کوڕە بێجامە خەتخەتەکە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوڕە بێجامە خەتخەتەکە
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرمارک ھێرمان
بەرھەمھێنەردەیڤد ھێیمان
شانۆنامەمارک ھێرمان
لەسەر بنەمایکوڕە بێجامە خەتخەتەکە 
لە لایەن جۆین بۆین
ئەکتەران
مۆسیقاجەیمز ھۆرنەر
وێنەگری سینەماییBenoît Delhomme
مۆنتاژمایکل ئیلز
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
  • بی بی سی فیلمز
  • ھێی دەی فیلمز
بڵاوکردنەوەمیراماکس فیلمز
دەرچوون
  • ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ (2008-09-12)
ماوەی فیلم٩٤ خولەک
وڵات
  • بەریتانیا[١]
  • ئەمریکا[١]
زمانئینگلیزی
تێچوون$١٢٫٥ میلیۆن[٢]
داھات$٤٤٫١ میلیۆن[٣]

کوڕە بێجامە خەتخەتەکە (بەئینگلیزی: The Boy in the Striped Pyjamas) فیلمێکی ٢٠٠٨ی بەریتانی - ئەمریکییە. کە لەجۆری دراما و ماوەیەکی دیاریکراوی مێژووییە. چیڕۆکی فیلمەکە لەڕۆمانێک بەھەمان ناوی فیلمەکەوە وەرگیراوە کەلەلایەن نووسەرێکی ئێرلەندی بەناوی جۆن بۆینەوە نووسراوە.[٤] سیناریۆ و دەرھێنانی فیلمەکەش لەلایەن مارک ھێرمانەوە ئەنجامدراوە. ھەریەکە لە ڤیرا فارمینگا، دەیڤد تیولس، ئاسا بەتەرفێلد و جاک سکانیۆن ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمەکە دەگێڕن. فیلمەکە لەبەرھەمھێنانی بی بی سی فیلمز وە ھێی دەی فیلمزە وە لەئەمریکا لەلایەن میراماکسەوە دابەشی سینەماکان کراوە وە لەئاستی جیھانیش لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنییەوە دابەشکراوە. فیلمەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە بەریتانیا نمایشکرا.

چیڕۆک[دەستکاری]

کوڕێکی ھەشت ساڵان بەناوی برۆنو کە حەزی لە کتێب و بابەتی کاری گەڕان، دۆزینەوە و سەرکێشییە، بەھۆی ئەوەی باوکی ئەفسەرێکی ئەڵمانیای نازییە و شوێنی کارکردنی دەگۆڕێت ئەوا برونۆ لەھاوڕێکانی دادەبڕێت. دوای ئەوەی خێزانی برۆنو دەچنە ماڵە نوێیەکەیان برۆنو بۆچەند ڕؤژێک بێزاردەبێت و بیری ھاوڕێکانی دەکات بەڵام ئەوەی لەم ماڵە سەرنجی ڕادەکێشێت ئەو کرێکار و جوتیارانەن کە لەکێڵگەی تەنیشت ماڵەکەیان کاردەکەن کە ھەموویان بێجامەی خەتخەتییان پۆشیوە. بڕۆنو دەیەوێت زانیاری زیاتر لەسەر ئەو کەسانە بزانێت. ھەربۆیە ڕۆژێک لەو کێڵگەیە نزیک دەبێت کە خۆی لەڕاستیدا کەمپی جولەکەکانە بۆ کۆکردنەوە و سووتاندنی جوولەکەکان لەمیانی ھۆلۆکۆست. لەکاتی نزیکبوونەوەیدا لەو شوێنە ئەوا برۆنو ئاشنای مناڵێکی سەرتراشراوی جوولەکە دەبێت بەناوی شمول وە دوای چەندین یەکتربینین دەبنە ھاوڕێی یەکتری. ڕۆژێک شموڵ باوکی ون دەکات لەکەمپەکە ھاوکات برۆنو دەبێت لەماڵەکەیان بڕوات بەڵام بەرلەوە برۆنو بەڵێن بە شموڵ دەدات کە باوکی بۆ بدۆزێتەوە و بەھەمان بێجامەوە بێتە ناو کەمپەکە و بەدوای باوکی شموڵدا بگەڕێن. بەڵام لەکۆتاییەکی تراژیدا سەربازەکانی ئەڵمانیای نازی دەیان جوولەکە بەیەکەوە کۆدەکەنەوە بەبیانووی حەمامکرد دەیانسووتێنن وە برۆنو و شموڵیش دەبن بەقوربانی لەنێو سووتاوەکانی ھەڵمەتی ئەمڕۆژەیە.

ژێدەرەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "The Boy in the Striped Pajamas (2008)". British Film Institute. 30 December 2016.
  2. ^ "The Boy in the Striped Pyjamas (2008)". Box Office Mojo. Retrieved 31 July 2014.
  3. ^ "The Boy in the Striped Pajamas (2008) – Financial Information". The Numbers. Retrieved 13 June 2011.
  4. ^ Vilkomerson, Sara (31 ئازار 2009). "On Demand This Week: Lost Boys". The New York Observer. Archived from the original on 7 December 2009. Retrieved 4 July 2011.