆ نواندنی سەرکەوتووی نێر بردەوە و پاڵێورا بۆ Critcs' Choice Movie Award بۆ باشترین نواندنکاری لاو و Empire Award بۆ باشترین ئەکتەری نوێی نێر، لە نێوان چەندان خەڵاتی تریش. پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی British Independent Film Awards بۆ باشترین ئەکتەر بۆ ڕۆڵگێڕانی ناثان ئێڵیس لە فیلمی X+Y (٢٠١٤)ی دەرھێنەر مۆرگان ماتیوس. لە ٢٠١٩دا، بەتەرفیێڵد دەستیکرد بە ڕۆڵگێڕانی ئۆتیس میڵبێرن لە زنجیرەی کۆمێدی-درامیی Sex Educationی نێتفلیکس.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

بەتەرفیێڵد لە ئیزلینگتەن، لەندەن لەدایکبووە، و کوڕی جاکێلین فار، دەرونناس، و سام بەتەرفیێڵد، کۆپینووسی ڕێکڵامکردنە.[٣][٤][٥]

پیشە[دەستکاری]

سەرەتای کاری نواندنی بەتەرفیێڵد بۆ تەمەنی ٧ ساڵی دەگەڕێتەوە لە شانۆی ئەکتەرانی لاوی ئیزلینگتەن. دواتر چەندان ڕۆڵی لاوەکی وەرگرت لە درامای تەلەڤزیۆنیی After Thomasی ٢٠٠٦ و فیلمی Son of Rambowی ساڵی ٢٠٠٧.[٣][٦] لە ٢٠٠٨دا، ڕۆڵێکی میوانی ھەبوو لە نواندنی دۆنی لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Ashes to Ashes.[٧]

ھەر لە ھەمان ساڵدا، کە تەمەنی ١٠ ساڵ بوو، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی کوڕە بێجامە خەتخەتەکە. دەرھێنەر مارک ھێرمان دەڵێت زوو بەتەرفیێڵدیان بینیوە لە تاقیکردنەوەی ڕۆڵەکاندا؛ و ئەو یەکەم ڤیدیۆ بووە کە بەدەستی گەیشتووە و سێیەم کەسیش بووە کە ڕووبەڕوو بینیویەتی. ھێرمان پێیوابوو کە نواندنەکەی بەتەرفیێڵد بێھاوتا بووە، بەڵام دوای تاقیکردنەوەی سەدان کوڕی دیکە ئینجا ئەوی ھەڵبژاردووە، «کەواتە ھیچ بەردێک بە نەسووڕاوی بەجێنەھێڵڕاوە».[٨]

بەرھەمھێنەر دەیڤد ھێیمان و دەرھێنەر مارک ھێرمان بەدوای کەسێکدا دەگەڕان کە بتوانێت بێتاوانی کاراکتەرە سەرکییەکە بەرجەستە بکات، بۆیە پرسیاریان لە منداڵەکان کردبوو کە چی دەزانن لەبارەی ھۆڵۆکۆستەوە. زانیارییەکانی بەتەرفیێڵد لاواز بوو و بەو شێوەیەش ھێشتیانەوە لە وێنەگرتندا بۆئەوەی ئاسانتر بتوانێت بێتاوانیی کاراکتەرەکە دەربخات. کۆتا دیمەنەکان لە کۆتایی کاتی بەرھەمھێناندا وێنەگیران تا ھەردوو ئەو و جاک سکانلن ئامادەبکرێن بۆ کۆتاییھاتنە درامییەکەی فیلمەکە.[٩] بەتەرفیێڵد لە سەدان کوڕدا ھەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵەکە و لە ھەمان کاتدا بە سەرکەوتوویش تاقیکردنەوەیەکی بۆ ڕۆڵێک لە Mr. Nobodyدا بردەوە. بڕیاریدا کە ڕۆڵەکەی دیکەیان وەرنەگرێت.[٦]

لە ٢٠٠٨دا، بەتەرفیێڵد لە ئەڵقەیەکی زنجیرەی Merlin بەناوی The Beginning of the Endدا دەرکەوت؛ کە ڕۆڵی کوڕێکی لاوی جادووگەر دەگێڕێت کە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت لەلایەن ئوثەر پێندراگن چونکە ھەستدەکات ھەڕەشەی لێدەکرێت بە جادووەکەیەوە. بەتەرفیێڵد بە ڕۆڵی مۆردرێد دەرکەوت لە چەند ئەڵقەیەکی تردا.

لە ٢٠١٠دا، بەشێکی کەمی وەرگرت لە فیلمی The Wolfman.[١٠] ڕۆڵی سەرەکیی نۆرمان گرینی لە فیلمی Nanny McPhee and the Big Bang (٢٠١٠) گێڕا. فیلمەکە و نواندنەکەی ھەردووکیان ڕیڤیوی باشیان بۆ ھات. لە تەنەنی ١٣ ساڵیدا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی ھوگۆی ماڕتن سکۆڕسێزی کە لە ڕۆمانی The Invention of Hugo Cabretەوە وەرگیراوە. ھوگۆ لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە و پێشوازییەکی باشی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا.

بەتەرفیێڵد ڕۆڵی سەرەکیی ئاندرو «ئێندەر» ویگنی گێڕا لە بە فیلم کردنەکەی ڕۆمانی Ender's Gameی ئۆرسۆن سکۆت کارد. دوای وێنەگرتنی Ender's Game، بەتەرفیێڵد یەکسەر ھەڵبژێردرا بۆ فیلمی درامیی بەریتانی X+Y[١١] بە ڕۆڵی ناثان ئێڵیس، لێزانێکی بیرکاری کە ئۆتیزم وایلێکردووە لەگەڵ منداڵانی دیکەی خاوەن پێداویستیدا لە تیمێکی شانشینی یەکگرتوودا ڕکابەری بکات لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی بیرکاریدا. فیلنەکە لە ٥ی سێپتەنبەری ٢٠١٤ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلنی تۆرنتۆ پریمیەر کرا[١٢][١٣] و لە ١٣ی مارچی ٢٠١٥ لە سینەماکانی بەریتانیا بڵاوکرایەوە. نواندنەکەی بەتەرفیێڵد دەستخۆشییەکی فراوانی ڕەخنەگرانی وەرگرت[١٤] و بەھۆشیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتی BIFA بۆ باشترین ئەکتەر.

بەتەرفیێڵد لە خەڵاتەکانی BIFAی ٢٠١٤

دواتر لە ٢٠١٣، بەتەرفیێڵد دەرکەوت کە لە وتووێژدا بێت بۆ ڕۆڵێک لە king of Kastle[١٥] و لە مانگی مەی، کاست کرا بۆ The White Circus.[١٦] لە سەرەتای ٢٠١٤دا، بەتەرفیێڵد کاست کرا بۆ بە فیلم کردنێکی ڕۆمانی Ten Thousand Saints,[١٧] کە لە ١٤ی ئابی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە.[١٨] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥دا، بەشداریی لە گروپێکی ئەکتەر کرد لە سێیەم فیلمی شەین کاروث بەناوی The Modern Ocean.[١٩]

لە ٢٠١٦دا، ڕۆڵی سەرەکیی جەیکەب «جەیک» پۆرتمانی گێڕا لە Miss Peregrine's Home for Peculiar Children.[٢٠] ھەروەھا ڕۆڵە سەرەکییەکانی گاردنەر ئیلیۆت لە فیلمی The Space Between Us و سێباستیان لە The House of Tomorrow گێڕا[٢١] لە ساڵی ٢٠١٧دا.

لە ٢٠١٨دا، بەتەرفیێڵد کاست کرا بۆ ڕۆڵی سەرەکیی ئۆتیس میڵبێرن لە زنجیرەی کۆمێدی-درامیی Sex Educationی نێتفلیکس.[٢٢] زنجیرەکە لە ١١ی جەنیوەری ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە و لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پەسەندکرا.[٢٣]

کاری دیکە[دەستکاری]

بەتەرفیێڵد چێژ لە دروستکردن و بەرھەمھێنانی موزیک دەبینێت، ھەروەھا ماشئەپێکی گۆرانییەکانی Teenage Dirtbagی ویتەس و Making Plans for Nigelی XTC بڵاوکردووەتەوە.[٢٤] لەگەڵ براکەیدا، بەشێکە لە گروپێکی موزیکی بەناوی مامبۆ فرێش. لە کۆتایی ٢٠١٢دا، بەتەرفیێڵد یارییەکی ڤیدیۆیی بۆ ئایپاد لەگەڵ باوک و براکەیدا دیزاینکرد بەناوی Racing Blind.[٢٥] یارییەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠١٣ لە ئاپ ستۆر بڵاوکرایەوە.

بەتەرفیێڵد لە چەند پێشبڕکێیەکی یاریکردنی نینتێندۆدا بەشداربووە. لە ٢٠١٧دا، لە پاڵەوانێتی جیھانیی نینتێندۆدا بەشداریکرد، و زوو لە یارییەکە دەرکرا.[٢٦] ئەو یاریکەری سەرسەختی پێشبڕکێی Super Smash Bros.ە و گرێبەستێ لەگەڵ تیمی پاندا گڵۆبەڵی eSportsدا بەستووە لەژێر تاگی «ستیمپی». یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا لە پێشبڕکێی Genesis 6دا بوو.[٢٧]

لە ٢٠١٧ەوە بەتەرفیێڵد وانەی نواندنی لە ماستەرکڵاسی قوتابخانەی نواندنی The Reel Scene لە لەندەن وتووەتەوە. کۆرسە سێ ڕۆژییەکەی[٢٨] ئەیسا بەتەرفیێڵد بریتییە لە چەند تەکنیکێکی گەشەپێدەر و ئیشەکانی قوتابییەکان لەسەر دیمەنەکانی فیلمەکانی بەتەرفیێڵد، کە دواتر لە کۆتا ڕۆژدا وێنەدەگیرێن. لە ٢٠١٨دا، قوتابییەکانی ئەیسا وەک چەند ئەکتەرێکی زیادە لە دیلمی Greedدا دەرکەوتن کە ئەیساش خۆی تێیدا بەشداربوو.داڕێژە:Fact

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

بەتەرفیێڵد لەکاتی گەیشتن بۆ ئاھەنگی TIFFی Hollywood Foreign Press Association و InStyleی ٢٠١٤

فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
٢٠٠٧ Son of Rambow Brethren Boy
٢٠٠٨ کوڕە بێجامە خەتخەتەکە برونۆ
٢٠١٠ Nanny McPhee and the Big Bang نۆرمان گرین
The Wolfman بێن تالبۆتی گەنج
٢٠١١ ھوگۆ ھوگۆ کابرێت
٢٠١٣ Ender's Game Ender Wiggin
٢٠١٤[٢٩] X+Y[٣٠] ناثان ئێلیس بە ناوی A Brilliant Young Mindیش ناسراوە[٣١]
٢٠١٥ Ten Thousand Saints جود کێفی-ھۆرن
٢٠١٦ Miss Peregrine's Home for Peculiar Children جەیکەب "جەیک" پۆرتمان
٢٠١٧ The House of Tomorrow سێباستیان پرێندرگاست
Journey's End جیمی ڕالێی
The Space Between Us گاردنەر ئیلیەت
٢٠١٨ Then Came You کاڵڤین لێویس
Time Freak ستیڵمان
Slaughterhouse Rulez ویڵۆوبی بلەێک
٢٠١٩ Greed فین مەککرێدی

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
٢٠٠٦ After Thomas ئاندرو فیلمی تەلەڤزیۆنی
٢٠٠٨ Ashes to Ashes دۆنی ئەڵقەی ٦ (وەرزی یەکەم)
٢٠٠٨–٠٩ Merlin مۆردرێد ٣ ئەڵقە
٢٠١٧ Thunderbirds Are Go[٣٢] Space کۆنترۆڵەر کۆنراد (دەنگ) ١ ئەڵقە
٢٠١٩–ئێستا Sex Education[٢٢] ئۆتیس میڵبێرن ڕۆڵی سەرەکی
٢٠٢٠ 50 States of Fright براندن بۆید ٣ ئەڵقە لە کویبی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ENDER'S GAME - Trailer Announcement & Preview". YouTube. 2 May 2013. Retrieved 4 February 2017.
  2. ^ "Asa Butterfield Talks Hugo - Young Hollywood Awards 2012". YouTube. 9 June 2013. Retrieved 4 February 2017.
  3. ^ ئ ا "The Boy in the Striped Pajamas Production Notes". Miramax Films. 2008. Archived from the original on 31 January 2009. Retrieved 20 January 2009. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Clarke, Cath (22 July 2010). "Act your age: the new wave of high-powered child stars". The Guardian. London, UK.
  5. ^ Lamont, Tom (28 December 2019). "Sex Education's Asa Butterfield: 'I feel more confident talking about sex'". The Guardian.
  6. ^ ئ ا "Star Interview: Asa Butterfield". TVhits.co.uk. Archived from the original on 22 January 2009. Retrieved 20 January 2009. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Davies, Janet (23 October 2008). "Janet's Spotlight: "The Boy in the Striped Pyjamas"". ABC 7 News. Archived from the original on 4 June 2011. Retrieved 20 January 2009.
  8. ^ "The Boy In The Striped Pyjamas – Casting the characters". Last Broadcast. Archived from the original on 31 January 2009. Retrieved 20 January 2009. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Carnevale, Rob. "The Boy In The Striped Pyjamas – Mark Herman and David Heyman interview". Indie London. Archived from the original on 8 January 2009. Retrieved 23 January 2010.
  10. ^ Maher, Kevin (30 August 2008). "Meet the child stars of The Boy in the Striped Pyjamas". The Times. London, UK. Retrieved 1 November 2008.
  11. ^ Wiseman, Andreas (6 March 2013). "Asa Butterfield and Rafe Spall circle Origin Pictures' X + Y". Screen Daily. Retrieved 7 November 2014.
  12. ^ "Festival - What's On - September 5". Toronto International Film Festival. Archived from the original on 6 September 2014. Retrieved 13 November 2015.
  13. ^ Bailey, Cameron. "X+Y (programme note)". TIFF.net. Archived from the original on 17 November 2015. Retrieved 13 November 2015.
  14. ^ "Profile: X+Y (film)". Rotten Tomatoes. Retrieved 30 April 2015.
  15. ^ McNary, Dave (19 November 2013). "Asa Butterfield Planning to Blackmail Clive Owen in 'King of the Kastle'". Variety. Retrieved 7 November 2014.
  16. ^ Brown, Brigid. "'Hugo's Asa Butterfield Reunites with Chloe Moretz in 'The White Circus'". BBC America. Retrieved 7 November 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ McNary, Dave (10 January 2014). "Ethan Hawke, Asa Butterfield Join 'Ten Thousand Saints'". Variety. Retrieved 7 November 2014.
  18. ^ Weaver, Ryan (23 January 2014). "Emile Hirsch joins Ten Thousand Saints". Screen Daily. Retrieved 7 November 2014.
  19. ^ Kit, Borys (3 November 2015). "Anne Hathaway, Keanu Reeves, Daniel Radcliffe to Star in 'The Modern Ocean'". The Hollywood Reporter. Retrieved 5 November 2015.
  20. ^ Fleming Jr., Mike (6 February 2015). "Samuel L. Jackson To Star In Tim Burton's 'Miss Peregrine's Home For Peculiar Children'". Retrieved 30 April 2015. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ "The House of Tomorrow". San Francisco Film Society. Archived from the original on 18 March 2017. Retrieved 11 April 2017. ١٨ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ ئ ا White, Peter (17 May 2018). "Gillian Anderson & Asa Butterfield Join Netflix Dramedy 'Sex Education'". Deadline Hollywood. Retrieved 12 January 2019.
  23. ^ "Sex Education: Season 1". Rotten Tomatoes. Fandango. Retrieved 15 January 2019.
  24. ^ Kraemer, Kristen (23 November 2011). "8 Things To Know About Hugo's Asa Butterfield!". Alloy Media, LLC. Los Angeles, California, US. Archived from the original on 10 July 2013. Retrieved 3 August 2019. ١٠ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ "Racing Blind - find out all about it". Sam Butterfield. 2012. Archived from the original on 25 April 2013. Retrieved 16 April 2013. ٢٥ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ "The Nintendo World Championships 2017 winner has been crowned!". Archived from the original on 23 March 2019. ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ "Sex Education star Asa Butterfield joins Panda Global to compete in Genesis 6". Dot Esports. 2 February 2019. Retrieved 23 March 2019.
  28. ^ "Asa Butterfield 2020 3 Day Acting Masterclass in London". The Reel Scene.
  29. ^ Bloom, Adi (23 August 2013). "Film - Inside the secret world of teenage maths prodigies". Times Educational Supplement. Archived from the original on 12 August 2014. Retrieved 25 August 2013. {{cite news}}: More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ١٢ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ "X Plus Y announces cast". BBC. 18 July 2013. Archived from the original on 2 September 2013. Retrieved 17 August 2013.
  31. ^ "Toronto International Film Festival 2013". Bankside Films. Archived from the original on 8 June 2017. Retrieved 1 September 2013. ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ "News". Thunderbirds Are Go. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]