ئاڵا تاڵەبانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵا تاڵەبانی

لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤ (تەمەن ٥٦)
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترئاڵا تاڵەبانی
پیشەسیاسەتمەدار
حیزبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
ئایینئیسلام
خزمەکانجەلال تاڵەبانی


ئاڵا تەحسین حەبیب تاڵەبانی یان ئاڵا ئەسەدی[١] (لەدایکبووی ١٩٦٤ لە کەرکووک[٢]) کەسایەتی سیاسیی ژنی کورد و سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەژیانی سێ جار بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

ئاڵا لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە زانکۆی سلێمانی خوێندوویەتی و ماستەری لە وێژەی ئینگلیزی لەو زانکۆیە بەدەستھێناوە.[٣] ئاڵا یەکێکە لە خزمەکانی جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق.[٤]

کار و سیاسەت[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٦ ئاڵا دەبێتە ئەندامی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. ئاڵا کاری مامۆستایەتی و ئەندازیاری لەدەستداوە بەھۆی کوردبوون و ڕەتکردنەوەی بەبەعسی بوون.[٥][٦] لە ساڵی ١٩٩١، ئاڵا عێراق جێدەھێڵێت بەھۆی ڕێساکانی سەددام حوسەین لە دژی سیاسەتی کوردی. ئالا لە بەریتانیا دبلۆمای لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئوپسالا بەدەستھێنا.[٣]

لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسەین، ئالا لەگەڵ چالاکوانی عێراقی زەینەب سوەیج دەگەڕێنەوە عێراق.[٥] ئاڵا گرووپێک دادەمەزرێنێت بەناوی یەکێتیی ژنانی کورد (دواتر وەک ڕێکخراوی ژنان بۆ ئازادی عێراق ناسرا). ھەروەھا بووە یەکێک لە ھاودامەزرێنەرانی ئەنجومەنی باڵای خانمانی عێراقی.[٧][٨] ئاڵا لەدژی بڕیاری ١٣٧ی ئەنجومەنی کاتی حوکمڕانی عێراقی وەستایەوە، کەئەگەر ئەو یاسایە دەرچووبایە کێشەی بۆ مافەکانی ژنان لە عێراق دروستدەکرد و ڕۆڵی ژنانیان کەمدەکردەوە.[٥]

ئاڵا لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک یەکێک لە ئەندامانی ھاوپەیمانی کوردستانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی کاتی عێراق ھەڵبژێردرا. لەھەمان ساڵدا، لەھەڵبژاردنی ئەنجموونەی نوێنەرانی عیراق جارێکی دیکە ئەندامییەتی بردەوە. لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٠، ئاڵا جارێکی دیکە بوویەوە ئەندام پەرلەمان.[٣] دواتریش لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٤ بووە یەکەم ژن لە شاری کەرکووک بتوانێت بەدەنگی خەڵک بچێتە پەرلەمانی عێراق.[٩] لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش وەک نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دیاریکرا.[١٠][١١] دواتر لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەسەر لیستی لیستی ھاوپەیمانی بەغدا خۆی کاندید دەکاتەوە[١٢] بۆ جاری سێیەم دەبێتەوە ئەندام پەرلەمانی عێراق.[١٣][١٤] دەنگدانەوەی ئاڵا دوور لەلایەنێکی کوردی دەنگدانەوەی بەخۆیدا ھێنا و لەپەڕەی فەیسبووکەکەی ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەو خۆی کاندیدکردووە بە پرسکردن بەماڵی تاڵەبانی.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=40201&Jor=1
  2. ^ ئ ا ئاڵا تاڵەبانی: بە راوێژ لەگەڵ ماڵی مام جەلال خۆم کاندیدکردووە، ماڵپەڕی ڕووداو، 22-02-2018.
  3. ^ ئ ا ب Dougherty, Beth K.; Ghareeb, Edmund A. (2013). Historical Dictionary of Iraq. Scarecrow Press. p. 604. ISBN 978-0-8108-7942-3.
  4. ^ "Row breaks out in Iraq over Kurdistan flag on Talabani coffin". NRT News. Retrieved 5 November 2017. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا ب Caballero, María Cristina (18 November 2004). "Dispatches from Iraq's feminist front". Harvard Gazette. Archived from the original on 19 November 2004. Retrieved 5 November 2017. ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Griffiths, Robert J. (2005). Developing World 06/07. McGraw-Hill Higher Education. p. 211. ISBN 978-0-07-320964-7.
  7. ^ Moghadam, Valentine M. (2007). From Patriarchy to Empowerment: Women's Participation, Movements, and Rights in the Middle East, North Africa, and South Asia. Syracuse University Press. p. 336. ISBN 978-0-8156-3111-8.
  8. ^ Akbarzadeh, Shahram; MacQueen, Benjamin (2008). Islam and Human Rights in Practice: Perspectives Across the Ummah. Routledge. p. 74. ISBN 978-1-134-05926-3.
  9. ^ "The only woman in Kirkuk who won by popular vote". Kirkuk Now. 21 May 2014. Retrieved 5 November 2017. ٢٠ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "MP Urges Iraqi Council of Representatives to Recognize PKK as Opposition Force in Iraq". Washington Kurdish Institute. 14 December 2015. Retrieved 5 November 2017. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٠ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ ئاڵا تاڵەبانی: شیعەبوون تاوان نییە، کوردستان ٢٤، June 04-2017.
  12. ^ ئاڵا تاڵەبانی و سروە عەبدولواحید باجی ھەڵگەڕانەوە لە نەتەوەکەیان دەدەن، باس نیوز، 25/05/2019.
  13. ^ Iraqi parliament votes in new committee members، کوردستان ٢٤ بە زمای ئینگلیزی، November 10-2018.
  14. ^ ئاڵا تاڵەبانی ڕوونکردنەوە لەسەر سەردانەکەی بەرھەم ساڵح دەدات و دەڵێ " سلێمانی بەشێکە لە عێراق " سرووشتییە سەردانی بکات ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، پەیامنێر، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩.