بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیبراھیما کۆناتێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیبراھیما کۆناتێ
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٩-٢٠١٤ پاریس ئێف سی
٢٠١٤-٢٠١٧ سۆچاوکس
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٦-٢٠١٧ سۆچاوکس ٩ (١)
٢٠١٧ سۆچاوکس ١٢ (١)
٢٠١٧-٢٠٢١ لایپزیگ ٦٦ (٢)
٢٠٢١- لیڤەرپوڵ ١١ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٤-٢٠١٥ فەڕەنسای خوار ١٦ ساڵان ١٢ (٢)
٢٠١٥-٢٠١٦ فەڕەنسای خوار ١٧ ساڵان ٧ (٠)
٢٠١٧ فەڕەنسای خوار ١٩ ساڵان ١ (٠)
٢٠١٨ فەڕەنسای خوار ٢٠ ساڵان ١ (٠)
٢٠١٩-٢٠٢١ فەڕەنسای خوار ٢١ ساڵان ١٣ (٠)
٢٠٢٢- هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا ٢ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٢٢ ئایاری ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٣ حوزەیرانی ٢٠٢٢

ئبراهیما کۆناتێ(لەدایکبووی ٢٥ی ئایاری ١٩٩٩) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری فەڕەنسیە کە یاری دەکات وەک بەرگریکاری ناوەند بۆ یانەی پرێمیەرلیگ لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا.

لە سۆچاوکس (فەڕەنسا) دەستی پێکرد، کۆناتێ لە ساڵی ٢٠١٧ گواسترایەوە بۆ لایپزیگی ئەڵمانی. دوای چوار ساڵ لەگەڵ یانەکە، لیڤەرپوول لە ساڵی ٢٠٢١ گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کرد بە بڕی ٣٦ ملیۆن پاوەند. لە یەکەم وەرزیدا جامی ئێف ئەی (یەکێتی ئینگلتەرا) و جامی ئی ئێف ئێڵی بردەوە.

ژیانی سەرەتایی و کەسی

[دەستکاری]

کۆناتێ لە پاریس لەدایکبووە.[١] لە خانوویەکی ئەنجوومەنی لە ناوچەی ١١ی پاریس گەورە بووە و دووەم بچووکترین منداڵی هەشت منداڵە کە لە کۆچبەرانی مالی لەدایکبوون.[٢]کەسێکی موسڵمانە.[٣] لە دەرەوەی تۆپی پێ، کۆناتێ حەزی لە ئەنیمێ و مانگا بوو، هێرش لەسەر تایتان زنجیرە تەلەڤزیۆنی دڵخوازی یاریزانەکەیە.[٤]

کاروانی یانە

[دەستکاری]

کاروانی سەرەتایی

[دەستکاری]

کۆناتێ لە ناوچەی ١١ی پاریس گەورە بوو و وەک لاو بۆ تیمی لاوانی پاریس ئێف سی یاری دەکرد.[٥] کاتێک تەمەنی ١٤ ساڵان بوو، ڕۆیشت بۆ سۆچاوکس و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا چووە ناو ئەکادیمیای یانەکە و لەوێ مایەوە.[٦] ئەو کاروانی وەرزشی خۆی وەک هێرشبەر دەست پێکرد پێش ئەوەی بگۆڕێت بە بەرگری.[٥]

سۆچاوکس

[دەستکاری]

کۆناتێ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی بۆ سۆچاوکس ئەنجامدا لە دۆڕاندنی ١-٠ لە خولی پلە دووی فەڕەنسا ( لیگ ٢ ) بەرامبەر ئۆکسێر لە ٧ی شوباتی ٢٠١٧، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا.[٧]

لایپزیگ

[دەستکاری]

دوای وەرزێکی سەرکەوتوو، بە ١٢ یاری و یەک گۆڵ لە نیو وەرزدا، کۆناتێ لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ گواسترایەوە بۆ یانەی لایپزیگ لە بۆندسلیگا بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە گواستنەوەی خۆڕایی.[٨][٩][١٠] کۆناتێ یەکەم گۆڵی خۆی بۆ لایپزیگ تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤-٠ بەرامبەر فۆرچونا دۆسڵدۆرف.[١١]

لیڤەرپوول

[دەستکاری]

لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١، لیڤەرپوول ڕایگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێکەوتنێک لەگەڵ لایپزیگ بۆ کڕینی کۆناتێ لە ١ی تەمموز، لە چاوەڕوانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی و مۆڵەتی کارکردندان.[١٢] یانەکە پێشتر ڕێککەوتنی لەگەڵ یاریزانەکە کرد لە نیساندا، و لە ئایاری ٢٠٢١ دا گرێبەستەکەی کڕیەوە بە نزیکەی ٣٦ ملیۆن پاوەند .[١٣][١٤] لە ١٨ی ئەیلوول، کۆناتێ یەکەمین یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا[١٥]، لەگەڵ ڤێرجیل ڤان دایک لە سەرەتاوە لە هێڵی بەرگی بەشدار بوو و لە بردنەوەی ٣-٠ بەرامبەر کریستاڵ پاڵاسدا و گۆڵەکەیان بە خاوێنی پاراست.[١٦] ئەو دووەم یاری بە شێوەی سەرەکی ئەنجامدا لەگەڵ ڤێرجیل ڤان دایک لە بەرگریدا لە یەکەمین دێربی باکووری ڕۆژئاوای وەرزەکە، کە لیڤەرپوول ٥-٠ لە مانچستەر یونایتدی بردەوە. ئەمە گەورەترین بردنەوەی لیڤەرپوول بوو لە ساڵی ١٨٩٥ەوە بەرامبەر یونایتد و قورسترین شکست بوو کە یونایتد لە ساڵی ١٩٥٥ەوە توشی هاتبێت بێ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکات.[١٧] کۆناتێ ستایشی زۆری پێگەیشت لەلایەن هاندەران بۆ ئەوەی چۆن مامەڵەی لەگەڵ ئەستێرەکان کرد لە یاریەکەدا وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ و برۆنۆ فێرناندێس و هەروەها لە تیمی هەفتەی گاریس کرۆکس ناوی هەبوو، لەگەڵ کرۆکس کە دەڵێت، "بە بێ بەکارهێنانی بەهرە و زۆرزانی بەڵام توانا و هێزەکەی بۆ زۆرترین کاریگەریی بەکاردەهێنێت. ئەمە لە یاری دژی مانچستەر یونایتد بینرا، مەیسۆن گرینوود، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و مارکۆس ڕاشفۆرد بە زەحمەت تۆپیان بەر پێ کەوت.[١٨]

لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٢، کۆناتێ یەکەم گۆڵی بۆ لیڤەرپوول تۆمارکرد، لە بردنەوەی ٣-١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر بەنفیکا لە یاری یەکەمی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا.[١٩]

کاروانی نێودەوڵەتی

[دەستکاری]

کۆناتێ بۆ یەکەم جار بانگهێشت کرا بۆ پێکهاتەی یەکەم لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بۆ خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، جێگەی ڕافایڵ ڤارانی گرتەوە کە بەهۆی پێکانەوە دابڕا.[٢٠][٢١] پێشتر بۆ تیمی لاوانی فەڕەنسا یاری کردووە. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ یەکەمین یاری نێودەوڵەتیی خۆی ئەنجامدا کە 1-1 بەرامبەربوون لەگەڵ ئوسترالیا.[٢٢][٢٣]

شێوازی یاریکردن

[دەستکاری]
کۆناتێ لە کاتی یاریکردن بۆ لایپزیگ لە ٢٠١٩

کۆناتێ بەراورد دەکرا لەگەڵ ڤێرجیل ڤان دایک بەهۆی یاریی لە جێگای خۆیدا، لێسەندن، خێرایی و هێزەکەی.[٢٤][٢٥] گیدۆ شافەر وتی: "باڵای بەرزە، خێرایە، تەکنیکی باشە و کەمێک لە ڤێرجیل ڤان دایک دەچێت. توانای زۆر بەرزی هەیە. وەرزشوانێکی مەزنە، خێراییەکی باشی هەیە و هیچ یارییەکی گەمژانەی نییە - یاریزانێکی زیرەکە".[٢٦] هەروەها کۆناتێ بەھۆی پاسدان و هێزی لە تۆپی بەرزدا ناسراوە.[٢٧]

ئاماری کاروانی وەرزشی

[دەستکاری]
ھەتا ٢٨ ئایاری ٢٠٢٢ [٢٨]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا ئەوروپا کۆی گشتی
ئاست یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان
سۆچاوکس دووەم ٢٠١٦-١٧ CFA 2 ٩ 1 - - - ٩ 1
سۆچاوکس ٢٠١٦-١٧ لیگ ٢ ١٢ 1 0 0 1 0 - ١٣ 1
لایپزیگ ٢٠١٧-١٨ بۆندسلیگا ١٦ 0 0 0 - ٤ 0 ٢٠ 0
٢٠١٨-١٩ بۆندسلیگا ٢٨ 1 ٦ 0 - ٩ 2 ٤٣ 3
٢٠١٩-٢٠ بۆندسلیگا ٨ 0 1 0 - ٢ 0 ١١ 0
٢٠٢٠-٢١ بۆندسلیگا ١٤ 1 1 0 - ٦ 0 ٢١ 1
کۆی گشتی ٦٦ 2 ٨ 0 - ٢١ 2 ٩٥ ٤
لیڤەرپوول ٢٠٢١-٢٢ پرێمیەرلیگ ١١ 0 ٦ 1 ٤ 0 ٨ 2 ٢٩ 3
تەواوی کاروانی وەرزشی ٩٧ ٤ ١٤ 1 5 0 ٢٩ ٤ ١٤٥ ٩


نێودەوڵەتی

[دەستکاری]
ھەتا ١٣ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٢٩]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یاریەکان گۆڵەکان
فەڕەنسا ٢٠٢٢ 2 0
کۆی گشتی 2 0

خەڵاتەکان

[دەستکاری]

لایپزیگ

  • دووەم لە جامی ئەڵمانیا : ٢٠١٨-١٩، ٢٠٢٠-٢١[٣٠][٣١]

لیڤەرپوول

  • جامی ئێف ئەی: ٢٠٢١-٢٢[٣٢]
  • جامی ئی ئێف ئێڵ: ٢٠٢١-٢٢[٣٣]
  • جامی قەڵغانی ئینگلیزی: ٢٠٢٢[٣٤]
  • دووەم لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا: ٢٠٢١-٢٢[٣٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Ibrahima Konaté». L'Équipe (بە فەرەنسی). Paris. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Ibrahima Konaté: 'The final in Paris, my home. I couldn't have dreamed it'». The Guardian. ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ Hendrix، Hale (٥ی نیسانی ٢٠٢٠). «Ibrahima Konate Childhood Story Plus Untold Biography Facts». LifeBogger. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ Northcroft، Jonathan (٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢). «Ibrahima Konaté: I asked Jürgen Klopp, 'If I was your son, what would you advise?». The Times. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا Julien Laurens (٢٨ی ئایاری ٢٠٢١). «Ibrahima Konate's move to Liverpool is just reward for the hard-working French U-21 star». ESPN.
  6. ^ «Who is Ibrahima Konate?». Bundesliga. ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «LFP.fr - Ligue de Football Professionnel - Domino's Ligue 2 - Saison 2016/2017 - 24ème journée - FC Sochaux-Montbéliard / AJ Auxerre». www.lfp.fr.
  8. ^ «RB Leipzig land French talent Ibrahima Konate - bundesliga.com». bundesliga.com - the official Bundesliga website. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. ^ «RasenBallsport Leipzig - Neuzugang-Ibrahima-Konate». redbulls. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. ^ «Who is Ibrahima Konate?». Bundesliga. ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ «Fortuna Dusseldorf v RB Leipzig Live Commentary & Result, 27/01/2019, Bundesliga». Goal.com. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  12. ^ «Liverpool agree deal for Konaté». BBC Sport. ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  13. ^ «Liverpool seal £36m deal for RB Leipzig defender Ibrahima Konaté». لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  14. ^ Reddy، Melissa (٢٨ی ئایاری ٢٠٢١). «Ibrahima Konate: Liverpool close to sealing transfer after triggering RB Leipzig defender's release clause». The Independent. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  15. ^ «كوناتي في أول 11 مع فان ديجك». IraqBet.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  16. ^ «Report: Mane, Salah and Keita goals see off Palace at Anfield». Liverpool F.C. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  17. ^ Jackson، Jamie (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Manchester United's Ole Gunnar Solskjær calls 5-0 thrashing 'darkest day'». The Guardian. Guardian News & Media Limited. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  18. ^ Crooks، Garth. «Garth Crooks' team of the week: Alisson, Keita, Mount, Salah, Foden». BBC Sport. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  19. ^ Hunter، Andy (٥ی نیسانی ٢٠٢٢). «Luis Díaz returns to Portugal to haunt Benfica and seal Liverpool's first-leg win». The Guardian. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  20. ^ «Liverpool FC - Ibrahima Konate called up by France». www.liverpoolfc.com (بە ئینگلیزی). لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  21. ^ Husband، Ben (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «Konate handed first France call-up as Varane's suffers more injury woe». mirror (بە ئینگلیزی). لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  22. ^ «Austria 1 France 1». BBC Sport. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  23. ^ «Ibrahima Konate's season keeps getting better with senior debut for France». This Is Anfield. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  24. ^ «Who is Ibrahima Konate?». Bundesliga. ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  25. ^ Alex Young (٢٩ی ئازاری ٢٠٢١). «Who is Ibrahima Konaté: Liverpool target is 'the new Virgil van Dijk' but has worrying injury record». Evening Standard. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  26. ^ Alex Young (٢٩ی ئازاری ٢٠٢١). «Who is Ibrahima Konaté: Liverpool target is 'the new Virgil van Dijk' but has worrying injury record». Evening Standard. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  27. ^ Alex Young (٢٩ی ئازاری ٢٠٢١). «Who is Ibrahima Konaté: Liverpool target is 'the new Virgil van Dijk' but has worrying injury record». Evening Standard. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  28. ^ «I. Konaté». Soccerway. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  29. ^ «Ibrahima Konaté». EU-Football.info. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  30. ^ «RB Leipzig 1 Borussia Dortmund 4». BBC Sport. ١٣ی ئایاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  31. ^ «RB Leipzig 0 Bayern Munich 3». BBC Sport. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  32. ^ McNulty، Phil (١٤ی ئایاری ٢٠٢٢). «Chelsea 0–0 Liverpool». BBC Sport. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  33. ^ McNulty، Phil (٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢). «Chelsea 0–0 Liverpool». BBC Sport. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  34. ^ «Liverpool 3–1 Manchester City». BBC Sport. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  35. ^ McNulty، Phil (٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢). «Liverpool 0–1 Real Madrid: Reds beaten in Paris as Vinicius Jr hits winner». BBC Sport. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.