ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩٢٦)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دووەمین ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩٢٦)
ڕێکەوت تشرینی یەکەمی ١٩٢٦
شوێن سەڵماس، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ئەنجام بردنەوەی ئێران
  • ھەڵھاتنی سمکۆی شکاک بەرەو عێراق
  • تیرۆر کردنی سمکۆ
تێبنی بەشێک لە سەربەخۆییخوازیی کوردان لە ئێران
شەرکەرەکان
کوردستان ھۆزەکانی شکاک
کوردستان ھۆزی ھەرکی
کوردستان ھۆزی بەگزادە
ئێرانی پەھلەوی
ھێزی ئاشوورییەکان
خۆبەخشە ئاشوورییەکان
سەرکردەکان
سمکۆی شکاک
حاجی ئاغا

ساڵحە ڕەش

ڕەزاشا
ئاغا پەترۆس
مەلیک خوشەبا
مالیک یاقۆ

دووەمین ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک ڕاپەڕینێکی کورتخایەنی کوردی بوو لە دژی بنەماڵەی پەھلەویی ئێران لە ساڵی ١٩٢٦، بە سەرکردایەتی سمکۆی شکاک سەرۆک عەشیرەتێکی کورد لە عەشیرەتی شکاک.

سەرەتا[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩١٩ سمکۆی شکاک یەکەم ڕاپەڕینی بە پشتیوانی دەرەکی لە دژی حکومەتی ئێران دەست پێکرد. دوای سێ ساڵ ڕاپەڕینەکەی شکستی ھێنا، بەڵام لە ساڵی ١٩٢٤ ڕەزاخان لێی خۆش بوو،[١] و لە ئاوارەیی گەڕایەوە ئێران. کاتێک ڕەزاخان لە ساڵی ١٩٢٥ بوو بە ڕەزا شای ئێرانی پەھلەوی، ساڵی دواتر سمکۆ لەگەڵ حاجی ئاغای ھەرکی و سەرۆک ھۆزەکانی عەشیرەتی بەگزادە ھاوپەیمانی پێک ھێنا،[٢] کۆنترۆڵی ھۆزەکەی خۆی وەرگرتەوە و ڕاپەڕینێکی دیکەی دەستپێکرد.[٣][٤][٥]

ڕاپەڕین[دەستکاری]

ڕووبەڕووبوونەوەی کورتی سەربازی لە تشرینی یەکەمی ١٩٢٦[٦] لە سەڵماس دەستی پێکرد، و ڕاپەڕیوە کوردەکان گەمارۆی شارەکەیان دا. دوای ماوەیەکی کەم، ھێزەکانی ئێران لە ورمێ و شەرەفخانە و خۆییەوە ڕەوانەی ھیزەکانی سمکۆ کران و شکستیان بە ھێزەکانی ھێنا. لە کاتی شەڕکەدا نیوەی سەربازە شکاکەکانی سمکۆ، خیانەتیان لە سمکۆ کرد و ڕوویان لە سەرکردەی پێشووی ھۆزەکە کردەوە، بە ناچاری سمکۆ ھەڵھات بۆ عێراق و لە ناوچەی بارزان گیرسایەوە.[٧]

دواتر[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٢٦ ڕاپەڕینێکی تری خێڵەکی کورد لە پارێزگای کوردستان ڕوویدا.[٨] یاخیبوون و کۆچی وەرزیی کورد لە کۆتایی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، لەگەڵ گرژییە درێژخایەنەکانی نێوان تاران و ئەنقەرە، بووە ھۆی پێکدادانی سنووریی و تەنانەت دزەکردنی سەربازی لە ھەردوو خاکی ئێران و تورکیادا.[٩] لە ساڵی ١٩٣٠ فەرماندەی سوپای ئێران ژەنەڕاڵ حەسەن موقەدەم نامەیەکی بۆ سمکۆ نارد کە ئەوکات ھەر لە عێراق بوو، و بانگھێشتی کرد بۆ کۆبوونەوەیەک لە شارۆچکەی شنۆ. سمکۆ دوای ڕاوێژ لەگەڵ ھاوڕێکانی، لەگەڵ خورشید ئاغا ھەرکی بەرەو شنۆ دەچن و بانگھێشتی ماڵی فەرماندەی سوپا، عەقید نەورۆزی کران و پێیان گوترا چاوەڕێی ژەنەڕاڵی ئێران بکەن، عەقید نەورۆزی سمکۆی ڕازی کرد کە بچێتە دەرەوەی شارۆچکەکە بۆ پێشوازیکردن لە ھاتنی ژەنەڕاڵ، بەڵام ئەمە تەڵەیەک بوو و ئێوارەی ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٣٠ سمکۆ کەوتە بۆسەیەک و کوژرا.[١٠][١١][١٢]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "سمكۆی شكاك رێبوارێك بەدوای دەوڵەتی كوردییەوە |" (بە ئینگلیزی). 2021-06-22. Retrieved 2023-12-28.
  2. ^ See:

    * Entessar, Nader (2010). Kurdish Politics in the Middle East. Lanham: Lexington Books. p. 17. ISBN 978-0-7391-4039-0. OCLC 430736528.
  3. ^ Smith, Benjamin (2009). "Land and Rebellion: Kurdish Separatism in Comparative Perspective" (PDF). Working Paper: 11.
  4. ^ "Lênihêrînek li ser şoreşa mezin a Simkoyê Şikak". Kurdpa (kurdpa.net) (بە kt). 2013-02-19. Retrieved 2023-12-28.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link)
  5. ^ "سمكۆ ئاغای شكاك ناسیۆنالیستێكی ئازاو بیرفراوان بوو". www.sharpress.net. Retrieved 2023-12-28.
  6. ^ McDowall, David (2004-05-14). A Modern History of the Kurds (بە ئینگلیزی). I.B.Tauris. p. 221. ISBN 978-1-85043-416-0.
  7. ^ "Simkoyê Şikak; Şoreşgêrekî serxwebûnxwaz". KURDŞOP (kurdshop.net) (بە kt). 2023-07-20. Retrieved 2023-12-28.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link)
  8. ^ Arfa, Hassan (1966). The Kurds: An Historical and Political Study. London: Oxford University Press. p. 64. OCLC 463216238.
  9. ^ Schofield, Richard N. (15 December 1989). Boundaries v. With Turkey. Encyclopædia Iranica. New York: Columbia University.
  10. ^ "93 sal derbas bûn, lê Kurd qet Simkoyê Şikak ji bîr nakin". www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. Retrieved 2023-12-28.
  11. ^ "لە ساڵوەگەری شەهیدکرانی سمکۆی شکاکدا". ڕۆژپڕێس | Rojpress (بە کوردی). 2021-07-29. Retrieved 2023-12-28.
  12. ^ Institute, Washington Kurdish (2023-01-14). "Jin, Jiyan, Azadî: The Appeal for Kurdish Self-Determination in Eastern Kurdistan". Washington Kurdish Institute (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-28.