ئەنسارولسوننە
سوپای ئەنسارولسوننە | |
---|---|
دامەزران | ٣١ی ئابی ٢٠٠٣ |
وەک تیرۆریست دەستنیشان کراوە لەلایەن | شانشینی یەکگرتوو |
ناکۆکی | شەڕی عێراق، Iraqi Civil War of 2006–2008 |
ڕێبەر | ئەبوو عەبدوڵڵا شافعی |
ئایدۆلۆژیای سیاسی | سەلەفی جیھادی |
کۆتاییھاتن | ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ |
سوپای ئەنسارولسوننە یان گرووپی ئەنسارولسوننە، ڕێکخراوێکی چەکداری عێراقییە کە پێش داگیرکاری عێراق دامەزرا، و لە گرووپی ئەنسارولئیسلامی کوردییەوە سەریھەڵدا، کە لە باشووری کوردستان لە دژی جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی شەڕی دەکرد، لەو کاتەدا کۆنترۆڵی ھەندێک شار و گوندی باشووری کوردستانی کرد کە ڕژێمی سەددام تێیدا کۆنترۆڵی نەبوو، ئەم ھێزانە لە سەرەتای شەڕی عێراقدا، ئەمریکا ھێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوەند و شارەکانی ئەنسارولئیسلام ئەنجامدا و نزیکەی ٨٠ ئەندامی ئەم گرووپە کوژران، و لەنێو ئەوانەی کوژران ڕائید خریساتی ئوردنی بوو، دوای بۆردوومانەکانی ئەمریکا جیھادیان لە باشووری کوردستان و مووسڵ و تکریت ڕاگەیاند، و ژمارەیەکی زۆر لە شەڕکەرە عەرەبە سوننەکان پەیوەندییان پێوە کرد و ناوی ئەم گرووپەیان نا ئەنسارولسوننە بە مەبەستی ھەڵگرتنی ئەو نادادپەروەرییەی بەرامبەر بە سوننەکان کە بە شێوەیەکی گەورە و ڕوون لە دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە ڕوویدا، بە دووەم یان سێیەم گەورەترین گرووپی جیھادی دادەنرێت لە عێراق کە دژی ئەمریکییەکان و حکوومەتی عێراق شەڕ دەکات و بەتایبەتی لە ئەنبار و ڕەمادی و باکووری بەغدا و دیالە و بابل سەریان ھەڵدا، ئەندامانی ئەم گرووپە لە سەرتاسەری شارەکان بڵاوبوونەتەوە، گرووپەکە بەرپرسیارێتی زۆرێک لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی عێراقیان لە ئەستۆ گرتووە، و کاریگەرییەکەی لە زۆربەی پارێزگاکانی باکووری عێراق و بەغدادا بڵاوبووەتەوە.[١] [٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Participation, Expert. "Terrorism Act 2000". www.legislation.gov.uk. Archived from the original on 30 مايو 2020. Retrieved 2020-07-12.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) - ^ "Proscribed terrorist groups or organisations". GOV.UK (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 29 يونيو 2020. Retrieved 2020-07-12.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help)