ئیزابێل پێرۆن
ئیزابێل پێرۆن | |
---|---|
بە ئیسپانی: María Estela Martínez de Perón | |
لەدایکبوون | La Rioja، ئەرژەنتین | ٤ی شوباتی ١٩٣١
ناوی کاتی لەدایکبوون | María Estela Martínez Cartas |
ناسناو | Isabel |
ھاوسەر | خوان پێرۆن |
پیشە | سیاسەتوان، سەماکەر |
پۆستەکان | Presidency of the Argentine Nation، First Lady of Argentina، Vice President of Argentina |
دانیشتووی | مەدرید |
شوێنی کار | بوێنس ئایریس |
ئەندامی حیزبی | Justicialist Party |
ئایین | کاسۆلیکی |
خەڵاتەکان | Order of the Liberator General San Martín، Order of May، Star of the Socialist Republic of Romania، Grand Cross of the Order of Isabella the Catholic |
ئیزابێل مارتینێز دی پێرۆن (Isabel Martínez de Perón؛ لە دایکبووی ٤ی شووباتی ١٩٣١ لە لا ریۆخیا، ئەرژەنتینن) ژنە سیاسەتوانی ئەرژەنتینییە، ئەو لە ماوەی ١٩٧٤ بۆ ١٩٧٦، بووە سەرۆکی وڵاتی ئەرژەنتین.[١] ئەو سێیەم ژنی سەرۆکی ئەرژەنتین، خوان پێرۆن بوو. لە ماوەی سێیەمین خوولی سەرۆک خوان، لە ماوەی ١٩٧٣ بۆ ١٩٧٤ ئەوا ئیزابێک وەک جێگری سەرۆک و خانمی یەکەمی وڵات کاری دەکرد. دوا بەدوای مردنی هاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٧٤، ئەوا ئیزابێل لە ماوەی ١ی تەمموزی ١٩٧٤ بۆ ٢٤ی ئازاری ١٩٧٦ شوێنی خوانی گرتەوە، لە کۆتایی دەسەڵاتەکەیدا ئەوا سوپای وڵات بۆ ماوەی پێنج ساڵ گەمارۆی ماڵەکەی ئیزابێلی دا، دواتر لە ساڵی ١٩٨١ دوورخرایەوە بۆ ئیسپانیا.
لە ساڵی ٢٠٠٧، دادگای ئەرژەنتین داوای کرد کە دەستگیربکرێت بەتاوانی تیرۆرکردنی چالاکوانێک لە چالاکییەکی شووباتی ١٩٧٦. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧، لەنزیک ماڵەکەی خۆی لە ئیسپانیا دەستگیرکرا.[٢] بەڵام دواتر دادگای ئیسپانیا ڕەتی کردەوە کە ئیزابێل ڕادەستی ئەرژەنتین بکاتەوە.[٣]
دوای مردنی کارلۆس میننیم، لە ١٤ی شووباتی ٢٠٢١، ئەوا ئیزابێل بەتەمەنتری سەرۆکی ئەرژەنتینە کە زیندووبیت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Isabel Peron | Biography & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Isabel Peron's arrest signals shift in Argentina». Los Angeles Times. ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧.
- ^ «Extradition of Isabel Perón To Argentina Is Rejected By Court». New York Times. ٢٩ی نیسانی ٢٠٠٨.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ئەرژەنتین
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی زانستی سیاسەت
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیزابێل پێرۆن تێدایە. |