بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆپەراسیۆنی دانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆپەراسیۆنی دانی
بەشێکە لەشەڕی عەرەب و ئیسرائیل
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨
ڕێکەوتی دەستپێکردن٩ی تەممووزی ١٩٤٨
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٩ی تەممووزی ١٩٤٨

ئۆپەراسیۆنی دانی (بە عیبری: מבצע דני) ناوێکی ئیسرائیلییە بۆ ھێرشێکی سەربازی بەرفراوانی جووەکان لە کۆتایی یەکەمین ئاگربەستی شەڕی ساڵی ١٩٤٨ بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی نێوان تێلئەڤیڤ یافا و قودس.

ئامانج و ڕەوتی پرۆسەکان

[دەستکاری]

ئامانجی ھێرشی جوو بۆ:

  • کەمکردنەوەی فشارە سەربازییەکان لەسەر گەڕەکە گەمارۆدراوەکانی جوو لە قودس.
  • داگیرکردنی ناوچەکانی نێوان تەلئەڤیڤ و قودس، واتە لۆد و ڕەملە و قەزاکانیان.
  • کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی عەرەب لە ناوچە عەرەبییەکانی نزیک تەلئەڤیڤ کە بەپێی بڕیاری دابەشکردنی فەلەستین پێویست بوو لە بەشی عەرەبی بن.

لە کۆتایی یەکەم ئاگربەست لە ١٠ی تەممووزی ١٩٤٨، گلوب پاشا فەرمانی بە ھێزەکانی بەرگریکار لە سوپای عەرەبی کرد کە «ڕێکخستن بکەن بۆ شەڕێکی ساختە» لە کاتێکدا فەرماندەی پاڵماچ یێگال ئالۆن و جێگرەکەی ئیسحاق ڕابین فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکەیان گرتە ئەستۆ لەسەر لایەنی ئیسرائیل. کۆی ژمارەی ئەو ھێزە ئیسرائیلییە نزیکەی شەش ھەزار سەرباز بووە.

قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی دانی گرتنەوەی شارەکانی لۆد و ڕەملە بوو کە دەکەوێتە سەر ڕێگای قودس لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تەلئەڤیڤ. ڕەملە یەکێک بوو لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم بزووتنەوەی جوولەکەکان. لە سەرەتای شەڕەوە چەکدارانی بەرخۆدان لە لۆد و ڕەملە ھێرشیان کردووەتە سەر ھاتوچۆی جوولەکەکان لەسەر ڕێگاکانی نزیک. ڕەملە بووە خاڵی سەرەکی بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەی جوولەکەکان، ئەمەش ھاتوچۆی ناچارکرد لە قودسەوە بۆ تەلئەڤیڤ بچێتە سەر ڕێگای بای پاسی باشوور.

قۆناغی دووەم بریتی بوو لە گرتنی قەڵاکە لە لەتروون و شکاندنی ڕامەڵڵا. ئۆپەراسیۆنەکە بە فەرماندەیی پاڵماچ بە بەکارھێنانی لیوای یەفتاح و لیوای ھارێل و لیوای زرێپۆشی ھەشتەم و دوو کەتیبەی لیوای کیریات و لیوای ئەسکەندەرۆنی ئەنجامدرا، ئۆپەراسیۆنەکە بە داگیرکردن و ئاوارەبوونی ڕەملە، لۆد و گوندەکانی دەوروبەری کۆتایی ھات.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Chaim Herzog, 'The Arab-Israeli Wars' ISBN 0-85368-367-0 (1982). page 80: 'A blow against the Arab Legion was the essence of Operation 'Danny' planned as the main Israeli offensive to be mounted on the resumption of hostilities.'