وتووێژ:ئەشرەف غەنی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەشڕەف یان ئەشرەف؟[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان @Calak: و @Aza: پێتان وایە ئەشڕەف دروستترە یان ئەشرەف؟ من خۆم لەسەر ئەشڕەف بووم بەڵام کاتێک وتاری سادق شەرەفکەندیم بینی، گوتم شەرەف/شەڕەف دەبێت بە «ر» یان «ڕ» بنووسرێت؟ یان شایەدیش ئەشڕەف و شەرەف جیاوازییان ھەبێت؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٠٩، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

موکریانی ئەڵێن ئەشڕەف، باقیی شوێنەکان ھەر ئەشرەفم بیستووە. پێم وایە ئەشرەف باشترە. Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەمدێویش و لە سلێمانی عادەتەن دەنگەکان بەقەڵەوی دەردەبڕن. تەواو دڵنیا نیم بەس وا بزانم ئەشڕەف دەڵێن، بەڵام زۆر دڵنیام کە ناڵێن فەرش؛ دەڵێن فەڕش. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: @Aram: بەڵێ لە موکریان دەڵێن ئەشڕەف، ھەروەھا وابزانم دەشڵێن فەڕش، بەڵام لە زۆر کاتدا لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لێکردنەوەی «ر و ڕ» زۆر شتێکی سەخت و ناخۆشە، ھەر وەک ئەشرەف – ئەشڕەف، یان شەرەف و شەڕەف! AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٣٥، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]