ئەشرەف غەنی
| ئەشرەف غەنی | |
|---|---|
| اشرف غني | |
| لەدایکبوون | محمد اشرف غني احمدزی ١٩ی ئایاری ١٩٤٩ پارێزگای لۆگەر |
| پەروەردە | دکتۆرا |
| زانکۆ |
|
| پیشە | سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ، نووسەر، ئابووریناس، مرۆڤناس |
| شوێنکار |
|
| حیزب | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
| ھاوسەر | Rula Ghani |
| مناڵ | Mariam Ghani |
| وێبگە | https://president.gov.af |
| پلە | President of Afghanistan (٢٠١٤–٢٠٢١)، Minister of Finance (٢٠٠٢–٢٠٠٤) |
| Rank | supreme commander |
| لق | Afghan Armed Forces |
محەممەد ئەشرەف غەنی ئەحمەدزائی (بە دەری: محمد اشرف غنی احمدزی؛ لەدایکبووی ١٩ی ئایاری ١٩٤٩) سیاسەتوان و چواردەھەمین سەرۆککۆماری ئەفغانستان بوو لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٤ ھەتا ٢٠٢١.[١][٢] ئەو بۆ یەکەم جاری لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکان بوو بە سەرۆککۆماری ئەفغانستان، ساڵی ٢٠١٩ بۆ جارێکی دیکە بە سەرۆککۆمار دیارکرایەوە.[٣][٤] لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری کرد بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت. ئەشڕەف غەنی پێشتر وەک وەزیری دارایی و سەرۆکی زانکۆی کابول کاری کردووە. ساڵی ٢٠٠٢ گەڕاوەتەوە ئەفغانستان دوای ئەوەی حکوومەتی تاڵیبان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە ڕووخێندرا. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ بەھۆی ھێرشەکانی تاڵیبان، ئەفغانستانی بەرەو تاجیکستان و دواتریش ئیمارات بەجێھێشت.[٥]
ساڵانی سەرەتایی
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگای لۆگەر لە ئەفغانستان لەدایکبووە. ئەو سەر بە ھۆزی پشتوونی خاوەن دەسەڵاتی گەورەیە لە ئەفغانستان، باپیرەی یەکێک بووە لەو سەرکردە سەربازییانەی کە لە ساڵی ١٩٢٩دا حکوومەتی حەبیبوڵڵا کەلەکانییان ڕووخاند و یارمەتیدەر بوون لە ھێنانی نادر خان بۆ سەر دەسەڵات. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە کابول تەواو کردووە. پاشان گەشتی کردووە بۆ لوبنان و پەیوەندی بە زانکۆی ئەمریکی لە بەیرووت کردووە و لە ساڵی ١٩٧٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستھێناوە. لەوێ لەگەڵ ھاوسەری داھاتووی، ڕوولا سەعادە، ئاشنا بووە. لە ساڵی ١٩٧٧ گەڕاوەتەوە بۆ ئەفغانستان بۆ وانەوتنەوە لە بواری لێکۆڵینەوەی ئەفغانی و مرۆڤناسی لە زانکۆی کابول، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٧دا خوێندنی باڵا (ماستەر) لەسەر ئەرکی حکوومەت لە بواری مرۆڤناسی لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەدەستبھێنێت.[٦]
کاری ئەکادیمی
[دەستکاری]کاتێک حیزبی کۆمۆنیست لە ساڵی ١٩٧٨دا ھاتە سەر دەسەڵات و زۆربەی پیاوانی خێزانەکەی زیندانی کران، ئەو لە ویلایەتە یەکگرتووەکان گیری خواردبوو. لە زانکۆی کۆلۆمبیا مایەوە و بڕوانامەی دکتۆرای لە مرۆڤناسیی کولتووری بەدەستھێنا. پاشان بانگھێشت کرا بۆ وانەوتنەوە لە زانکۆی کالیفۆرنیا، بێرکلی لە ساڵی ١٩٨٣، و دواتر لە زانکۆی جۆنز ھۆپکینز لە نێوان ساڵانی ١٩٨٣ بۆ ١٩٩١. لەم ماوەیەدا بووە شرۆڤەکار لە بەشی فارسی و پشتۆی کەناڵی بی بی سی کە پەخشی بۆ ئەفغانستان دەکرد. ئەو لەم زانکۆیانەدا کاری کردووە: زانکۆی کابول (١٩٧٣–١٩٧٧)، زانکۆی ئارھوس لە دانمارک (١٩٧٧)، زانکۆی کالیفۆرنیا، بێرکلی (١٩٨٣)، و زانکۆی جۆنز ھۆپکینز (١٩٨٣–١٩٩١). توێژینەوە ئەکادیمییەکانی لەسەر بنیاتنانی دەوڵەت و گۆڕانی کۆمەڵایەتی بوون. لە ساڵی ١٩٨٥دا ساڵێک کاری مەیدانی و توێژینەوەی لە قوتابخانە ئایینییەکانی پاکستان تەواو کرد. ھەروەھا لێکۆڵینەوەی لەسەر بەراوردکاریی ئایینەکان کردووە.
ڕاکردنی لە ئەفغانستان
[دەستکاری]ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی ئابی ٢٠٢١، ئەشرەف غەنی دوای چوونە ناوەوەی ھێزەکانی تاڵیبان بۆ کابولی پایتەخت، وڵاتی بەرەو تاجیکستان بەجێھێشت. غەنی دوای گەیشتنی بە تاجیکستان ڕای گەیاند کە بۆ ڕێگریکردن لە خوێنڕشتن وڵاتی جێھێشتووە. جێی باسە کە تاڵیبان دوای کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، دەستیان بەسەر پایتەخت و گشت شارەکانی ئەفغانستاندا گرت. دوای ھەڵاتنی سەرۆک و حکوومەت، وێنەی سەرکردەکانی تاڵیبان بڵاوبووەوە کە لەنێو کۆشکی سەرۆکایەتی لە کابول دەسووڕانەوە.[٧][٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Biography of Ashraf Ghani». Afghanistan Online (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «President Dr. Ashraf Ghani Ahmadzai». World Justice Project (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Ashraf Ghani for President " Kick out Karzai. We deserve a second chance». web.archive.org. ٣١ی ئایاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Staff، Reuters (١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Taliban attacks kill 48, Afghan leader unhurt as bomber targets rally». Reuters (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite news}}:|یەکەم=has generic name (یارمەتی) - ↑ «Taliban take control of Kabul as president flees Afghanistan». South China Morning Post (بە ئینگلیزی). ١٥ی ئابی ٢٠٢١. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ بارنت روبن (2022). كل ما تحتاج معرفته عن أفغانستان (ط. 1). دار جامعة أكسفورد للنشر.
- ↑ «أشرف غني: طالبان استعدت لهجوم دموي على كابل». العربية (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە 2021-08-15 ئەرشیڤ کراوە. لە 2025-11-07 ھێنراوە.
{{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=و|archive-date=(یارمەتی) - ↑ «طالبان تتسلم القصر الرئاسي في كابول - BBC News عربي». BBC News عربي (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە 2021-08-15 ئەرشیڤ کراوە. لە 2025-11-07 ھێنراوە.
{{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=و|archive-date=(یارمەتی)