ئیزابێل پێرۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئیزابێل پێرۆن
بە ئیسپانی: María Estela Martínez de Perón
Isabel Martinez de Peron.jpg
لەدایکبوون (١٩٣١-٠٢-0٤) ٤ی شوباتی ١٩٣١ (تەمەن ٩٠)
La Rioja، ئەرژەنتین
ناوی کاتی لەدایکبوونMaría Estela Martínez Cartas
ھاوسەرJuan Domingo Perón
پیشەسیاسەتوان، سەماکەر
پۆستەکانPresident of Argentina، First Lady of Argentina، Vice President of Argentina
ناسناوIsabelita
دانیشتوویمەدرید
شوێنی کاربۆینس ئایرس
ئەندامی حیزبی سیاسیJusticialist Party
ئایینCatholicism
خەڵاتەکانOrder of the Liberator General San Martín، Order of May، Star of the Socialist Republic of Romania، Grand Cross of the Order of Isabella the Catholic

ئیزابێل مارتینێز دی پێرۆن (Isabel Martínez de Perón؛ لە دایکبووی ٤ی شووباتی ١٩٣١ لە لا ریۆخیا، ئەرژەنتینن) ژنە سیاسەتوانی ئەرژەنتینییە، ئەو لە ماوەی ١٩٧٤ بۆ ١٩٧٦، بووە سەرۆکی وڵاتی ئەرژەنتین.[١] ئەو سێیەم ژنی سەرۆکی ئەرژەنتین، خوان پێرۆن بوو. لە ماوەی سێیەمین خوولی سەرۆک خوان، لە ماوەی ١٩٧٣ بۆ ١٩٧٤ ئەوا ئیزابێک وەک جێگری سەرۆک و خانمی یەکەمی وڵات کاری دەکرد. دوا بەدوای مردنی هاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٧٤، ئەوا ئیزابێل لە ماوەی ١ی تەمموزی ١٩٧٤ بۆ ٢٤ی ئازاری ١٩٧٦ شوێنی خوانی گرتەوە، لە کۆتایی دەسەڵاتەکەیدا ئەوا سوپای وڵات بۆ ماوەی پێنج ساڵ گەمارۆی ماڵەکەی ئیزابێلی دا، دواتر لە ساڵی ١٩٨١ دوورخرایەوە بۆ ئیسپانیا.

لە ساڵی ٢٠٠٧، دادگای ئەرژەنتین داوای کرد کە دەستگیربکرێت بەتاوانی تیرۆرکردنی چالاکوانێک لە چالاکییەکی شووباتی ١٩٧٦. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧، لەنزیک ماڵەکەی خۆی لە ئیسپانیا دەستگیرکرا.[٢] بەڵام دواتر دادگای ئیسپانیا ڕەتی کردەوە کە ئیزابێل ڕادەستی ئەرژەنتین بکاتەوە.[٣]

دوای مردنی کارلۆس میننیم، لە ١٤ی شووباتی ٢٠٢١، ئەوا ئیزابێل بەتەمەنتری سەرۆکی ئەرژەنتینە کە زیندووبیت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Isabel Peron | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-02-24 ھێنراوە. 
  2. ^ "Isabel Peron's arrest signals shift in Argentina". Los Angeles Times. 13 January 2007. 
  3. ^ "Extradition of Isabel Perón To Argentina Is Rejected By Court". New York Times. 29 April 2008.