ئاگربەستی غەززە ٢٠٢٣
| ئاگربەستی غەززە ٢٠٢٣ | |
|---|---|
| بەشێکە لە | شەڕی ئیسرائیل و حەماس |
| دامەزران | ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ |
| وڵات | ئیسرائیل، دەوڵەتی فەلەستین |
| جێ | کەرتی غەززە |
| کاتی ڕوودان | ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ |
ئاگربەستی غەززە لە ٢٠٢٣ یان ئاگربەستی نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و ئیسرائیل ٢٠٢٣ ئاگربەستێکی کاتییە کە لە شەڕی بەردەوامی نێوان لایەنەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە غەززە و ئیسرائیل ڕوویدا. ھەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر وەستاندنی شەڕ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ کە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستپێدەکات، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بەو مەرجەی بارمتەی زیاتر ئازادبکرێن.[١] [٢] لە ڕێککەوتنی ئاگربەستدا مەرجی ئازادکردنی ٥٠ دەستبەسەرکراوی غەززە لە بەرامبەر ١٥٠ زیندانی فەلەستینی کە لە ئیسرائیل دەستبەسەرکراون، دیاری کراوە. ھەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە اتی ئاگربەستدا ڕێگە بە ھاتنە ناوەوەی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بدەن.[٣] [٤] [٥] [٦] تا کۆتایی ٢٦ی ئەم مانگە، حەماس ٤١ دەستبەسەرکراوی ئازاد کردبوو، ئیسرائیلیش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا ٧٨ زیندانی فەلەستینی ئازاد کرد.[٧] [٨]
پێش کۆتایی ھاتنی ڕۆژی چوارەم، قەتەر ڕای گەیاند کە ڕێککەوتنێک کراوە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ دوو ڕۆژی نوێ بە ھەمان مەرجەکانی پێشوو.[٩] [١٠] پێش کۆتاییھاتنی ڕۆژی شەشەم، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕۆژی پێنجشەممە ڕای گەیاند، ھەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ ڕۆژی حەوتەم. تا کۆتایی ڕۆژی حەوتەم، سوپای ئیسرائیل بەردەوام بوو لە بۆردوومانکردنی ھەموو ناوچەکانی غەززە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Israel-Hamas truce deal: All that you need to know». قناة الجزيرة الإنجليزية. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «إسرائيل وحماس تتفقان على إطلاق رهائن وسجناء خلال هدنة مدتها أربعة أيام». فرنسا 24. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Massoud، Bassam؛ Rose، Emily (٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «Israel, Hamas agree 4-day truce for hostage release and aid into Gaza». رويترز. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Qatar announces Israel-Hamas truce-for-hostages deal that would pause Gaza fighting, bring more aid». أسوشيتد برس. ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Here's What We Know About the Israel-Hamas Deal (Published 2023)». نيويورك تايمز. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «حماس: تسلمنا قائمة الأسرى المقرر الإفراج عنهم الاثنين». وكالة الأناضول. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ John، Tara؛ Izso، Lauren؛ Michaelis، Tamar؛ Tanno، Sophie (٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «Who are the hostages released on Friday?». سي إن إن. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «بعد اكتمال المرحلة الثانية ترقب الإفراج عن مزيد من الرهائن والأسرى في ثالث أيام هدنة إسرائيل وحماس». مونت كارلو الدولية. ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «قطر: التوصل إلى اتفاق لتمديد الهدنة الإنسانية في قطاع غزة يومين إضافيين». آر تي. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «التوصل إلى اتفاق لتمديد الهدنة ليومين إضافيين في قطاع غزة». العربية.نت. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.