بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەبوو عوبەیدە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبوو عوبەیدە
بە عەرەبی: حذيفة بن سمير بن عبد الله الكحلوت
لەدایکبوون١١ی شوباتی ١٩٨٥
کەرتی غەززە، دەوڵەتی فەلەستین
مردن٣٠ی ئابی ٢٠٢٥(٢٠٢٥-٠٨-٣٠) (٤٠ ساڵ ژیاوە)
ڕیمال، دەوڵەتی فەلەستین
دڵسۆزیدەوڵەتی فەلەستین، حەماس
ناوی خوازراوأبو عبيدة
زمانی زگماکیزمانی عەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەmilitary spokesperson
شوێنی کارکردنکەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام
پۆستەکانSpokesman for Izz al-Din al-Qassam Brigades
پەروەردەزانکۆی ئیسلامی غەززە
تێزی ئەکادیمیQ137638288
دانیشتوویکەرتی غەززە
ئەندامی حیزبیحەماس
ئایینئیسلام
ناکۆکیشەڕی ئیسرائیل و حەماس، Operation Days of Penitence، شەڕی غەززە، شەڕی ٢٠١٢ی غەززە
ئەندامیحەماس، کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام
کینیەʾAbū ʾIbrāhīm، ʾAbū ʿUbaydah

ئەبوو عوبەیدە (بە عەرەبی: أبو عبيدة؛ ١١ شوباتی ١٩٨٥ – ٣٠ ئابی ٢٠٢٥) شەڕکەرێکی فەلەستینی و وتەبێژی فەرمیی کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بوو.[١] ئەو بە یەکێک لە یەکەمین داواکراوەکانی پێڕستی تیرۆری ئیسرائیل دادەندرێت، ئەمەش بەھۆی کاریگەری لە چەسپاندنی شەڕی دەروونی و ڕاگەیاندنی نێوان حەماس و ئیسرائیل. ناوی ئەبوو عوبەیدە وەک خۆشەویستییەک لە ئەبوو عوبەیدەی جەراحەوە وەرگیراوە.

دەرکەوتنەکان

[دەستکاری]

بۆ یەکەم جار ساڵی ٢٠٠٦ لەسەر شاشە دەرکەوت بۆ ڕاگەیاندنی دەستگیرکردنی گلعاد شالیت لەلایەن کەتیبەکانی قەسام، و لەو کاتەوە ناسنامەکەی نەزاندراوە. لە گۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، لە مزگەوتەکانی غەززە، لەکەناڵە ئاسمانییەکان، یان لەیەکێک لە کۆڵانەکانی غەززە دەردەکەوێت.[٢] گەڕان بۆ ئەبوو عوبەیدە لە گۆگل حەوت ملیۆن ئەنجام و لە یوتیوب پەنجا ھەزار ڤیدیۆ دەدا بەدەستەوە. بەپێی ڕاپۆرتە فەلەستینییەکان کۆمەڵێکی کەم دموچاوی ئەبوو عوبەیدە دەناسن و لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەرنەکەوتوە و دەرناکەوێت،[٣] چەندین ساڵە سوپای ئیسرائیل ھەوڵدەدات دەستی پێبگات بەڵام ناسنامەکەی تاوەکو ئێستا بەنەزاندراوی ماوەتەوە. ئەبوو عوبەیدە وتەکانی بە درووشمی «ئەوە جیھادی سەرکەوتن یان شەھید بوونە» تەواو دەکات، کە عیزەدین قەسام پێش شەھیدبوونی ساڵی ١٩٣٥ ئەو درووشمەی گوتووە.

لەکاتی گرژییەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل ٢٠٢١

[دەستکاری]

لەکاتی جەنگی شمشێری قودس لە ئایاری ٢٠٢١ ھاتنی ناوی ئەبوو عوبەیدە ئاماژەبوو بۆ ڕوودانی ڕووداوێکی گەورە، بەتایبەتی لە بەدەستھێنانی دەستکەوتێکی سەربازی بۆ بەرەنگاری فەلەستینی. ئەوەش بەھۆی ڕاستگۆیی لەباسکردنی دەسکەوتەکانی بەرەنگاری، زیانەکانی ھێزەکانی ئیسرائیل، و بوونی زیان لەڕیزەکانی بەرەنگاری فەلەستین. لەم بارەیەوە پەیامنێری سەربازی ئیسرائیل گیلی کوھین ڕای گەیاند کە جەماوەری ئیسرائیل زیاتر باوەڕ بەلێدوانەکانی وتەبێژی قەسام دەکەن وەک لێدوانەکانی وتەبێژەکانی سوپای ئیسرائیل.[٤]

تیرۆرکردن

[دەستکاری]

لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٥ لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر شوقەیەک لە شاری غەززە کرایە ئامانج. مانگرتنەکە کە گەڕەکی ڕیمالی شارەکەی گرتەوە، لایەنی کەم ١١ کەس گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا منداڵ. دواتر سەرچاوەیەکی فەلەستینی بە ئەلعەرەبیەیای ڕاگەیاند کە بەڕاستی ئەو لەگەڵ ھەموو ئەوانەی دیکەی ناو بیناکە کوژراوە. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئیسرائیل کاتز و ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل ڕۆژی دواتر مردنەکەی پشتڕاستکردەوە.[٥][٦][٧][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. حسن، محمد علي (٢١ی ئایاری ٢٠٢١). «من هو أبوو عبيدة المتحدث العسكري لكتائب القسام؟». الوطن (بە عەرەبی). لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. القسام، كتائب الشهيد عز الدين. «الرئيسية». كتائب الشهيد عز الدين القسام. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «"أبو عبيدة".. الملثم الذي أرعب "إسرائيل" | الميادين». web.archive.org. ٢١ی ئایاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  4. «الناطق باسم كتائب القسام في حوار خاص مع الجزيرة نت.. أبوو عبيدة يتحدث عن بيانات الردع وإستراتيجية الحرب النفسية | أحداث فلسطين أخبار | الجزيرة نت». web.archive.org. ٣١ی ئایاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  5. https://english.alarabiya.net/News/middle-east/2025/08/30/israeli-strike-targets-hamas-spokesperson-abu-obeida-in-gaza-reports
  6. https://www.nytimes.com/2025/08/30/world/middleeast/gaza-israel-deadly-strikes.html
  7. https://www.alarabiya.net/arab-and-world/2025/08/30/-%D8%A7%D8%B3%D8%B1%D8%A7%D8%A6%D9%8A%D9%84-%D8%AA%D8%B3%D8%AA%D9%87%D8%AF%D9%81-%D8%B9%D9%86%D8%B5%D8%B1%D8%A7-%D9%85%D8%B1%D9%83%D8%B2%D9%8A%D8%A7-%D9%85%D9%86-%D8%AD%D9%85%D8%A7%D8%B3-%D9%81%D9%8A-%D9%85%D8%AF%D9%8A%D9%86%D8%A9-%D8%BA%D8%B2%D8%A9
  8. https://www.jpost.com/israel-news/defense-news/article-865784