کتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کتێبە ئاسمانییەکان، بە پێی ئیسلام ئەو کتێب و پەیامانەن کە خوا دایبەزاندوون بۆ پێغەمبەر و نێردراوەکانی، وەک لە قورئاندا هاتووە؛ إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإْسْحَقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا (نیسا:١٦٣) (کوردی: به‌ڕاستی ئێمه نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌ر وه‌کو چۆن نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه‌، هه‌روه‌ها نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و (هه‌ندێک) له کوڕانی یه‌عقوب و عیسا و ئه‌یوب و یونس و هاروون و سوله‌یمان، زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه.) [١]

باوەڕبوون بە کتێبە ئاسمانییەکان[دەستکاری]

باوەڕبوون بە کتێبە ئاسمانییەکان لە ئیسلامدا یەکێکە لە پایەکانی باوەڕ، وەک لەم ئایەتەدا هاتووە؛ "و الذين يؤمنون بما أُنزل إليك وما أُنزل من قبلك وبالآخرة هم يوقنون"، [٢] واتە؛ (له هه‌مان كاتدا) ئه‌وانه باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌و (په‌یامه‌ی) كه بۆ تۆ (ئه‌ی محمد) دابه‌زێنراوه و به‌و په‌یامانه‌ش كه بۆ (پێغه‌مبه‌رانی‎ پێش تۆ) دابه‌زێنراوه‌، دڵنیاش ده‌بن كه ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت.

باوەڕبوون بە کتێبەکان چوار بوار دەگرێتەوە؛

  • یەکەم؛ باوەڕبوون بەوەی کە بەڕاستی دابەزینیان لای خواوەیە.
  • دووەم؛ باوەڕبوون بەوانەی ناوەکانیان ئەزانرێت وەک؛ قورئان کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەری ئیسلام، و زەبوور دابەزیووە بۆ داوود و ئینجیل دابەزیووە بۆ عیسا و تەورات دابەزیووە بۆ موسا و سوحفی ئیبراهیم، و هەروەها باوەڕبوون بەو کتێبانەی ناوەکانیان نازانرێت.
  • سێیەم؛ بەڕاست دانانی ئەوەی ڕاستە لە هەواڵەکانیان، وەک هەواڵەکانی قورئان، و ئەو هەواڵانەش کە نەگۆڕاوون یان دەستکاری نەکراون لە کتێبەکانی پێشوو.
  • چوارەم؛ کردەوەکردن بەو حوکمانەی کە هەڵنەوەشێنراوەتەوە تیایاندا، ڕازی بوون و مل کەچبوون پێیان.

ئەو کتێبانەی لە قورئاندا ناویان هاتووە[دەستکاری]

یەکەم/ زەبوور[دەستکاری]

زەبوور ئەو کتێبەیە کە خوا بۆ داوودی دابەزاندووە وەک لەم ئایەتەدا هاتووە؛إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإْسْحَقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا (نیسا:١٦٣) (کوردی: به‌ڕاستی ئێمه نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌ر وه‌کو چۆن نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه‌، هه‌روه‌ها نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و (هه‌ندێک) له کوڕانی یه‌عقوب و عیسا و ئه‌یوب و یونس و هاروون و سوله‌یمان، زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه.) [٣]

دووەم/ تەورات[دەستکاری]

بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی تەورات ئەو کتێبەیە کە بۆ موسا دابەزێنراوە، کە کتێبەکی مەزن بووە و ڕوناکی و ڕێنمایی لە خۆ گرتووە، لە قورئاندا دەربارەی هاتووە؛

  • إِنَّا أَنزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ يَحْكُمُ بِهَا النَّبِيُّونَ الَّذِينَ أَسْلَمُواْ لِلَّذِينَ هَادُواْ وَالرَّبَّانِيُّونَ وَالأَحْبَارُ بِمَا اسْتُحْفِظُواْ مِن كِتَابِ اللّهِ وَكَانُواْ عَلَيْهِ شُهَدَاء فَلاَ تَخْشَوُاْ النَّاسَ وَاخْشَوْنِ وَلاَ تَشْتَرُواْ بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلاً وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ (مائیدە:٤٤) (کوردی: به‌ڕاستی ئێمه کاتێک ته‌وراتمان نارده خواره‌وه ڕێنموویی تیادا بوو، نوور و ڕووناکیش بوو، ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که هه‌میشه ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بوون حوکمی ئه‌وانه‌یان پێده‌کرد که ببونه جوله‌که‌، هه‌روه‌ها زانا په‌روه‌ردگار ناسه‌کانیان و زانا شه‌رع ناسه‌کانیشیان، حوکمیان ده‌کرد به‌وه‌ی داوایان لێکرابوو بیپارێزن، که ئه‌ویش کتێبی خوا (ته‌وراته‌).) [٤]
  • ثُمَّ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ تَمَامًا عَلَى الَّذِيَ أَحْسَنَ وَتَفْصِيلاً لِّكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لَّعَلَّهُم بِلِقَاء رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ (ئەنعام:١٥٤) (کوردی: پاشان کتێبی ته‌وراتمان به موسا به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی نازو نیعمه‌تی ته‌واو بڕژین به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که به‌چاکی پیاده‌ی ده‌کات و جیاکه‌ره‌وه و ڕوون که‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێک بێت و ڕێنموویی و میهره‌بانیش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن به‌گه‌یشتنه‌وه‌یان به په‌روه‌ردگاریان.) [٥]

و خوا لە قورئاندا ئاماژە بەوە دەکات کە تەورات دەستکاری کراوە و تێکدراوە، لەبەرئەوە جارێکی تر خوا پێغەمبەر عیسای ناردووە بۆ ڕێنمایی کردنی یەهود بۆ ڕاستیەکان جارێکی تر.

سێیەم/ ئینجیل[دەستکاری]

بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی، ئینجیل ئەو کتێبەیە کە خوا دایبەزاندووە بۆ مەسیح (عیسا) وەک تەواوکەرێک بۆ تەورات، و پاڵپشت کردنی و بانگەواز کردن بۆ پەرستنی خوا بە بێ هاوەڵ.

بەڵام ئینجیل بە پێی بیروباوەری مەسیحی کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکانە و تەورات و ئنجیل ئەگرێتەوە، و چوار ئینجیل هەیە؛

  1. ئینجیلی یوحەنا
  2. ئینجیلی مرقس
  3. ئینجیلی مەتتا
  4. ئینجیلی لووقا
پایەکانی باوەڕ

خوا لە قورئاندا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئینجیل گۆڕانکاری و دەسنکاری تێدا کراوە، لەبەر ئەوە پێغەمبەرمحەمەدی ناردووە بۆ ڕێنماییکردنەوەی خەڵک جارێکی تر.

چوارەم/ قورئانی پیرۆز[دەستکاری]

قورئان، ووتە و گوڤتاری خوایە، خوا لەسەر ڕاستیەکان پێی ئەدوێت و دایبەزانووە بۆسەر پێغەمبەر محەمەد، و باوەڕداران باوەڕی تەواویان پێیەتی و بە ووتەی خوای ئەزانن.

و بە پێی بیروباوەری ئیسلامی قورئان دوایین کتێبی ئاسمانییە، لە هەموویان درێژتر و کشتگیرترە، دەربارەی قورئان چەند ئایەتێک لە قورئاندا هاتووە؛

  • وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ عَمَّا جَاءكَ مِنَ الْحَقِّ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا وَلَوْ شَاء اللّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَـكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَآ آتَاكُم فَاسْتَبِقُوا الخَيْرَاتِ إِلَى الله مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (مائیدە:٤٨) (کوردی: ئێمه قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه‌، ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موویاندا.)[٦]
  • وَمَا كَانَ هَذَا الْقُرْآَنُ أَنْ يُفْتَرَى مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ الْكِتَابِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (یوونوس:٣٧) (کوردی: وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه داڕێژرا بێت و هه‌ڵبه‌سترا بێت جگه له‌خوا، به‌ڵکو ڕاستی و ڕه‌وانی کتێبه ئاسمانیه‌کانی پێش خۆشی دووپات ده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕوونکه‌ره‌وه‌ی بیرو باوه‌ڕو ئه‌رکه‌کانه‌، به‌ڕاستی هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌م قورئانه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه‌.) [٧]
  • لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِأُولِي الْأَلْبَابِ مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَى وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (یووسوف:١١١) (کوردی: ه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه قسه‌و باسێك بێت هه‌ڵبه‌سترابێت، به‌ڵکو به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌یه که له پێش خۆیه‌وه هاتووه (ته‌ورات و ئینجیل) و ڕوونکه‌ره‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی پێویسته له‌ئایندا، ڕێنمومیی و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.) [٨]

و قورئان پارێزراوە لە هەر دەستکاریکردن و تێکدان و گۆڕانکارییەک و هەموو جیهانی ئیسلامی یەک نوسخەی قورئان کۆیان دەکاتەوە تا ئێستا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سورەتی نیسا، ئایەتی ١٦٣
  2. ^ سورەتی بەقەڕە، ٤
  3. ^ سورەتی نیسا، ئایەتی ١٦٣
  4. ^ سورەتی مائیدە، ٤٤
  5. ^ سورەتی ئەنعام، ١٥٤
  6. ^ سورەتی مائیدە: 48
  7. ^ سورەتی يونس: 37
  8. ^ سورەتی يوسف: 111