ئەلفرێد ھیچکۆک
ئەلفرێد ھیچکۆک | |
---|---|
لەدایکبوون | ئەلفرێد جۆسێف ھیچکۆک ١٣ی ئابی ١٨٩٩ لەینتنستۆن، ئێسێکس، ئینگڵتەڕا |
مەرگ | ٢٩ی نیسانی ١٩٨٠ بێل ئەیر، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٨٠ ساڵ ژیاوە)
شارۆمەندێتی | بەڕیتانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (لەوەتەی ١٩٥٥ەوە) |
پەروەردە | زانکۆی سالیسا |
خوێندنگە | زانکۆی سەینت ئیگنەیتیەس، لەندەن |
پیشە | دەرھێنەر، بەرھەمھێنەری فیلم، ئاکتەر، سیناریۆنووس، مۆنتێر، دەرھێنەری ھونەری |
چالاکبوون | ١٩١٩–١٩٨٠ |
ھاوسەر | ئالما ڕیڤل (ھاوسەرگیری ١٩٢٦) |
مناڵ(ەکان) | پەتریشە ھیچکۆک |
خەڵاتەکان | لیستی خەڵاتی وەرگیراوەکانی ئەلفرێد ھیچکۆک |
وێبگە | URL نەدۆزرایەوە. تکایە URLێک لێرە دیاری بکە یان دانەیەک بۆ ویکیدراوە زیاد بکە. |
ئەلفرێد جۆزێف ھیچکۆک (١٣ی ئابی ١٨٩٩ – ٢٩ی نیسانی ١٩٨٠) دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی بەڕیتانی بوو، کەوا بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتیەکانی سینەمای جیھان دادەنرێت. ھیچکۆک نازناوی "مامۆستای وروژاندن"ی پێدرابوو بە سیفەتی فیلمەکانیەوە کە ٥٠ فیلمی بەرھەمھێنابوو لەماوەی شەست ساڵدا، ھەروەھا لە سەردەمێکدا کەوا ھۆڵیوود بایەخی زۆری بە ئاکتەران دەدا، ھیچکۆک ھەمان ناوبانگی ئاکتەرانی ھەبوو، بەھۆی دەرکەوتنی زۆری لە چاوپێکەوتنەکان و بوونی ڕۆڵی بچووک لەنێو فیلمەکانی خۆی و ھەروەھا پێشکەشکردنی بەرنامەی "Alfred Hitchcock Presents" لەنێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٦٥.
ھیچکۆک لەساڵێ ١٩١٩ ھاتە نێو بواری فیلمسازیەوە و یەکەم کاری بریتیبوو لە نەخشێنەری کارتی سەردێرەکان، کە لەوکاتەدا یارمەتیدەر بوو کارە تەکنیکیەکانی فیلم. ھیچکۆک یەکەم کاری دەرھێنانی خۆی بۆ فیلمی The Pleasure Garden کرد لە ساڵی ١٩٢٥. یەکەمین فیلمی سەرکەوتووشی، لە ساڵی ١٩٢٧ بوو بەناوی The Lodger: A Story of the London Fog کەوا زۆرکەس بەو فیلمە لەقەڵەمی دەدەن کە بووە ھۆی لەدایکبوونی ژانرەی "سریلەر - جۆش و خرۆش"، ھەروەھا فیلمێکی تری ساڵی ١٩٢٩ کرد بەناوی Blackmail کەوا بووە یەکەمین فیلمی دەنگدار لە مێژووی سینەمای بەڕیتانیا. لەدەی سیەکان، ھیچکۆک دوو فیلمی تری سریلەری بەرھەمھێنانە بەناوەکانی The 39 Steps (١٩٣٥) و The Lady Vanishes (١٩٣٨) کەوا وەک لە دوو باشترین فیلمە بەڕیتانیەکانی سەدەی بیستەم لە قەڵەم دەدرێن.
لە کۆتایی سیەکان، ھیچکۆک بووە فیلمسازێکی گرینگ و ناسراو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، و بەرھەمھێنەرێکی ھاوڕێی بەناوی دەیڤد سێلزنیک ڕازیکرد تاکو بێتە ھۆڵیوود. لەوێ، ھیچکۆک زنجیرەیەکی سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێنا. یەکەم فیلمی لە ھۆڵیوود، فیلمی Rebecca بوو کە بۆ ١١ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورا و خەڵاتی ئۆسکاری باشترین وێنەی ساڵی بردەوە. فیلمەکانی دواتری بریتی بوون لە Foreign Correspondent (١٩٤٠), Shadow of a Doubt (١٩٤٣), و The Paradine Case (١٩٤٧). لە کۆی گشتی ھەر ٥٣ فیلمەکەیدا، داھاتی ٢٢٣ میلیۆن دۆلار کۆبۆتەوە، لەگەڵ ٤٦ پاڵاوتنی ئۆسکار و ٦ بردنەوە. دواتر ھیچکۆک چوار فیلمی تری دەرھێنا کەوا ھەر چواری بە باشترینەکانی مێژوو دادەنرێن لەنێویاندا Rear Window (١٩٥٤), Vertigo (١٩٥٨), North by Northwest (١٩٥٩), and Psycho (١٩٦٠).
ھیچکۆک دوای مردنیشی سەروەتێکی دەوڵەمەندی سینەمای دوای خۆی جێھێشت. فیلمی Vertigo وەک باشترین فیلمی مێژوو دیارکرا لەلایەن کۆمەڵگەی فیلمی بەڕیتانیاوە و توانی پێش فیلمی Citizen Kane بکەوێتەوە کە پلەی یەکەمی داگیرکردبوو. تاکو ساڵی ٢٠١٨، ھەشت لە فیلمەکانی لەلایەن تۆماری نەتەوەیی فیلمی ئەمریکی بۆ پاراستنی فیلمە کۆنەکان خرانە لیستەکەوە وەک باشترینەکان لەنێویاندا، ئەو فیلمەی خۆی بەلایەوە باشترین بوو Shadow of a Doubtی ساڵی ١٩٤٣. ھیچکۆک چوار مانگ بەر لە مردنی و لە ساڵی ١٩٧٩ ڕێزلێنانی شاھانەیی بەڕیتانیای لێنرا و وەک سوارچاک دیارکرا.
ستایلی ھیچکۆک چەندین سیفەتی تیادا بەدی دەکرێت وەک بوونی جوڵەی کامێرا، و دانانی چوارچێوە بۆ دیمەنەکانی بە مەبەستی زیادکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دیمەنەکە. ڕەخنەگری فیلمسازی ڕۆبن وود دەربارەی ھیچکۆک دەڵێ "دیمەن فیلمەکانی ھیچکۆک وەک ئەندامی لەش وان، ھەریەکەیان بە یارمەتی ئەندامەکانی تر، مانایە ویستراوەکە بەڕونوی دەگەینن".
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Alfred Hitchcock»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی ئابی ٢٠١٩.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئیسپانیا
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی لەندەن
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەلفرێد ھیچکۆک تێدایە. |
- Official website missing URL
- ئەلفرید ھیچکۆک
- دەرھێنەرانی فیلمی ئەمریکی
- دەرھێنەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- دەرھێنەرانی فیلم بە زمانی ئینگلیزی
- کۆچەرانی ئینگلیز لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
- دەرھێنەرانی فیلمی ئینگلیز
- دەرھێنەرانی فیلم بە زمانی ئاڵمانی
- مردووانی ١٩٨٠
- لەدایکبووانی ١٨٩٩
- سیناریۆنووسەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- مردن بەهۆی لەکارکەوتنی گورچیلەکان
- براوەکانی خەڵاتی گیڵد ئۆف ئەمریکا
- دوور لە وڵاتانی ئینگلیز لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
- بەرھەمھێنەرانی فیلم لە کالیفۆڕنیا
- ئەو کەسانەی ڕەگەزنامەی ئەمریکیان بەدەست هێناوە
- مردن بەھۆی لەکارکەوتنی گورچیلەکان
- ئەو کەسانەی ڕەگەزنامەی ئەمریکیان بەدەست ھێناوە
- کەسایەتییە بەڕیتانییەکان بە ڕەگەز ئێرلەندی
- دەرھێنەرانی فیلم لە لۆس ئانجلەس
- سیناریۆنووسانی ئەمریکی سەدەی ٢٠ەم
- ئەو ئەمریکییانەی پەیڕەوی کڵێسای کاتۆلیکی ڕۆم دەکەن
- سیناریۆنووسە کوڕە ئەمریکییەکان
- ھاووڵاتییە سروشتییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا