بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیھاب شەریف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیھاب شەریف
بە عەرەبی: إيهاب الشريف
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤
مردن١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥(٢٠٠٥-٠١-٠١) (٥١ ساڵ ژیاوە)
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەدیپلۆمات، سیاسەتوان
ڕاوێژکاری دکتۆرادۆمینیک شیڤالیێر

ئیھاب سەلاحەدین ئەحمەد شەریف (١٩٥٤ی ئازاری ٦ی تەممووزی ٢٠٠٥) باڵیۆزی میسر بووە لە عێراق تا ئەو کاتەی ڕفێنەرەکانی لە تەممووزی ٢٠٠٥ کوشتیان، پێشتر لە کاروباری باڵیۆزخانەی میسر لە ئیسرائیل کاری کردووە. جێگای سەرنجە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن، یەکەم باڵیۆزی وڵاتێکی عەرەبی بووە لە بەغدا.

ڕفاندن

[دەستکاری]

ئیھاب لە ڕۆژی شەممە ٣ی تەممووزی ٢٠٠٥ کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزی بۆ کڕینی ڕۆژنامەیەک ڕفێندرا.

لە ٦ی تەممووزی ٢٠٠٥ گرووپی قاعیدە لە عێراق بە سەرۆکایەتی ئەبوو موسعەب زەرقاوی لە ماڵپەری خۆیان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایان گەیاند کە ئیھاب شەریفیان کوشتووە، لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیھاب شەریف کاری دیپلۆماتکاری دەکرد لە ئیسرائیل. لە بەیاننامەکەدا تۆمارێکی ڤیدیۆیی لەخۆگرتبوو کە تێیدا ئیھاب شەریف بە چاوبەستراوەیی دەردەکەوێت و باسی ناسنامە و شوێنی نیشتەجێبوونی دەکات لە میسر.

ھەروەھا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە: «دادگای شەرعی قاعیدە لە عێراق بڕیاریدا باڵیۆزی میسری لادەر کە ھاوپەیمانی جوولەکەکان و خاچھەڵگران بوو، ڕادەستی موجاھیدەکان بکات بۆ ئەوەی سزای لادەرایەتی جێبەجێ بکەن و بیکوژن».[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]