ئەلفرێد ھیچکۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئەلفرید ھیچکۆکەوە)
Jump to navigation Jump to search
سێر
ئەلفرێد ھیچکۆک
لەدایکبوونئەلفرێد جۆسێف ھیچکۆک
(١٨٩٩-0٨-١٣) ١٣ی ئابی ١٨٩٩
لەینتنستۆن، ئێسێکس، ئینگڵتەڕا
مەرگ٢٩ی نیسانی ١٩٨٠(١٩٨٠-04-٢٩) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
بێل ئەیر، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھاووڵاتیبەڕیتانی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (لەوەتەی ١٩٥٥ەوە)
پەروەردەزانکۆی سالیسا
دەرچوویزانکۆی سەینت ئیگنەیتیەس، لەندەن
پیشەدەرھێنەر، بەرھەمھێنەری فیلم، ئاکتەر، سیناریۆنووس، مۆنتێر، دەرھێنەری ھونەری
ساڵانی چالاکی١٩١٩–١٩٨٠
ھاوسەرئالما ڕیڤل (ھاوسەرگیری ١٩٢٦)
منداڵەکانپەتریشە ھیچکۆک
خەڵاتەکانلیستی خەڵاتی وەرگیراوەکانی ئەلفرێد ھیچکۆک
ماڵپەڕ
alfredhitchcock.com

ئەلفرێد جۆزێف ھیچکۆک (١٣ی ئابی ١٨٩٩٢٩ی نیسانی ١٩٨٠) دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی بەڕیتانی بوو، کەوا بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتیەکانی سینەمای جیھان دادەنرێت. ھیچکۆک نازناوی "مامۆستای وروژاندن"ی پێدرابوو بە سیفەتی فیلمەکانیەوە کە ٥٠ فیلمی بەرھەمھێنابوو لەماوەی شەست ساڵدا، ھەروەھا لە سەردەمێکدا کەوا ھۆڵیوود بایەخی زۆری بە ئاکتەران دەدا، ھیچکۆک ھەمان ناوبانگی ئاکتەرانی ھەبوو، بەھۆی دەرکەوتنی زۆری لە چاوپێکەوتنەکان و بوونی ڕۆڵی بچووک لەنێو فیلمەکانی خۆی و ھەروەھا پێشکەشکردنی بەرنامەی "Alfred Hitchcock Presents" لەنێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٦٥.

ھیچکۆک لەساڵێ ١٩١٩ ھاتە نێو بواری فیلمسازیەوە و یەکەم کاری بریتیبوو لە نەخشێنەری کارتی سەردێرەکان، کە لەوکاتەدا یارمەتیدەر بوو کارە تەکنیکیەکانی فیلم. ھیچکۆک یەکەم کاری دەرھێنانی خۆی بۆ فیلمی The Pleasure Garden کرد لە ساڵی ١٩٢٥. یەکەمین فیلمی سەرکەوتووشی، لە ساڵی ١٩٢٧ بوو بەناوی The Lodger: A Story of the London Fog کەوا زۆرکەس بەو فیلمە لەقەڵەمی دەدەن کە بووە ھۆی لەدایکبوونی ژانرەی "سریلەر - جۆش و خرۆش"، ھەروەھا فیلمێکی تری ساڵی ١٩٢٩ کرد بەناوی Blackmail کەوا بووە یەکەمین فیلمی دەنگدار لە مێژووی سینەمای بەڕیتانیا. لەدەی سیەکان، ھیچکۆک دوو فیلمی تری سریلەری بەرھەمھێنانە بەناوەکانی The 39 Steps (١٩٣٥) و The Lady Vanishes (١٩٣٨) کەوا وەک لە دوو باشترین فیلمە بەڕیتانیەکانی سەدەی بیستەم لە قەڵەم دەدرێن.

لە کۆتایی سیەکان، ھیچکۆک بووە فیلمسازێکی گرینگ و ناسراو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، و بەرھەمھێنەرێکی ھاوڕێی بەناوی دەیڤد سێلزنیک ڕازیکرد تاکو بێتە ھۆڵیوود. لەوێ، ھیچکۆک زنجیرەیەکی سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێنا. یەکەم فیلمی لە ھۆڵیوود، فیلمی Rebecca بوو کە بۆ ١١ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورا و خەڵاتی ئۆسکاری باشترین وێنەی ساڵی بردەوە. فیلمەکانی دواتری بریتی بوون لە Foreign Correspondent (١٩٤٠), Shadow of a Doubt (١٩٤٣), و The Paradine Case (١٩٤٧). لە کۆی گشتی ھەر ٥٣ فیلمەکەیدا، داھاتی ٢٢٣ میلیۆن دۆلار کۆبۆتەوە، لەگەڵ ٤٦ پاڵاوتنی ئۆسکار و ٦ بردنەوە. دواتر ھیچکۆک چوار فیلمی تری دەرھێنا کەوا ھەر چواری بە باشترینەکانی مێژوو دادەنرێن لەنێویاندا Rear Window (١٩٥٤), Vertigo (١٩٥٨), North by Northwest (١٩٥٩), and Psycho (١٩٦٠).

ھیچکۆک دوای مردنیشی سەروەتێکی دەوڵەمەندی سینەمای دوای خۆی جێھێشت. فیلمی Vertigo وەک باشترین فیلمی مێژوو دیارکرا لەلایەن کۆمەڵگەی فیلمی بەڕیتانیاوە و توانی پێش فیلمی Citizen Kane بکەوێتەوە کە پلەی یەکەمی داگیرکردبوو. تاکو ساڵی ٢٠١٨، ھەشت لە فیلمەکانی لەلایەن تۆماری نەتەوەیی فیلمی ئەمریکی بۆ پاراستنی فیلمە کۆنەکان خرانە لیستەکەوە وەک باشترینەکان لەنێویاندا، ئەو فیلمەی خۆی بەلایەوە باشترین بوو Shadow of a Doubtی ساڵی ١٩٤٣. ھیچکۆک چوار مانگ بەر لە مردنی و لە ساڵی ١٩٧٩ ڕێزلێنانی شاھانەیی بەڕیتانیای لێنرا و وەک سوارچاک دیارکرا.

ستایلی ھیچکۆک چەندین سیفەتی تیادا بەدی دەکرێت وەک بوونی جوڵەی کامێرا، و دانانی چوارچێوە بۆ دیمەنەکانی بە مەبەستی زیادکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دیمەنەکە. ڕەخنەگری فیلمسازی ڕۆبن وود دەربارەی ھیچکۆک دەڵێ "دیمەن فیلمەکانی ھیچکۆک وەک ئەندامی لەش وان، ھەریەکەیان بە یارمەتی ئەندامەکانی تر، مانایە ویستراوەکە بەڕونوی دەگەینن".

سەرچاوەکان[دەستکاری]