کەشتیگەلی ئازادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 32°38′28″N 33°34′02″E / 32.64113°N 33.56727°E / 32.64113; 33.56727

کەشتی ماڤی مەڕمەڕە کاتێک لە ئیستەنبوڵ دەردەچێت

کەشتیگەلی ئازادی، پێک هاتبوو لە شەش کەشتی، دوو کەشتی دامەزراوەی فریاکەوتنی تورکی لە خۆئەگرت، و یەکێک لەو دوو کەشتیە (ماڤی مەڕمەڕە) بوو و لەگەڵ کەشتییەکی تر بە دارایی کوەیتی و جەزائیری بەڕێوە دەبرا، و سێ کەشتی تریان سەر بە هەڵمەتی ئەوروپی بوون بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر غەززە و هەڵمەتی کەشتی سویدی و هەڵمەتی کەشتی یۆنانی و ڕێکخراوی غەززەی ئازاد، ئەم کەشتیانە هەڵگری کەرەستەی فریاکەوتن و یارمەتی مرۆڤایەتی بوون، هاوکات لەگەڵ نزیکەی ٧٥٠ چالاکەوانی یاسایی و سیاسی، لە نێویاندا ڕۆژنامەنووسەکانی دەزگای ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتییەکان هەبوون، کاروانەکە ئامادەکرا و ڕێکخرا لەلایەن کۆمەڵە و کەسە ئۆپۆزسیۆنەکانی گەمارۆی ئیسرائیلی سەپێنراو بە سەر کەرتی غەززەدا لە ساڵی ٢٠٠٧و و هاوسۆزەکان لەگەڵ میللەتەکەدا، و لە پێشەوەی ڕێکخەرەکانی ئەم گەشتەی کەشتیگەلی ئازادی دامەزراوی فریاکەوتنی تورکی بوو.

کەشتیگەلەکە بەڕێکەوت لە بەندەری دەوڵەتە جیاوازەکانی باشووری ئەورووپا و تورکیاو، و خاڵی بەیەک گەیشتنیان شاری لیماسول بوو لە باشووری قوبرس، پێش ئەوەی بەڕێ بکەون بەرەو غەززە، کەشتیگەلەکە دەرچوو بە ئاڕاستەی کەرتی غەززەدا لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٠، بە هەڵگری دە هەزار تەن پێداویستی و یارمەتی، و سەدان چالاکەوانی هەوڵدەر بۆ شکاندنی گەمارۆکە کە دەگەیشتە ساڵی سێیەمی.

کەشتی و کەسە بەشداربووەکان[دەستکاری]

کەشتییە بەشداربووەکان[دەستکاری]

هەشت کەشتی بەشدارییان کرد لە کەشتیگەلی ئازادییدا لە زۆربەی دەوڵەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەرەبی و ئەوروپییەوە، و دوو کەشتیان بە هۆی تەکنیکییەوە لەکارکەوتن، و تەنها شەش کەشتی بەڕێکەوتن بۆ شکاندنی گەمارۆکە، و ئەمەش هەشت کەشتییە بەشداربووەکەن؛

  • ماڤی مەڕمەڕە[١]
  • غەززە
  • شلنجەر ١[٢]
  • شلنجەر ٢
  • ئلیفزێری میزۆجیۆس
  • سفێندۆنی
  • دیڤن وات
  • ئێم ڤی ڕاشیل کۆری'[٣]

دیارترین کەسایەتییە بەشداربووەکان[دەستکاری]

کۆمەڵێکی زۆر کەسایەتی بەشداربوون بۆ شکانی گەمارۆکە لە ٥٠ دەوڵەتی جیاوازەوە، و لە دیارترین بەشداربووەکانی ئەندامەکانی پەرلەمانی ئەورووپی و ئەڵمانی و ئیتاڵی وئێرلەندی بوون، و ئەندامانی تر لە پەرلەمانی تورکی و میسری و کوەیتی و مەغریبی و جەزائیری و ئوردنی، و هەروەها ئەندامە عەرەبەکانی کەنیستی ئیسڕائیلی، و لەگەڵ زیاتر لە ٧٥٠ کەسایەتی چالاکەوان لە بواری یاساییدا و چەندیین ڕۆژنامەوان، و ئەمەش بە گەورەترین هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دادەنرێت لە دژی گەمارۆی سەپێنراو بەسەر کەرتی غەززەدا، و هەروەها بە گەورەترین هەڵمەت دادەنرێت بۆ شکاندنی گەمارۆکە.[٤]

ئامادەکارییەکان[دەستکاری]

لەسەر ئاستس فەلەستینی[دەستکاری]

ئامادەکارییەکان لە کەرتی غەززە بەردەوام بوو یۆ پێشوازیکردنی کەشتیگەلەکە کە هەوڵی شکانی گەمارۆی سەپێنراوی ئیسڕائیلی ئەدا لەسەر غەززە، لیژنەی پێشوازی (کەشتی شکانی گەمارۆ)ی سەر بە بزوتنەوەی حەماس هەستا بە ڕێکخستنی ئامادەسازییەکان، وا پلان دانرابوو کە نزیکەی ١٠٠ بەلەمی فەلەستینی دەربچن بۆ پیشوازی کەشتیگەلەکە لە دەریادا.

و ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی حکومتی پیشوو و یەكێک لە گەورە سەرکردەکانی حەماس داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە یارمەتی ئەو کەشتیە بدەن کە بەرەو غەززە ئەڕوات.

چالاکەوانەکانی کەشتی ماڤی مەڕمەڕە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەرگری لە هێرشەکەی ئیسرائیل

لەسەر ئاستی ئیسڕائیلی[دەستکاری]

ئیسڕائیل ئاگاداری دا کە هێز بەکاردەهێنێت بۆ ڕێگرتن لە کاروانەکە، و چالاکەوانەکانی سەری دەرئەکات، و قسەکەرێک بە ناوی سوپای ئیسڕائیلیەوە وتی، کە کەشتییە جەنگییە ئیسرائیلییەکان کەوتونەتە جوڵە بەرەو دەریا بۆ ڕێگرتن لە کەشتییەکان، و ڕێ گرتن لەوەی بگات بە غەززە و گەمارۆکەی بشکێنێت.[٥]

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئیفگدۆر لیبەرمان ووتی؛ کەوا وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ وەستانی کەشتیگەلەکە هەرچییەک باجەکەی بێت.

دەست درێژی کردنە سەر کەشتییەکە[دەستکاری]

لە بەرەبەیانی ٣١ی ئایاری ٢٠١٠ لە دوای سەعات چواری بەیانی، هێرش کرایە سەر کەشتیگەلی ئازادی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا لەلایەن هێزەکانی ئیسڕائیلەوە، نۆ کەس بوونە قوربانی و زیاتر لە ٢٦ کەس برینداربوون، لە رووداوێکدا کە زۆربەی سەرچاەکان وەسفیان کرد بە (کوشتارگە) و (تاوان) و (تیرۆریستی دەوڵەت). هێزە تایبەتەکانی ئیسڕائیل هەستان بە جێبەجێکردنی کردارەکە، کە گاز و فیشەکی زیندوویان تێدا بەکار هێنا، و شایەتەکان لەسەر کەشتی ماڤی مەڕمەڕەی تورکی ئەگێڕنەوە کە کە هێزە ئیسڕائیلییەکان هەستان بە لاوازکردنی پەخش تا ڕاگەیاندنەکان نەتوانن ڕووداوەکە بگوێزنەوە بۆ جیهان، و هەوڵیاندا لە ڕێگەی پەتەوە شۆڕ ببنەوە بۆ سەر پشتی کەشتییەکە و بەڵام چالاکەوانەکان توانیان پەتەکان دوور بخەنەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە سوپای ئیسرائیلی بگرن بێتە سەر پشتی کەشتییەکە، سوپای ئیسڕائیلی فڕۆکە و بۆمبی دەنگی و فیشەکی زیندووی بەکارهێنا[٦] ، بە تایبەت لەسەر ژووری پەخش، تا سەربازەکان بتوانن دەست بگرن بەسەر کەشتییەکەدا.

کاردانەوەی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

خۆپیشاندان لە سوید، دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتیگەلی ئازادی

کاردانەوەکان هەمەجۆر بوون هەندێک دەوڵەت هەستان بە کێشانەوەی باڵیۆزەکانیان یان بانگ کردنەوەیان لە ئیسرائیل، لەوانەی باڵیۆزەکانیان بانگ کردەوە دانمارک و سوید و یۆنان و ئیسپانیا و فەڕەنسا و تورکیا و میسر بوون و ژمارەیان حەوت دەوڵەت بوو، و ئەو دەوڵەتانەی باڵیۆزەکانیان کێشایەوە لە ئیسرائیل چوار دەوڵەت بوون کە ئەوانیش تورکیا و ئیکوادۆر و باشووری ئەفریقا و نیکاراگوا بوون.

و زۆر لە وڵاتەکانی ئەمریکای لاتینی سەرزەنشتی هێرشەکەیان کرد لەوانە؛ ئارجەنتین و بۆلیڤیا و بەڕازیل و فێنێزوێلا و کووبا و چیلی و نیکاراگوا، و هەروەها لە نێو دەوڵەتەکانی یەکێتی ئەوروپادا سەرزەنشتی هێرشەکە کرا لەوانە؛ ئیسپانیا و یۆنان و فەڕەنسا و سوید و دانمارک و ئەڵمانیا و ڕووسیا و بەریتانیا، و هەروەها سەرزەنشتێکی گەورە کرا لەلایەن دەوڵەتەکانی جیهانی عەرەبییەوە لەوانە فەلەستین و ئوردن و عومان و قەتەر و سووریا و لوبنان و میسر و سوودان و توونس. هاوکات لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی حکومی و نا حکومی و ئەنجومەنی مافی مرۆڤی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.

کەشتیگەلەکە دوای کۆتایی گەشتەکە[دەستکاری]

زۆربەی سەرچاوەکان لەو باوەڕەدان کە گەشتی کەشتیگەلی ئازادی خاڵێکی نوێی پێکهێنا لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمەش بە هۆی ئەو کاردانەوانەی هەیبوو لەسەر پەیوەندی تورکی ئیسرائیلی، و زیادبوونی ڕۆڵی تورکیا لە ناوچەکەدا.

کەشتیگەلی ئازادی دووەم[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١١ کۆمەڵێکی تر کەشتی لە یۆنان و کورسیا کەوتنە جوڵە و بەشداربووەکانی ئەم کەشتییە لە ٢٢ دەوڵەتەوە هاتبوون لەوانە ئێرلەندا و نۆرویژ، و کەشتییەکە چەندین کەرەستەی یارمەتی و پێداویستی لە خۆ ئەگرت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ BBC News: Deaths as Israeli forces storm Gaza aid ship - ڕێکەوتی گەیشتن: 31 مايو 2010.
  2. ^ freegaza.org: As American as Apple Pie ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ڕێکەوتی گەیشتن: 31 مايو 2010.
  3. ^ ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، [https://web.archive.org/web/20200413133256/http://www.freegaza.ps/ar/more.php?view=79YOcy0nNs3Du69tjVnyyumIu1jfxPKNuunzXkRpKQNzUwd8TTTG ئەرشیڤ کراوە. لیژنەی نەتەوەیی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەمارۆ، ڕێکەوتی گەیشتن: 31 مايو 2010.
  4. ^ ئیخوان ئۆن لاین.
  5. ^ CNN عەرەبیە: فەرمانەکانی سوپای ئیسرائیلی
  6. ^ "19 جەزیرە نیت". Retrieved 3ی Octoberی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.