بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شوێنە پیرۆزەکان لەئیسلامدا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروستکردنی وتارێکی نوێ لەڕێگەی سندووقی دروستکردنی وتارەوە لە پەڕەی دەستپێک.
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٥٩، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢

شوێنە پیرۆزەکان لەئیسلامدا یان سێ حەڕەمەکە سێ شوێنی پەرستشن کە پێگە و پیرۆزیان لەشوێنەکانی تر زیاترە لەلای موسڵمانان، ئەوانیش بە ڕیزبەنیدی بریتین لە مزگەوتی حەرام لە مەککە دواتر مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە دواتر مزگەوتی ئەقسا لە قودس.

مزگەوتی حەرام

مزگەوتی حەرام

مزگەوتی حەرام گەورەترین مزگەوتە لەسەر زەوی و پیرۆزترین و گرینیگترین مزگەوتە لەلای موسڵمانان، قیبلەی موسڵمانانە و لەنوێژدا ڕوو لە کەعبە دەکەن کە دەکەوێتە ناوەڕاستی مزگەوتەکەوە، ئاوی زەمزەم و مەقامی ئیبراهیم لەخۆدەگرێت، نوێژکردن تێیدا بە سەد هەزار نوێژە. موسڵمانان بۆ حەجکردن ڕویتێدەکەن.[١][٢]

مزگەوتی پێغەمبەر

مزگەوتی پێغەمبەر

دووەم گەورەترین و گرینگترین مزگەوتە لەلای موسڵمانان، لەلایەن پێغەمبەر محەممەد و هاوەڵانیەوە دروستکراوە، نوێژکردن تێیدا بە هەزار نوێژە، گۆڕی پێغەمبەر و ئەبووبەکری سدیق و عومەر کوڕی خەتتابی تێدایە.[٣][٤]

مزگەوتی ئەقسا

مزگەوتی ئەقسا سێیەم پیرۆزترین و سێیەم گرینگترین مزگەوتە لەلای موسڵمانان ، دووەم مزگەوتە لەسەر زەوی دروستکرابێت لەدوای مزگەوتی حەرام، و یەکەم قیبلەی موسڵمانانە.[٥][٦]

سەرچاوەکان

  1. ^ پرێس، قەڵەم. «10 زانیاری زۆر گرنگ لەسەر كەعبەی پیرۆز». قەڵەم پرێس. لە 2022-03-15 ھێنراوە.
  2. ^ «Muslimguide.Se/ ژیانی پێغەمبەران». www.muslimguide.se. لە 2022-03-15 ھێنراوە.
  3. ^ «::www.muslimguide.se::حەج و عومرە::دليل الحج والعمرة ::». hajj.muslimguide.se. لە 2022-03-15 ھێنراوە.
  4. ^ «دەربارەی مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام چی دەزانیت؟». Zarnews : زارنیوز (بە ئینگلیزی). لە 2022-03-15 ھێنراوە.
  5. ^ «کێ مزگەوتی ئەقسای دروستکردووە؟». کێ مزگەوتی ئەقسای دروستکردووە؟ (بە کوردی). 2022-03-15. لە 2022-03-15 ھێنراوە.
  6. ^ «گرنگی و پێگەی قودس بەلای موسڵمانانەوە چیە؟ وە ئایا جولەكە هیچ مافێكیان هەیە تیایدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان». walamakan.com. لە 2022-03-15 ھێنراوە.