بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پاڵماخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاڵماخ
بەشێکە لەھاگانا
دامەزران١٥ی ئایاری ١٩٤١
دڵسۆزیھاگانا
ناکۆکیجەنگی جیھانیی دووەم
دامەزرێنەرئیسحاق سادە
وڵاتفەرمانڕەوایی بەریتانیا لەسەر فەلەستین
جێفەلەستین
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨
مەشقی ھێزەکانی پاڵماخ، لە نێوان ساڵانی ١٩٤٢١٩٤٩

پاڵماخ یان پاڵماچ ( بە عیبری: פלמ"ח کورتکراوەی دەستەواژەی "پلۆگۆت ماھتز" (פלוגות מחץ) بە واتای لیواکانی ھەورە تریشقە)، ھێزی لێدانی گەڕۆکە کە سەر بە ھاگانایە، سوپای نافەرمی ییشوڤ (نیشینگە جوولەکەکان) لە ماوەی ئیختیاری بەریتانیا لە فەلەستین. پاڵماخ لە ١٥ی ئایاری ١٩٤١ دامەزراوە و تا جەنگی ١٩٤٨ گەشەی کردووە و بووەتە سێ لیوای شەڕکردن و ھەروەھا یەکەکانی ئاسمانی و دەریایی و ھەواڵگری. لە نێوان ساڵانی ١٩٤١ بۆ ١٩٤٩ ١١٦٩ ئەندامی پاڵماخ کوژراون و لە نێو بەناوبانگترین پیاوەکانیدا ئیسحاق سادە، یگال ئالۆن، موشێ دایان و ئیسحاق ڕابین بوون.

پاڵماخەکان بەشدارییەکی زۆریان لە کولتوور و کەسایەتی ئیسرائیلدا کرد. ئەندامەکانی بە داگیرکردنی پۆستی سەرکردایەتی بڕبڕەی پشتی سوپای ئیسرائیلیان پێکھێناوە، ئەمە جگە لە ناوبانگیان لە سیاسەت و ئەدەب و کولتووری ئیسرائیلدا.

گەورەترین ڕۆڵی ھەبوو لە کوشتن و ئەشکەنجەدان و ئاوارەکردن و ستەمکردن و لەناوبردنی ھەزاران فەلەستینی. لەگەڵ ھەموو ئەمانەش، ڕۆڵی لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان و بۆردوومانەکاندا کە گیانی ھەزاران کەسی کوشت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]